سەباحی غالب
نووسەر، لەندەن
………………..
غەزەڵی من و هه‌موو كورد، تۆ به دوای چیدا وێڵ بووی؟ تۆ عاشقی كێ بووی؟ تۆ غەزەڵ بووی یا غه‌زال، ئێستا بوویته شیعریش و ئاسكیش، خۆشت ده‌تزانی كه كوردستان بێ شیعر و بێ ئاسك نابێ، تۆ پێشمه‌رگه و ئاسكی كوێستان بووی، كه‌چی له گه‌رمیان شه‌هید بووی، تۆ به شیعرێتی و به ئاسكێتیت، گه‌رمیان و كوێستانت داگیركرد، داگیركه‌ری دڵ و ویژدانی هه‌موو مرۆڤه ئازادیخواز و كوردپه‌روه‌ره‌كانی كورد و كوردستان. تۆی ته‌مه‌ن 18 به‌هاری، ویستت خۆت بژیت و كورد بژی، ژیانی مانه‌وه و ژیانی سه‌ربه‌ستی، هه‌ردوو ویسته‌كانیشت هاتنه دی، دڵنیابه تۆ ده‌ژی و كوردیش هه‌ر ده‌ژی و به پێوه ده‌مێنێته‌وه. نه‌ته‌وه‌یه‌ك ژن و كچی له كوڕ و پیاوی ئازاتربن، به‌سه‌ر به‌رزی ده‌ژی، ئاڵای ئه‌و ژیانه‌یش نانه‌وێ و هه‌ر ده‌بێته خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆی.
غه‌زه‌ڵی پێشمه‌رگه، غه‌زه‌ڵی سلێمانی، غه‌زه‌ڵی باشوور، غه‌زه‌ڵی هه‌موو شوێنێكی كوردستان، تۆ دنیات پڕكرد له ئازایه‌تی و له ئازادی، دنیات پڕكرد له جوانی و له خۆشه‌ویستی، وه‌رنه‌گرتنی تۆی بریندار له‌لایه‌ن چه‌ند نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سلێمانییه‌وه، به‌رپرسیارانی هه‌موو هه‌رێم به گشتی و سلێمانی به تایبه‌ت ده‌خاته ژێر پرسیاری قورسه‌وه، ئازایه‌تی و ئازادی، جوانی و خۆشه‌ویستی، دروشمی تۆ و هه‌موومان و گشت مرۆڤێكی ڕه‌سه‌نی سه‌ر زه‌مینه، باوه‌ڕم وایه سلێمانی له‌و جوانیانه به‌ده‌ر نییه، وه‌ك شار و خه‌ڵكه‌كه‌ی پیرۆزییه‌كانی نه‌ته‌وه و نیشتمان به به‌رزی ڕاده‌گرن، به‌ڵام ده‌ڵێی چی كه ئه‌و شاره، ئێستا به پاوان و به بارمته گیراوه.
غه‌زه‌ڵی هه‌موو كورد، شه‌هیدبوونی تۆ له لایه‌ن دوژمنه‌وه، وه‌ك له‌یلا قاسم تاجی تێكۆشانی كوردی له‌سه‌رنای، به‌ڵام ڕێگانه‌دانت له سلێمانی له لایه‌ن پزیشكان و خه‌سته‌خانه‌وه كه به هاناته‌وه بێن و تیمارت بكه‌ن، به‌وه‌ی نه‌یانوێرا له باوه‌شت بگرن و چاره‌سه‌رت بۆ بكه‌ن، به هه‌موو پێوانه‌یه‌كی ئایینی، كۆمه‌ڵایه‌تی و قانونی و ئینسانی، هه‌رگیز دروست نییه و دوو‌ره له تێگه‌یشتن و عه‌قڵ و ویژدان، هاوكات، په‌رده‌ی شه‌رمه‌زاریشیدا به سه‌ر سوێند و ڕه‌وشتی پزیشكایه‌تی و نه‌خۆشخانه‌دا.
پزیشك و نه‌خۆشخانه له ڕێگای خزمه‌ته‌كانیانه‌وه ده‌ناسرێنه‌وه، له ڕێگای هه‌ڵوێسته‌كانیانه‌وه، هزر و باوه‌ڕیان دیارده‌كه‌وێ، له‌و ڕوانگه‌یه‌وه هه‌ڵوێستی پزیشك و نه‌خۆشخانه له بڕوابوون جیانابێته‌وه، زۆر جار بڕیاری به‌جێ له قانونی نابه‌جێ شه‌رفمه‌ندانه‌تره، گریمان له سلێمانی فه‌رمانێكی وایش هه‌بێ كه بریندارێك بێ ڕاپۆرتی پۆلیس تیمار نه‌كرێ، به‌ڵام له كات و ساتی نائاسایی شه‌ڕی نێوان زل هێزه‌كان، كه هه‌موو ڕۆژێك چاوه‌ڕوان ده‌كرێ بریندار ڕووبكاته نه‌خۆشخانه، وه‌ك ڕۆژگارانی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان، له‌و كاته‌دا داوای ڕاپۆرتی پۆلیس هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، چونكه گیانی نه‌خۆش یا بریندار یه‌كجار له ڕاپۆرتی پۆلیس گه‌وره‌تره و ده‌بێ فه‌رمان و نوسراوی نابه‌جێ فه‌رامۆش بكرێن، پزیشكێك یا فه‌رمانبه‌رێك ئه‌وه نه‌زانێ، كه نابێ داوای پێناسه له بریندار یا نه‌خۆش بكرێ، ئه‌وا به كه‌ڵكی كاروبار و به‌رپرسیارێتی نایه‌ت و شه‌ره‌فی پزیشكایه‌تی پێڕه‌وا نابینرێ.
غه‌زاڵی پێشمه‌رگه‌ی هه‌موو كورد، وه‌ك چۆن شه‌هیدبوونت به درۆنی داگیركه‌ری ئێران، له گشت شار و دێهات، له لوتكه و پێده‌شتدا ده‌نگی دایه‌وه، چاره‌سه‌رنه‌كردنیشت به برینداری و له‌به‌رده‌م پزیشكانی كورد و چه‌ند نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سلێمانیدا دیواره‌كانی داچڵه‌كاند، ناوی تۆ له‌ناو دڵی هه‌موو خه‌ڵكی شاردا ده‌نگی دایه‌وه، غه‌زاڵ، دڵت له خۆت دانه‌مێنێ، له ڕۆژی یه‌كه‌مه‌وه بوویته هۆره و به‌ندی گه‌رمیان و كوێستان، لاوكبێژ و حه‌یرانبێژ بۆت ده‌خوێنن، ئه‌دبیان و نووسه‌رانی كورد یادت به به‌رزتر و باڵاتر ڕاده‌گرن، له پێشه‌نگای نه‌مریشدا جێگایه‌كی دوندت بۆ ته‌رخانه. لێره‌دا، پێویسته به هاناچونی پزیشكان و به‌رپرسیارانی نه‌خۆشخانه‌ی فاروق بۆ چاره‌سه‌ری غه‌زاڵ، به مایه‌ی چاكه و جوامێری بژمێررێ، ئه‌وه دڵخۆشییه‌كه كه وا بزانین دنیا خێری تێدا ماوه.

غه‌زاڵ، به‌و په‌ڕی حورمه‌ت و خۆشه‌ویستییه‌وه، مۆڵه‌تم بده با شتێكت له مێژوی پڕ شانازی ڕه‌وشت به‌رزی كوردت بۆ باس بكه‌م، كه ده‌زانم ئارام به‌خشه بۆ گیانه به‌رزه فڕه‌كه‌ت و بۆ كورد له هه‌ر شوێنێك بوونیان هه‌بێ. له سه‌رده‌می شۆڕشی ئه‌یلولدا، له چه‌ندان شه‌ڕی ده‌سته و یه‌خه‌ی دوژمن‌دا، گه‌لێك جار برینداری سوپای دوژمنی عێڕاقی به دیل ده‌گیران، پزیشكان و نه‌خۆشخانه‌كانی شۆڕش، ده‌ستوبرد و به جوامێرانه، بێ ئه‌وه‌ی داوای مۆڵه‌ت له كه‌س بكه‌ن، یا پێناسه‌ی لێداوا بكه‌ن، چاره‌سه‌ریان ده‌كردن، ئه‌و كاته پزیشكان دڵسۆز بوون بۆ په‌یام و سوێندی ڕه‌وشت به‌رزی خۆیان، شۆڕشیش ئاوێته كرا بوو به گیانی مرۆڤدۆستی نه‌ته‌وه و نیشتمان.
ده‌نگێكی وا هه‌یه كه چه‌ند مزگه‌وتێك ڕێگای نه‌دابێ ته‌رمی پیرۆزت بشۆن و كفن بكرێ، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه بزانرێ كه له ڕووی ئایینییه‌وه، هیچ ده‌قێكی نه‌قڵی و عه‌قڵی نییه كه ئافره‌ت ڕێگه پێدراو نه‌بێ له مزگه‌وتدا بشۆرێ، ئه‌گه‌ر كاری وا ڕوویدابێ مزگه‌وتێك ته‌رمی كچێكی منداڵی پێشمه‌رگه‌ی دوور له كه‌س و كاری پێشوازی لێبكرێ، ئه‌وا پێویسته به‌رپرسیارانی ئه‌و مزگه‌وتانه لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێ و هه‌ڵه‌كانیان ڕاستبكرێته‌وه. كاری وا، پێشێلكردنی گه‌وره‌یی مرۆڤه لای ئایینی ئیسلام و موسڵمانی ڕاسته‌قینه، ئه‌گه‌ر مه‌لایه‌كیش ڕێگای نه‌دابێ ئه‌وا پێشه‌وانه‌ی قیاس و عه‌قڵه.
كوردی ڕۆژهه‌ڵات وه‌ك كوردی هه‌موو به‌شه داگیركراوه‌كانی دیكه‌ی نیشتمان، هاوبه‌شی مێژوو، خه‌بات و ئازادی و چاره‌نوسی یه‌كدین، هه‌ڵه و په‌ڵه‌ی هیچ ده‌سه‌ڵات و كارگێڕی شارێكی به‌شێكی كوردستان، ڕه‌نگدانه‌وه و هه‌ڵوێست و بیركردنه‌وه‌ی كوردانی ئه‌و به‌شه نییه، خه‌ڵكی شار و باشوور وه‌ك گشت كورد له‌و ڕووداوه، دڵته‌زێن و نیگه‌رانن، مێژووی ئه‌مڕۆی سلێمانی، مێژووی غه‌درلێكراوی كورده چ له لایه‌ن داگیركه‌ره‌وه چ له لایه‌ن كارگێڕی كوردییه‌وه. ده‌بێ خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵات دڵنیابن كه ئێمه له ئێوه زامدارترین، ئێمه له ئێوه تووڕه‌ترین، ئێمه به قه‌ده‌ر ئێوه به په‌رۆشین. چ له خۆشی و چ له ناخۆشیدا، هه‌میشه له ئامێزی یه‌كدیداین.

