ئەکتەرو دەرهێنەری کورد مەریوان زەنگەنە
Kurdish actor and director Mariwan Zangana
ئاشتی گەرمیانی
هونەرمەند و ڕۆژنامەنووس، ھەولێر
لەپاش ٣٢ ساڵی برایەتی و هاوڕێیەتی هونەر و کولتوور لە شاری کەرکووك ، بە دیداری ئەکتەر و دەرهێنەری کورد مەریوان زەنگەنە شاد بوومەوە کە بۆ چەند کاژێرێك پێکەوە باس و خواسمان گەڕاندەوە بۆ ساڵانی ڕابردوو، ئەو کاتەی کە من لە بەرتەکێ و سەید سەروەر و عەلافەکان و ئیمام قاسم وحەسیرەکە و بەرەو خوار سەرقاڵی دەرگایەکی هونەری و کولتووری بووم کە کەرەستەکانم لەو بازاڕانەدا پەیدا دەکرد، باسی چالاکی هونەریمان کرد لە سەردەمی زێڕین و هۆڵی ئەزموونگەری کەرکووك بۆ شانۆ، و باسمان لە چالاکی هونەری و کولتووری کرد لە دوای ئەو ساڵانەوە .. زۆر خۆشحاڵی کردم کە چ وەکوو مامۆستایەكی پسپۆڕی شانۆیی لە پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی شاری کەرکووك ڕۆڵی بەرچاوی هەیە بۆ پێگەیاندنی قوتابیان و لاوەکانی شاری کەرکووك و جێگای گرنگی پێدانە کە هونەرمەند مەریوان زەنگەنە بەردەوام سەرقاڵە لە کاری دەرهێنان و ئەکتەری و دیزاین و نووسینەوەی دەق و وەرگێڕانی و بەشداری لە ڤیستیڤاڵ و کۆڕ و کۆبونەوە هونەرییەکان لە کوردستان و وڵاتانی تورکیا و ئێران و تونس و زۆر وێستگەی تر .. ئەوەی کە گرنگ بوو لەگەڵ هونەرمەند مەریوان جەخت کردنەوە بوو لەبەردەوامی خەمەکانی کەرکووك و درێژە پێدان شۆڕشێکی هونەری و کولتووری لەو شارە و ناسنامەی شاری کەرکووك
یەکێك لە باسەکانمان ئەوە بووە و ئەوەیە کە بۆچی دەقی کوردی لە شانۆدا کەمن، ئەم کەمبوونە لە ئێستادا نییە بەڵکوو لە ساڵانی هەشتاکانیش بە زمانی کوردی ئێجگار کەم بوون، لێرەدا هونەرمەند مەریوان دەستی بردووە بۆ دەسنووس و چیرۆك و ڕۆمان و گێڕاوە کۆمەڵایەتییەکان کە بیانکات بە شێوەی دەق و لەکاری نواندندا بەکاریان بهێنێت، من وا دەبینم کارێکی ئەوەندە ئاسان نییە کە هەموو مامۆستا و پسپۆڕێکی هونەری کار لەسەر ئەوە بکات شێوازی نووسین بگۆڕێت بۆ دەقێکی شانۆیی و ڕۆڵەکان دابەش بکات و بتوانێت چیرۆکێك لە حاڵەتێکەوە بگۆڕێت بۆ حاڵەتێکی تر، لە زمانی عەرەبیدا ئەو دەستنووسانە زۆرن و دەوڵەمەندن بەڵام بە ڕاستی لە کاری وەرگێڕاندا هەژارین، ئەو ماندوو بوونەی هونەرمەند مەریوان زەنگەنە لە بارەی وەرگێڕانی دەقەکان لە زمانی عەرەبییەوە بۆ کوردی کارێکی ئێجگار گرنگە بۆ هونەمەندانی شانۆ و قوتابیانی هونەر لەبەشی شانۆ، لەگەڵ ئەوەی کە چەند دەقێکی وەرگێڕاوە و بەردەوام توێژینەوە و سەرقاڵی ئەو نووسراو بڵاوکراوانەیە کە بەزمانی عەرەبین و وەرگێڕانیان بۆ دەکات بۆ زمانی کوردی کە ناوازەن بۆ شانۆکار و ئەکتەر و دەرهێنەر کە بیانەوێت بەدوای دەق و نوسراوێکدا بگەڕێن، لەگەڵ ئەوەیشدا هونەرمەندێکی بەتوانا بووە لە کاری هونەری دیزاین و دیکۆری شانۆییدا هەر بۆ ئەو مەبەستەیش چەندین پێشانگای تایبەتی کردۆتەوە بۆ نمایشی ئەو دیکۆر و کارانەی کە لە کاری شانۆ پیشان دەدرێن، هونەرمەند مەریوان زەنگەنە هونەرمەندێکی چالاك و بەهرەدارە لە بوارە هونەرییەکەی خۆیدا و توانیویەتی تازەگەری و سەرەنجی جەماوەری شانۆ ڕابکێشێت بەو کار و چالاکیانەی کە لە ماوەی نیو سەدەدا سەرقاڵێتی لە شارەکانی کوردستان و بەغدا و دەرەوەی عێراق .
شانۆی کوردی یەکێکە لە بەشە هەرە گرنگەکانی کولتووری کوردی و مێژوویەکی پڕشەنگداری هەیە .
لێرەدا چەند خاڵێکی سەرەکی هەیە دەربارەی :
سەرەتاکان: شانۆی کوردی لە کۆتایی سەدەی نۆزدەهەم و سەرەتای سەدەی بیستەم دەستی پێکردووە، بەڵام بە فەرمی وەک شانۆیەکی ڕێکخراو لەگەڵ هاتنە ئارای نووسین و دامەزراندنی تیپە هونەرییەکان لە سەردەمی ئۆتۆمانیدا، بەتایبەتی لە شارە گەورەکانی وەک سلێمانی، کەرکووک و هەولێر پەرەی سەندووە .
ڕۆڵی نیشتمانی: شانۆی کوردی هەمیشە ڕۆڵێکی گەورەی لە پاراستن و گەشەپێدانی ناسنامەی نەتەوەیی و هەڵگرتنی پەیامی نیشتمانی و کۆمەڵایەتی گێڕاوە، بەتایبەتی لە کاتە قورسەکاندا.
تیپەکان: ژمارەیەکی زۆر تیپی شانۆیی دامەزراون لە باشوور، ڕۆژئاوا، ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان کە بەرهەمی گرنگیان پێشکەش کردووە.
بابەتەکان: تەوەری شانۆکان زۆرجار پەیوەندییان بە کێشەکانی کۆمەڵگای کوردی، مێژووی نەتەوەیی، داب و نەریتەکان و ڕەخنە لە دیاردە کۆمەڵایەتییەکانەوە هەیە.
هونەری شانۆ لەم سەردەمەدا ڕووبەڕووی گۆڕانکارییەکی زۆر بووەتەوە. لەلایەکەوە، тэتەکنەلۆژیا و شێوازە نوێکان کاریگەرییان لەسەر شێوازی نمایش و تەکنیکەکانی شانۆ داناوە، وەک بەکارهێنانی ڤیدیۆ، پرۆژێکشن، و ئەلیکترۆنیات بۆ دروستکردنی کاریگەری زیاتر .
لە لایەکی ترەوە، بابەتی شانۆکان زۆر جۆراوجۆر بوون و زیاتر گرنگی بە پرسە کۆمەڵایەتییەکان، سیاسییەکان، و تەنانەت بابەتە سایکۆلۆجییەکان دەدەن. لەگەڵ ئەوەیشدا، شانۆ هێشتا وەک کایەیەکی گرنگ بۆ ڕەخنە و پڕۆژە جەماوەرییەکان دەمێنێتەوە.هەروەها، دابەشبوونێک هەیە لە نێوان شانۆی ئەکادیمی (کە زیاتر پابەندی ڕێسا کلاسیکییەکانە) و شانۆی ئاڵتەرناتیف (کە زیاتر تاقیکاری و نوێگەرییە).بۆچوونی جیاواز هەیە لەسەر هۆکارەکانی کەمبوونەوەی هونەری شانۆ لە کوردستاندا. هەندێک لەو هۆکارانەی زۆرجار باس دەکرێن بریتین لەمانە ، کێشەی دارایی و پشتگیریکردنی کەم: زۆرجار سێتەکان و دابینکردنی پێداویستییەکانی شانۆ گرانە، و لەگەڵ ئەوەیشدا پشتگیریی دارایی لەلایەن دامەزراوەکانی حکومی یان کەرتی تایبەتەوە سنووردارە کێبڕکێی میدیا نوێیەکان: سەرهەڵدان و گەشەی خێرای میدیا دیجیتاڵییەکان، وەک سینەما، تەلەڤزیۆن، و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بووەتە هۆی ئەوەی زیاتر سەرنجی خەڵک ڕابکێشن لە شانۆ ، کەمی بینەر و ئامادەبوونی خەڵک: هەندێک کات ئارەزووی بینینی شانۆ لەناو خەڵکدا کەمتر بووەتەوە، یان کات و بڕی پارەی پێویست بۆ ئامادەبوون تێیدا بۆ هەمووان ئاسان نییە .
کێشەی ناوخۆیی گرووپە شانۆییەکان: هەندێک جار کێشە لەسەر بابەتی نوێ، شێوازی کارکردن، یان ناڕەزایی نێوان هونەرمەندان هەیە کە کاریگەری لەسەر بەردەوامی و کوالێتی کارەکان دادەنێت .گرنگی نەدان بە پەروەردە: پێویستە زیاتر گرنگی بە بەشەکانی شانۆ لە زانکۆ و پەیمانگاکان بدرێت بۆ ئەوەی نەوەی نوێی شانۆکار ئامادە بکرێت ئەمانە تەنها چەند هۆکارێکن، و بەگشتی کۆمەڵێک فاکتەری ئابووری، کۆمەڵایەتی و هونەری کاریگەرییان لەسەر ئەم دۆخە هەیە .
هەر بۆیە کار و ئەرکی هونەرمەند مەریوان زەنگەنە ئەوەندە ئاسان نەبووە، بەقەدەر ئەوەی کە هێزو توانا و سەلیقەت و بیرکردنەوە و چارەسەر و ڕێچگەی گەشە پێدانی پێویستە لە هەر چوار چەمکی کارکردنەوە، هەر بۆیە پرۆژەیەکی هەرەوەرزییە بەتەنها بۆ دەرهێنان و نواندن و ڕووناکی و ئامادەکردن کارێکی ئێجگار گرانتر و سەختترە، هەر بۆیە تواناکان دەبنە چەندین هێندەی تر بۆ ئەنجامدانی کارێکی و دەستکەوتێك لە خزمەتکردنی شانۆدا، دواتر گەڕان بەدوای تەکنیك و لێکدانەوەی سەرەنجی کۆمەڵگاو بینەر .. ئایا بینەر دەتوانێت تێکەڵی ئەو جۆرە کارە هونەریانە بێت، ئایا هونەرمەندی شانۆکار دەتوانێت لەماوەی چەندین ساڵدا بەبێ بنەمایەکی ئەزموونگەری خۆی لەو بوارەدا بدۆزێتەوە ! هەر بۆیە من وای دەبینم کە هونەرمەند زەنگەنە هێز و بیرکردنەوەی گەورەترە لەوەی کە ئەنجامی داوە .
سیڤی کارە ھونەریەکانی
ناو/ مەریوان عەبدولرەحیم کەریم
نازناو/مەریوان زەنگنە
ساڵ وشوێنی لەدایک بوون/١٩٦٨ کەرکووک
دەرچووی /پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی موسڵ ١٩٨٨-١٩٨٩ – بەشی شانۆ-لقی دەرھێنان
لە قۆناغی سەرەتاییەوە دەستم بە نواندن کردووە لە قوتابخانەی خەبات
سێ پێشانگای تایبەتم کردۆتەوە بۆ دیکۆرسازی شانۆ، کارەکانی پێکھاتبوون لە پتر لە(٣٠)تابلۆ و پلان و ماکێت- (مۆدێل) و بەم شێوەیە .
ا .پێشانگای تایبەتی دیکۆرسازی لەساڵی (١٩٨٩ ) لە پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی سلێمانی.
ب- پێشانگای تایبەتی دیکۆرسازی لەساڵی (٢٠٠٦ ) لە پەیمانگای ھونەرەجوانەکانی کەرکووک
ج- پێشانگای تایبەتی دیکۆرسازی لەساڵی (٢٠٠٧) لە پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی ھەولێر.
پەرتوکەکانی
بەرگی بەکەمی کتێبی ( دونیا) چوار دەقی وەرگێڕاو بۆ زمانی کوردی
بەرگی دووەمی کتێبی ( دونیا) شوش دەقی شانۆیی وەرگێڕاوە بۆ زمانی کوردی
کتێبی ( ئالدیکور ئالمسرھی) بەزمانی عەرەبی
کتێبێکم ئامادەیە بۆ چاپ بەناوی (کۆڵبەرەکان- ئالعتالون) شەش دەقی شانۆییە وەرگێڕاوە بۆ زمانی عەرەبی
کتێبێکم ئامادەیە بۆچاپ بەناوی(دیکۆرسازی شانۆ)
مامۆستای وانەی دیکۆر و دەرھێنان لە پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی کەرکووک.
بەرپرسی ناوەندی شانۆکارانی-لقی کەرکووکی سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان .
سەرۆک تیپی شانوی کەرکوک
خاوەنی چەند کۆری تایبەت بە دیکۆر و دەرھێنانی شانۆیی .
لەچەند فیستیڤاڵێک وەک لیژنەی ئامادەکار و لیژنەی دادوەری کارم کردووە .
چەند خەڵاتێکی نێودەوڵتیم بەدەست ھێناوە بۆ بوارەکانی دەرھێنان و نواندن و نووسینی شانۆنامە .
بەشداری چەند خولێکی ھاوینەی منداڵانم کردووە وەک مامۆستا و لە ھەرخولێک دوودەقی شانۆیم نووسیوە و کاری دەرھێنانم بۆ کردووە.
چەند تێکستێکم لە زمانی عەرەبییەوە بۆ کوردی وەگێڕاوە .
بەشێ لەو نمایشانەی وەک ئەکتەر کاری تیاکردووە
١. شانۆگەری/ دەرگا
٢. شانۆگەری/ مەلی بەختەوەری
٣. شانۆگەری/ کۆچکەری پریسپان
٤. شانۆگەری/ ئەنتیگۆنا
٥. شانۆگەری/ پارچە دراو
٦. شانۆگەری/ گەشتی بەھلول لە خانی مانگدا
٧. شانۆگەری/ دەروێش عبدوڵڵای دەف ژەن
٨. شانۆگەری/ چیرۆکی ئەوپیاوەی نە جەنگا
٩. شانۆگەری/ سروتگەلێکی دڕندەیی
١٠. شانۆگەری/ پانۆرامای یادەوەری
١١. فیلمی/ تەنەکە
١٢ . فیلمی/ شەوی ھیسان
١٣. زنجیرە درامای (کەرکووک -٤ )
١٤. زنجیرە درامای (لاپەڕەکانی کەرکووک)
١٥. فیلمی(مەرگ کوژی)
١٦. کورتە فیلمی(ئازادی)
١٧. کورتە فیلمی(چارەنووس)
١٨. شانۆگەری(گریمانی ئەوەی بەراستی روویدا)
١٩.کورتە فیلم
٢٠.کورتە فیلمی (دوای مەرگ)
٢١. کورتە فیلمی (دوو)
٢٢. پیشەگەر
٢٣. نوکتەچی
بەشێ لەوکارانەی دەرھێنانی بۆ کردووە
شانۆگەری /چیرۆکی ئەوپیاوەی بوو بە سەگ.١
شانۆگەری /چیرۆکی ئەو پیاوەی نە جەنگا.٢
٣.شانۆگەری /ماملانێ(پانتۆمایم)
٤. شانۆگەری /ژێوار(شانۆی منداڵ)
شانۆگەری /سروتگەلێکی دڕندەیی.٥
٦.شانۆگەری /تەنھا پاشەڕۆ
شانۆگەری /خاشاک.٧
شانۆگەری /شێتەکانی سەردەم.٨
شانۆگەری /مەرگەساتی دۆشاو فرۆشە ھەژارەکە.٩
١٠ .شانۆگەری / نوکتەچی
١١. شانۆگەری / گەمەی کەرەکان
١٢. شانۆگەری / جیجۆ
بەشێ لەو کارانەی دیزاین و جێبەجێکاری دیکۆری بۆ کردووە
١.شانۆگەری / گالیگۆلا
٢. شانۆگەری/جەستەم شار و نەخشەگەرێکە
٣. شانۆگەری/ ململانێ
٤. شانۆگەری/ کوێرەکان(لە فیستیفاڵی سلیمانی خەڵاتی باشترین سینوگرافیای بە دەست ھێنا)
٥. شانۆگەری/ تەرمێک لەسەر شۆستە
٦. شانۆگەری/ من و تۆ (٩) مانگ
٧. شانۆگەری/ کەڵە رەق( ورچ)
٨. شانۆگەری/ چوارینە
٩.شانۆگەری/ ھەشتەمین رۆژی ھەفتە
١٠.شانۆگەری/لە بەردەم ئامادەنەبوون(لەفیستیڤالی بەسرە٢٠١٢ خەڵاتی باشترین دیکۆری بە دەستھێنا)
مێژویەک لەتەنەکە.١١
نزیک لەعەرش لەسەر نەعش.١٢
١٣.زنجیرە درامای کەرکووک چوار
زنجیرە درامای لاپەڕەکانی کەرکووک.١٤
١٥.ھاملیت
١٦.سەرکردەی تاریکی
ژنەگۆرانی بێژە کەچەڵەکە.١٧
پردی ئارتا.١٨
١٩.گریمانی ئەوەی بەڕاستی روویدا
٢٠.لەبەرەوەی خۆمم
٢١. میتا مۆرفۆز
٢٢. پیشەگەر
٢٣.دیزاینی بۆ ھەموو ئەو نمایشانەکردووە کە دەرھێنانی بۆ کردووە




