نەریمان عوسمان
چیرۆک‌نووس، سلێمانی
………………………
ئه‌و رۆژه لەگەڵ پۆله‌كه‌مان چووین بۆ هۆڵی كتێبخانه ، مامۆستای كوردیمان وتی : قوتابیان ئه‌مڕۆ باسی ئه‌م نامیلكه‌یه‌تان بۆ ده‌كه‌م كه هه‌موو چیرۆك و هۆنراوه‌كانی باس له خۆشه‌ویستی ژینگه و چۆنییه‌تی پاراستنی ده‌كه‌ن ، مامۆستا باسی بابه‌ته‌كانی بۆ كردین كه هه‌مویان پڕبوون له په‌ند و ئامۆژگاری و چۆنییه‌تی خاوێن ڕاگرتنی ژینگه‌كه‌مان ، دواتر هه‌موومان پێكه‌وه گفتوگۆمان كرد كه چی بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ژینگه‌كه‌مان هه‌میشه خاوێن بێت ؟ دیاكۆ وتی: پێویسته پاشماوه‌ی خواردنه‌كانمان فڕێنه‌ده‌ینه سه‌ر شه‌قام و شۆسته‌كان . ئایه وتی: چۆن حه‌ز ده‌كه‌ین ماڵمان هه‌میشه خاوێن بێت و پێویسته قوتابخانه‌و شوێنه گشتییه‌كانیش وه‌ك ماڵه‌وه‌مان سه‌یربكه‌ین ، شاد وت : ئه‌و كاته‌ی كه ده‌چینه سه‌یران پێویسته پاشماوه‌ی خۆراكه‌كانمان له كیسی تایبه‌تیا هه‌ڵگرین و له شوێنی تایبه‌تی خۆڵ و خاشاكدا دابنێین . منیش هه‌ستام وتم :ده‌كرێت ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی تر خزمه‌تی ژینگه‌كه‌مان بكه‌ین مامۆستا و هاوڕێكانم وتیان چۆن بۆمان ڕوونبكه‌ره‌وه ، وتم هه‌ر یه‌كێك له ئێمه و هاوڕێكانی ترمان له رۆژی له‌دایكبوونیدا نه‌مامێك وه‌ك دیاری له‌دایكبوونی بێنێت و به‌ده‌ستی خۆی له باخچه‌ی قوتابخانه‌دا بیڕوێنێت وای لێدێت له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكدا باخچه‌كه‌مان پڕ ده‌بێت له داری جۆراوجۆر و سه‌رنجڕاكێش به‌م كاره‌یشمان خزمه‌تێك به ژینگه‌كه‌مان ده‌گه‌یه‌نین . هه‌موویان بیرۆكه‌كه‌یان به‌دڵ بوو وتیان : هه‌موومان هاوكارده‌بین بۆ پاراستن و جوانكردنی ژینگه‌كه‌مان . مامۆستای كوردی وتی : ئازیزانم بۆ ئه‌وه‌ی بیرۆكه‌كه‌مان جوانتربێت پێویسته به هه‌موومان ناوێكی جوان بۆ باخچه‌كه‌مان دابنێین ، هەموومان کەمێک بیرمان کردەوە، پاشان لازۆ دەستی بەرز کردەوە و وتی : «مامۆستا، پێشنیار دەکەم ناوی بنێین (باخچەی دایک) چونکە دایک بە میهرەبانییەوە چاودێریمان دەکات، سروشت و ژینگەکەیشمان وەک دایکێک وایە و پاراستنیشی ئەركی سەر شانی هەموومانە .
لەو ڕۆژە بەدواوە ، هەر قوتابییەک لە ڕۆژی لەدایکبوونیدا نەمامێکی دەهێنا و دەیڕواند. دوای چەند ساڵێک، باخچەی قوتابخانەکەمان بووە باخچەیەکی سەوزی ڕازاوە و پڕ لە گوڵ و درەختی جوان، کە هەمیشە وەبیرمان دەهێنێتەوە ژینگەمان ماڵی دووەممانە و پاراستنی ئەرکی هەموومانە.

