فه‌همی کاکه‌یی
………….
ئا‌ڤێستا و زه‌ره‌دشت له سرووده ئاینییه‌کاندا
په‌یوه‌ندی و ڕایەڵی هاوبه‌ش له نێوان یارسان و ته‌واوی ئایینه‌کانی دیکه‌دا هه‌یه، هه‌ر له بودایییه‌وه بیگره تا ده‌گاته ئیسلام، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌پێی ده‌قی کتێبه پیرۆزه‌کانی ئه‌م ئایینه، یارسان یه‌کێکه له ئایینه ئه‌زه‌لییه‌کان، واته له سه‌ره‌تای خه‌ڵقه‌ته‌وه هه‌بووه، به‌م پێیه مه‌سه‌له‌یه‌کی سروشتییه که ڕایەڵی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ زه‌رده‌شتیشدا هه‌بێت. خودێ له‌و ڕۆژه‌وه که ئاده‌میزادی له چوار ڕه‌گه‌زی: خۆڵ، ئاو، با و ئاگر دروست کرد، ئایینی یارسانیشی قه‌رار دا. پیر موسی که دۆنی فریشته (میکائیل)ه، ده‌فه‌رموێت:
که‌شان که‌شانا
ئی بینا و بونیاد که‌شان که‌شانا
یار داود خوڵام به‌ڕه‌ی دیوانا
ئاب و خاک و باد و ئاته‌ش جیسما
زه‌رده‌گڵ جانا
(الهی، ١٣٦١: ٢٠٤)
واتە: مه‌ولا، واته خودێ وێنه‌ی ئه‌م گه‌ردوونه‌ی کێشا و له‌شی مرۆڤی له ئاو و خۆڵ و با و ئاگر دروست کرد و له زه‌ده‌گڵیش گیانی خسته به‌ر.
مه‌ولا پێشتر حه‌وت فریشته‌ی خوڵقاندبوو: جبرائیل، ئیسرافیل، میکائیل، عزرائیل، حوره‌لعه‌ین، یه‌قیق و حه‌وته‌میش عه‌قیق، ئه‌م حه‌وت فریشته‌یه دۆنی (هه‌فت ته‌ن)ن و ئه‌و په‌یمانه‌ی له‌گه‌ڵ ئێزدان به‌ستیان له‌و ده‌مه‌دا پێی ده‌گوترێت، په‌یمانی ئه‌زه‌لیی خاوه‌ندکاری.
باوه یادگار یه‌کێکه له هه‌فت ته‌ن و دۆنی فریشته‌ی شه‌شه‌مه واته (یه‌قیق)، هه‌روه‌ها دۆنی ئیمام حوسێنی کوڕی ئیمام عه‌لییه و دیسانه‌وه‌ش دۆنی هۆزانڤانی کورد بابه تاهیری هه‌مه‌دانییه، که لێره‌دا بوار نییه ئه‌و سروودانه بهێنینه‌وه ئه‌و دۆنایدۆنانه ده‌سه‌لمێنێت. باوه یادگار له سه‌ده‌ی هه‌شته‌مدا له گوندی شێخان له هه‌رێمی هه‌ورامان له‌دایک بووه، که باسی دۆنایدۆنی خۆی ده‌کات، ده‌فه‌رموێت:
زوڵاڵ کۆی زه‌مان
یادگاره‌نان زوڵاڵ کۆی زه‌مان
چاگا غوڵامان جه‌م بین جه لامان
نامش گوشتاسپ بی شام وه بێ گومان
ئه‌ز ئه‌و ناوس بیم ڕۆشن که‌ردم مان
کاکه‌م زه‌رده‌شت بی پووره‌ی ئه‌سپیتمان
(صفی زادە، ١٣٧٠: ١٨٣-١٨٦)
واتە: له ده‌وره‌ی که‌یانییه‌کان گوشتاسپی شای که‌یانییه‌کان مه‌ولا بوو، زه‌رده‌شتی په‌یامبه‌ر له نه‌وه‌ی ئه‌سپیتمان برای من بوو، خه‌ڵکی بانگ ده‌کرد بۆ یه‌کتاپه‌رستی، به هۆی تیشکی ئاگره‌وه هه‌موو شوێنێکی ڕووناک کرده‌وه، من “ناوس“ بووم، ئه‌وه من بووم هه‌موو شوێنێکم ڕووناک کرده‌وه، که‌واته ئاگره‌که‌ی زه‌رده‌شت باوه یادگار بووه.
مه‌زارگه‌ی باوه یادگار له شوێنێکه به ناوی سه‌رانه له چیای داڵه‌هۆ له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
شا ئیبراهیم که له سه‌ده‌ی هه‌شته‌می کۆچی له گوندی شێخان له هه‌ورامان له‌دایک بووه و دۆنی ئیبراهیمی په‌یامبه‌ره، له کۆمه‌ڵه سروودێکدا به ناوی زوڵال زوڵال، باسی ئاوێستا و زه‌رده‌شت ده‌کات و ده‌فه‌رموێت:
زوڵاڵ ئاوێستا
ئه‌سڵ ده‌فته‌ره‌ن زوڵاڵ ئاوێستا
بنیام زه‌رده‌شت بی ده‌فته‌ر وه ده‌ستا
زاتش جه باده‌ی شه‌هه‌نشا مه‌ستا
(صفی زادە، ١٣٧٦: ١٢٤-١٢٦)
واتە: ئاوێستا ئه‌سڵی هه‌موو ده‌فته‌ره‌کانه، بنیامین دۆنی زه‌رده‌شت بوو، ئه‌و ده‌فته‌ره‌ی به ده‌سته‌وه بوو (مه‌به‌ست ئاوێستایه)، زاتی ئه‌و مه‌ستی فه‌یزی ئێزدان بوو.
پیر بنیامین، گه‌وره‌ی پیرانه و یه‌کێکه له هه‌فت ته‌ن، دۆنی فریشته (جبرائیل)ه، هه‌روه‌ها دۆنی چه‌ندین گه‌وره‌ی پیاوی دیوه له مێژوودا، له‌وانه شاعێری گه‌وره‌ی فارسی‌زمان حافزی شیرازی.
به هه‌ر حاڵ، ئاوێستا و زه‌رده‌شت له زۆر سروودی یارساندا باس ده‌کرێن، به‌م سرووده کۆتایی پێ ده‌هێنین.
پیر ڕاستگۆی قه‌ره‌داغی یه‌کێکه له ناودارانی یارسان، به‌پێی سه‌ره‌نجام ئه‌و یه‌کێکه له هه‌فتاودوو پیره. له قه‌ره‌داغ له سه‌ده‌ی هه‌شته‌می کۆچیدا هاتووه‌ته دونیاوه و هه‌ر له‌وێ ژیاوه وله گوندی شێخان کۆچی دوایی کردووه. پیر ڕاستگۆ ده‌فه‌رموێت:
مێردان خواجام
په‌رێ ئازمایی مێردان خواجام
زه‌رده‌شت په‌یدا بی وه فه‌رمان شام
ئاوێستاش ئاورد په‌رێ خاس و عام
چه‌نی گومراهان ستیزا وه کۆچ
مه‌کۆشا په‌رێ یاری شه‌و و رۆچ
(صفی زادە، ١٣٧٦: ١٧٧-١١٧٨)
واتە: ئه‌ی باوه‌ڕمه‌ندان، مه‌ولا بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی ئێمه زه‌رده‌شتی نارد، زه‌رده‌شت ئاوێستای هێنا بۆ هه‌موومان. ئه‌و بانگی یه‌کتاپه‌رستیی ده‌کرد، شه‌ڕی نه‌یارانی ده‌کرد و له پێناو بڵاوکردنه‌وه‌ی یاری، شه‌و و ڕۆژ تێده‌کۆشی.
سەرچاوەکانی ئەم بەشە:

