ناسک نەسیری
شاعیر، بەلژیک
…………………
ئای لە دیدەم کە خەونم لێ بڕاوە بێ تۆ
لە جێ ی خەو ئەشکم دەڕژێ بە بێ تۆ
لە لێڵی دیدەم دنیا تارە بێ تۆ
لە تۆ دەردو لە من سەبرو قەرارە بێ تۆ
لە لای من وەفا ڕەسم و باوە گیانە
لە لای تۆ هیچ و پوچە ئەم ژیانە
لە تەعنەی خەڵکی پێم دەڵێن ۆێرانە
بەدووی کڵاوی بابردو کەوت لەم ژیانە
بە من چی تۆ دەڵێ چی بابی بابم
کاری فەلەک لەم ژینە دابڕانە
دەڵێن بێ عەقڵە کوانێ کەماڵی
نازانن عیشق لە خاکی نا تەواوی
ئیتر ڕەسمی زەمانە باوی وایە
یەکێ دەمرێ یەکێ یاوەر دەبێ بەختی
هەر کەس دەکات مەنع و لۆمەی حەیاتم
بەشی بدرێ لە ژین و کات و ساتم
مەکەن لۆمەی ژیان و وەزعی خەڵکی
بە کاتی خۆی بۆت دێتە پێش وەڕگێڕی چەرخی
بە کوردی وا دەڵێن زەمین کە گردە
هەرچی بچێنی هەر هەمان دەدوری

