فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

بۆچی بنکەکانی دیاسپورا لە ئەمریکای باکوور لاوازن!

ئارام دھۆکی
نووسەر، کەنەدا

………………….

سەرەڕای ئەوەی کە کومەڵە کوڕدییەکانی ئەمریکای باکوور دەمێکی ئێجگار زۆڕە پەیدابوونە زۆربەشیان توانیویانە بە بەردەوامی خزمەت بە کومەڵە کوردییەکان بکەن و زەمینەیەکی باشیش پەیداببوو بۆ ئەوەی یەکگرتنێکی باش هەبێ و هەنگاو بنێن بۆ پێکەوە کارکردن ڵە سەر ئاستی تەواوی ئەمریکا و کەنەدا بە تایبەتی لە شارەکانی وەکوو تۆڕنتو، ڤانکوڤەر، ناشڤیل، کەلگاڕی، ئوتاوە و تەکساس و ….هتد.

بەڵام لە وەتی هەوڵدانەکانی بنکەکانی کونفیدراسیونی دیاسپورا، وا دەرئەچێ کە ئەو ھەوڵ و تەقەڵایانە زۆر کزبوونەتەوە سەراری دەستپێکردنیان بە شێوەیەکی گەرموگور دەستپێکرا کە زۆربەی کومەڵە کوردییەکان وایان لە قەڵەم دەدا کە لەوانەیە لە ماوەیەکی دیاری کراوی کەمدا ئەم کونفدراسیونە بتوانێ ناکوکییەکانی نێوان کومەڵە کوڕدییەکان بە رێژەیەکی بەرچاو لە ناو ببا و ببێتە هیوای یەکریزی ماڵی کورد بەڵام خەریکە هێواش هێواش نە تەنیا پلانەکە سەر نەگرێ بەلکوو ئەوی کە هەیە نەمێنێ یا خود ئەو هەوڵانەی کە جاران هەبوو بۆ زیاتر پێکەوە کارکردن بەرەو دامەزراندنی لۆبی کردنی کورد هەر نەماوە، ئەوەیش هەڵبەت لە چالاکیانەوە ئاشکرا دەبێ یا خود سمینار و گفتوگۆی گشتی دیاڕ ئەبێ بۆ هەڵسەنگاندن کە ماوەیەکی درێژە وەک هەیکەلێکی مردوو ماوەتەوە، هەڵبەتە ئەم بابەتەکە پێویستی بە لێکۆڵینەوە هەیە بۆ ئەوەی بزانین بۆچی وا ماوەتەوە؟ بابەتەکە زیاتر لە هۆیەک و دووان هەن بۆ لاواز بوونی چالاکییەکانی کۆنفیدراسیۆن کە ئەوە بابەتمان نییە بەڵام ئەمە تەنیا ئاگادارکردنەوەی ئەو لایەن و کەساتیانەن کە بەرپرسن لەم لای دنیاوە کە بۆچی لەم دۆخەدان، ئایە چ سەرپەرشتێک هەیە لەم وەزعە بۆرسێ و هەوڵ بدا بۆ کاراکردنی ئەو خاڵانەی کە کۆنفدراسیۆن لە سەر دامەزراوە کە ئەویش درێغی نەکردن بۆ پێشخستنی یەکگرتنی کۆمەڵە کوردییەکانی دیاسپورا لە باکووری ئەمریکا کە تا ئێستایش هەر خاوەنی دروستکڕدنی بڕیارە نێونەتەوییەکانە