فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

شنەی ئازادی

ئاژوان ڕۆژھەڵاتی
شاعیر، نەرویج

……………..

تۆ بڵێی
لە کام دوندەوە!
بەرەو کام بنار و
باخ و شار و لادێ!
بە کام هەورازا
سەرکەوێ
بەنێو کام ڕووبارا
تێپەڕێ
پریشکی کام
کازیوەی بەرکەوێ!
لە چوارپارچەی
چوار مێخە کراوی
ئەم کوردستانە
بێکەسە!؟
لە کام پارچە
خۆی بنوێنێ
زامەکانی ساڕێژ
بکات!
کورپەی دڵم
ئامێز بگرێ و
چیدی نەیگریێنێ!
برووسکەی هیوا
ببزوێنێ!
لە ئاوێنەی چاوەکانم!
بڵێم ئۆخەی!
کوردستانم !؟
ئارام بنوو!
بەرگی بەری
زامەکانم!

 

17/6/26