فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

سەرمــــا

شوان تۆفیق
شاعیر، ڕانیە

……………..

هەرگییز
لەبەر دەمی ئاوێنەیەکدا
باوەشێکی تووندت لەخۆتداوە و
بەکەسی ناو ئاوێنەکە بڵێی:
پاییزانە فیدای بوونت بم، بەس نییە
ئەتۆم هەی؟

هەرگیز لە خەونێکی ترسناکدا
بێدار بوویتەوە
لە شپەرزەییدا سەیری بۆکسی نامەکانت
بکەیت و هیچ کەسێکت نەبێ
لەناو دوو دێڕی گەرمدا لەئامێزی
گرتبی؟

هەرگییز ڕێک کەوتووە
دەستێکی جلی نوێ لەبەر بکەیت و
عەترێکی نوێ لەخۆت بدەیت،
لەماڵ بچیتە دەرەوە و هیچ کەسێک نەبێت پێت بڵێ:
لەپشتی ئەو جلانەوە لاوێتیت
باش..

خەونم بینی؛
لەبەر دەمی ئاوێنەکاندا
لەدەرەوەی باوەشی ژنێکدا بەبێ سێبەر
وەستا بووم، هێندە سەرمام بوو،
جگە لە چاکەتەکەی بەرم
هیچ کەس خۆشی نەدەویستم ..