ئەیوب ئەحمەدی تینووکۆکەیی
شاعیر، بۆکان
……………………….
وەی لە دەستی دڵ کە تۆی کردۆتە قیبلەی مانەوەم
چاوی تۆی کردۆتە مێحرابی دەمی پاڕانەوەم
بمکوژی ڕاوم بنێی هۆ حاکمی غەدداری دڵ
هەر لە ژێر ئاڵای ئەوینت هۆگری چەوسانەوەم
سوور دەزانم خۆشەویستی کێو لە بن دێنێ بەڵام
زۆر لە مێژە من بە دووی ئەم عەشقە بێ ئامانەوەم
سەر ئەگەر سەودای ئەوینداری نەبێ با هەر نەبێ
من که وەیلانم بە شوێن ئەو دەردە بێ دەرمانەوەم
خۆپەرەستیت کردە پیشە و یەک نەزەر ئەمنت نەدی
یەک تەمەن هەر وا منی تینوو بە دەرد و ژانەوەم
هەر بە تاوانی ئەوین و خۆشەویستیت دەمکوژی
مل بەداری ئەشقی بێ ئەنجامی ئەم تاوانەوەم

