فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

کەھاتم

ڕووناک ئاڵتوون
شاعیر، سلێمانی

……………….

سوراوێکی سحری و
پاودەرێکی تاج
عەترێکی ژنانەی کبری
قەڵەمێکی چاو ڕەش
جانتایەک وەک دڵم زەرد!
چەند دانەیەک
لەعەزی کلاسیکی
و پڕ فستۆو
کەوایەکی وەک سەرم
پڕ لەزیکزاک و
بەژنێک وەک چنارەکەی بەرماڵتان،
ئێستاش بەفڕەی باڵی کۆترێک
گەڵاکانم دەبن بەفلووتی حەشر ٫
حەزم دەشکێتەوە بۆلای
گوڵ و کتێب و مەکتەب و
شانەو
نازانم کەدەهاتم بۆلات
بۆچی ئاوێنەکەم دەشکا؟!
ڕۆحم تژی دەبوو لە کورتە شیعری
ئەڤیندارانەو
کەچی جوانترین شیعر بۆت
پاندانێکی لەڕو لاواز دەینووسی!

ئێستە سەرم خاوەنی ھەندێ چیرۆکی بەسەرچووەو
دڵم هەر ئەو دڵەی جارانە

ئێستاش خاوەنی
دڵێکی نوێ لەپاکەت و
پرچێکی خەیاتەی خاو،
ژنم دەوێی وەک
من لەبەردەم ئاوێنەدا
بڵێ
یاری جەمیل گوڵ )*
(ھەروەک خۆم ماوم

گۆرانیەکی تیپی مۆسیقای بابان