نه‌ژاد عزیز سورمێ
……………………….
(1) له قاڵبدان و داپۆشینی ده‌ق به تیوریخواستراو و تیوراندنی (ده‌ق) به‌و بینین و ڕوانگانه‌وه پێموانییه زیندوویه‌تیی به‌دواداچوون بگه‌یێنێ ، له كه‌ناره‌وه به‌ره‌و قووڵایی .. ئه‌وه‌نده‌یبه‌هۆی خودی ده‌قه‌كه‌وه ده‌توانێ.. (ئه‌گه‌ر داهێنه‌ر ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ردا شكابێ).
تا ئێستا له هه‌ندێك دیارده بترازێ ، تیوراندنیداهێنه‌ری كورد بۆ ده‌ق
(به‌تایبه‌تیش لای شاعیران)، زۆربه‌یان خواستراو و داسه‌پاو ده‌بینرێن ، له‌وه‌ی له ئه‌زموونی به هه‌ر بارێكدا هه‌یه له خودی(ده‌ق)ـه‌كه خۆیه‌وه هاتبن ، یا به‌لای كه‌مه‌وه له ئه‌زموونی خاوه‌ن ده‌ق(داهێنه‌ر)ـه‌وه هه‌ڵێنجرابن!!
پێده‌چێ دواكه‌وتوویی ڕه‌خنه‌ی كوردیش ( كه ئه‌ویش واته خودی ڕه‌خنه چو‌نكه به (داهێنان) نه‌خوێندراوه‌ته‌وه به‌وه‌ی كه‌شفی په‌نهانان ده‌كا و ڕوونبینی نوێ و ڕه‌هه‌نده هه‌مه‌لایه‌ناكانی ده‌ق ده‌بینێته‌وه .. ) به‌شی زۆری به‌هۆی ئه‌م دیارده‌یه‌وه بێ به‌تایبه‌تیش له‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به‌ده‌قی داهێنانی كوردییه‌وه هه‌یه.
بێگومان به‌مه‌ش داهێنه‌ر له تیوراندنی (ده‌ق)دا ناگاته قووڵاییان ، به‌ڵكو هه‌میشه له لێواران ده‌گیرسێته‌وه..
ئه‌م تێكپه‌ڕینه‌یش بێ لالێـكردنه‌وه و ئاوڕ لێدانه‌وه له تێگه‌یشتنی ده‌ق وه‌كو خۆی كه هه‌یه نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گر به هه‌ر هۆیه‌ك ده‌یه‌وێ بیگه‌یێنێته ترۆپك یا له ئه‌رزیزه‌مینیدا باوێ ..
ئه‌مه‌یش سه‌ر له خوێنه‌ر تێك ده‌دا له تێگه‌یشتن و وه‌رگرتنی ده‌ق وه‌ك ئه‌وه‌ی له هه‌ر دوو ڕووی زمان ( وه‌ك ئامرازێكی سه‌ره‌كی ته‌كنیكی نووسین) و گه‌مه شاراوه‌كانی و گه‌یاندنی ڕووپێوی خه‌یاڵ و مه‌عریفی نووسه‌ر ..
له‌و ڕاسته‌دا سه‌پاندنی فۆڕمی خواستراو به‌سه‌ر(ده‌ق) دا و له‌به‌ركردنی كراسی ئه‌م و ئه‌وی تاقیكراوه له تیوراندنی داهێنه‌ری كورد بۆ (ده‌ق) تا ئێستا شێوه‌یه‌كی وه‌رنه‌گرتووه بتوانین بڵێین كورتی نه‌هێناوه.
(2) ڕه‌نگه تۆش هه‌ر وای لێك بده‌یه‌وه؛(دواكه‌وتن) ته‌نیا له ڕه‌هه‌ندی ئابووری وته‌كنه‌لۆژییه‌وه سه‌رچاوه ناگرێ ، لایه‌نیكولتووری و ئاستی بینای ئه‌بستمی له پێشه‌وه‌یانپرۆژه‌یه‌كی جیدی وه‌رگێڕان ڕۆڵی دیار له‌به‌رقه‌راركردنی پێگه‌یشتنی شارستانی ودروستبوونی فاكته‌ره‌كانی پێشكه‌وتن ده‌بینێ..
لای ئێمه ئه‌وه‌ی له ڕووی وه‌رگێڕانه‌وه كراوه،وێڕای كۆششی تاكه كه‌سی ، به‌هۆیڕۆژنامه‌گه‌رییه‌وه بووه ، له مێژووی خۆیداڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی تاكه مینبه‌ر بووه ده‌ق ووتار و لێكۆڵینه‌وه‌ی وه‌رگێڕدراوی بڵاوكردبێته‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر له‌به‌هه‌ند زانینی ڕۆژنامه وگۆڤار وده‌وریاتی كوردیشدا سه‌رچاوه‌ی گرتبێ، بۆپرۆژه‌یێكی گرنگی وه‌ك پرۆژه‌ی وه‌رگێڕانبێگومان به‌س نیه..( دیاره من لێره‌دا باس له پێش ڕاپه‌ڕین ده‌كه‌م ، بێگومان پاش ڕاپه‌ڕین ئه‌گه‌ر له ڕووی چه‌ندایه‌تیشه‌وه ده‌ركه‌وته‌ی هه‌بووبێ له ڕووی چلۆنایه‌تییه‌وه قسه‌ی زۆر هه‌ڵده‌گرێ)
هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی له‌لایه‌ن هه‌ندێ نووسه‌ر وڕۆژنامه‌نووسدا دراون كه زیاتر ده‌چنه‌وه ناوخزمه‌تگوزاری كولتووری تا پرۆسه‌یێـكی پلان بۆداڕێژراو ..
ئێستایشی له‌گه‌ڵ بێ ده‌زگایه‌كی تایبه‌ت به‌وه‌رگێڕانمان نییه وه‌ك دامه‌زراوێكی په‌تی كوردی‌بێ ڕه‌چاوكردنی سیاسه‌ت و تونێڵه مارپێچه‌كانیكه‌وتبێته كار و هاتبێـته مه‌یدان بۆ دیاریكردنیپلانێكی درێژخایه‌نی وه‌رگێڕان و به‌دواداچوونیته‌كنیك و كێشه و هونه‌ر و كاریگه‌ریه‌كانی به تایبه‌تی له بازنه‌ی پێشخستننی زمان و چه‌سپاندنی ئیدیوم و زاراوه‌ی نوێ..
ئه‌و پرۆسه گرینگه ، كه ئه‌گه‌رێكی دیاریپێشكه‌وتن و پێكگه‌یشتنی شارستانی وشه‌قاوێكی ڕێگابڕ به ئاراسته‌ی دووركه‌وتنه‌وه له‌دواكه‌وتوویی با به هه‌نگاوێكیش بێ.
ئه‌وه‌ی مایه‌ی پرسیار و تاڕاده‌یه‌ك داخه، ئه‌وپرۆسه‌یه تا ئێستا ئه‌گه‌ر له ناوه‌نده‌ڕۆشنبیرییه‌كانیش ئه‌رزشی بۆ داندرابێ، واده‌رنه‌كه‌وتووه لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له ده‌سه‌ڵاتی نیشتمانی گرنگی پرۆسه‌كه‌ی وه‌كو خۆی كه پێویسته و به ئاست و ڕاده‌ی خۆی خوێندبێته‌وه وه‌ك پرۆژه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و به‌شێك له پرۆسه‌یهه‌ستانه‌وه و به‌ره‌وپێشبردنی ڕه‌وتی زمان وكولتوور و ڕووناكبیریی كوردی..
له‌م ڕاسته‌دا ده‌كرێ بۆ له‌مه‌ودوا مه‌سه‌له‌كه به جیدی‌تر سه‌یر بكرێ، بوار هه‌میشه ماوه و ده‌مێنێبه‌و ڕووكاره‌ی له كۆنگره‌یه‌كی تایبه‌تیدا كه بۆ ئه‌ومه‌به‌سته ڕێكبخرێ، مه‌وداكانی كاریگه‌ری وه‌رگێڕان به‌سه‌ر پێشكه‌وتنی زمان و كولتوور لێكبدرێته‌وه و له كێشه و كۆسپه‌كانی ڕێیكاراكردنی بكۆڵدرێته‌وه و چارسه‌ر و پلانیپێویستی بۆ له‌به‌رچاو بگیرێ..
كتێبخانه‌ی ئێمه، وێڕای فراوان بوونی به‌تایبه‌تیشدوای ڕاپه‌ڕین و پاش دامه‌زرانی چه‌ندده‌زگایه‌كی چاپ و بڵاوكردنه‌وه، هه‌رچه‌نده‌تایبه‌تیش نه‌بووبن و نه‌بوون به وه‌رگێڕان، هێشتاهه‌ر كتێبخانه‌یه‌كی هه‌ژاره…
به كه‌مگرتنی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه كه كۆڵه‌گه‌یێكی پته‌و له‌پرۆسه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی زمان و هه‌ستانه‌وه‌یكولتووری نه‌ته‌وییدا داده‌ڕێژێ و كه ئێستا دره‌نگه زوو نییه به به‌راوردی هه‌ندێ مه‌سه‌له‌ی سیاسیپه‌راوێزگرتووی بێ فایده و ئایده‌ی له قاڵبدراو،فاكته‌رێكی دیكه‌یه له‌سه‌ر نه‌گرتنی پرۆژه‌ی له‌وچه‌شنه..
ناچینه ناو تونێڵه دوور و به‌ر درێژه‌كانیبه‌راوردكاری به‌ڵام هه‌ر له‌سه‌ر ڕێی نموونه‌هێنانه‌وه‌دا سه‌یری ئامارێكی پێنج ساڵی یه‌كه‌میهه‌شتاكان ده‌كه‌ین كه له‌لایه‌ن یۆنسكۆوه‌ئاماده‌كراوه و تێیدا هاتووه: تێكڕای وڵاتانیعه‌ره‌بی بۆ هه‌ر ملیۆنێك یه‌ك دانه كتێبیوه‌رگێڕاوه، له به‌رامبه‌ردا وڵاتی ئیسپانیا به ته‌نێبۆ هه‌مان ژماره (920) نۆسه‌دو بیستناونیشانی هه‌بووه (بڕوانه‌جابرعصفور ڕۆژنامه‌ی – الحیاة – 2\6\2004).
ئینجا تۆ وه‌ره فكری لێ بكه‌وه.. پێم وایه ئه‌وئاماره‌ی یۆنسكۆ به‌س بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاستیكتێبخانه و ئاستی چالاكی خۆمانی له‌و بواره‌داتێدا بخوێنینه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕاستیه تاڵه‌شدا، به‌ش به‌بار وای نابینمئیتر نه‌توانین هه‌نگاو هه‌ڵێنین، به‌پێچه‌وانه‌وه،ئێستا وه‌ختیه‌تی كۆنگره‌یه‌ك بۆ وه‌رگێڕان وكێشه‌كانی ، تا ده‌گاته ئه‌وه‌ی چه‌ند دامه‌زراوێكیتایبه‌ت به وه‌رگێڕان پێكبهێنرێن، ده‌زگاكانی چاپ‌و بڵاوكردنه‌وه، ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ له كاردان به جیدیده‌ستی بده‌نێ و خه‌تێكی تایبه‌تی و به‌پێیبه‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت و پلان بۆ داڕێژراو بۆ كتێب‌و تێكستی وه‌رگێڕدراو ته‌رخان بكه‌ن.
هه‌روه‌ها باشتریش ده‌بێ ئه‌گه‌ر هه‌وڵبدرێپادداشتی شایان بدرێته وه‌رگێڕ..
ده‌ڵێن له زه‌مانی مه‌ئموونی كوڕی هاروون ڕه‌شیدكه ئه‌وسا ده‌زگای (الحكمة)ی دانا بوو ده‌قیوه‌رگێڕدراو به‌زێـڕ ده‌كێشرا و پارسه‌نگی بۆداده‌ندرا ته‌نانه‌ت كولتووری عه‌ره‌بی به پله‌ی یه‌كه‌مو ئیسلامی به پله‌ی دووه‌م، له‌و زه‌مانه‌دا به‌هۆیبزاڤی وه‌رگێڕان گه‌یشته چڵه‌پۆپه‌ی پێشكه‌وتن..
مه‌سه‌له‌ی ده‌سمزو پاداشت، مه‌سه‌له‌یه‌ك نیه عه‌یبو ئیرادێكی تێدا بێ، خه‌ڵك و خوایه‌ك هه‌ن كه‌به‌چاوی مجرد ده‌بینرێن بێ ماندووبوونێـكیداپێندانراو له‌وه‌ختێكی پێوانه‌یی ده‌بن به هاروونو قاڕوون، بۆچی پاداشتێكی شایان بۆ وه‌رگێڕ ونووسه‌ران له وه‌رگێڕانی كتێبێك یا تێكستیك كه‌ماندوو بوون و شه‌ونخوونی و مه‌سئوولیه‌تیقانوونی و ئه‌خلاقی به‌دواوه‌یه، به‌قه‌دسه‌رقه‌ڵه‌مانه‌ی جارانیش سه‌یر نه‌كرێ كه له بریتی جادوو نووشتان ده‌درا؟ به‌ڕاده‌یه‌ك وه‌كخێرپێكردن یا شتێكی له‌و بابه‌ته له‌لایه‌ن هه‌ندێلێی بڕوانرێ!!
ئێستا هه‌قه به هه‌مان تاو و په‌رۆشییه‌وه بیر له‌پرۆژه چاره‌نووسازه‌كانی دی تایبه‌ت به كولتوور و فه‌رهه‌نگ بكرێته‌وه و به هه‌موومان هه‌وڵ بده‌ینكاری بۆ بكه‌ین، له پێشه‌وه‌ی ئه‌و پرۆژانه‌یشدامه‌زراندنی ده‌زگایه‌كی شایان بۆ وه‌رگێڕان كه‌ده‌سپێكی كاره‌كانی وه‌كو پرۆژه‌ی ده‌سپێك هه‌زاركتێبی بۆ كوردی وه‌رگێڕدراو بێت له هه‌موو بواراندا.
دیاره ڕێگه‌ی زۆر دووریش هه‌ر به‌هه‌نگاوی یه‌كه‌مده‌ست پێ ده‌كا.
(3)له ڕووپێوی گشتیدا (كات) له ڕۆژهه‌ڵاتدا به‌تایبه‌تیش له‌و وڵاتانه‌ی به دونیای سێیه‌م ، یاوه‌ختێك به‌خاترانه به وڵاتانی تازه گه‌شه‌كردووناوزه‌دكرابوون ، شتێكی بێ ئه‌رزش و بێبه‌هایه…
به‌پێچه‌وانه‌ی وڵاتانی پێشكه‌وتوو ، له‌وێدا كاتبه‌حسابێك و بۆ كارێك دابه‌ش بووه كه هیچخووله‌ك و سه‌عاتێكی به‌فیڕۆ نادرێ و پڕ به‌پێویست پێی ده‌ژین و بۆی ده‌ژین…
بێگومان ئه‌وان له‌وه حاڵی بوون ته‌مه‌ن یه‌كجاره ودووباره نابێته‌وه ، ئه‌وه‌یشی تێده‌په‌ڕێ ده‌خوازێبه‌خۆڕایی نـه‌ڕوا ، به‌ڵكو تاقیكردنه‌وه و ئه‌زموونیلێ هه‌ڵبهێنجرێ…
كات به‌فیڕۆنه‌دان له‌ڕووی سایكۆلۆژیشه‌وه‌كاریگه‌ریی پۆزه‌تیڤی به‌ڕووكاری به‌ئومێد ژیان وهیوابینینه‌وه هه‌یه ، بۆیه ده‌بینی له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌یڕێزی كات ناگیرێ و له‌هیچ حسابان داناندرێ ،هه‌میشه ده‌ستبه‌تاڵیه‌كی كوشنده جێی ده‌گرێته‌وه‌كه له‌بێئومێدی و هیوابڕاویی و ماندووبوون‌هه‌ڵكێشراوه…
هه‌ر ئه‌و ده‌ستبه‌تاڵیه‌شه ، ئینجا له‌هه‌رچه‌شنێكیدا بێ له بێكارییه‌وه هاتبێ ، یا له‌به‌گله‌ری و ئاغاسیفه‌تی ؛ كاریگه‌ری پاشڤه‌بڕیبه‌لای كۆمه‌ڵگه و ڕه‌گاژوویی دواكه‌وتنده‌كشێنێ…
كات به‌فیڕۆدان زۆرجار ده‌بێته هۆی زیادبوونیڕێژه‌ی تاوانیش له‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌دا… ئه‌گه‌ر باسیڕه‌هه‌ندی دیكه‌یشی نه‌كه‌ین…
دیاره كات و ڕه‌گه‌زی (كات)یش له ڕۆژنامه‌گه‌رییكوردیدا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و بارودۆخه‌یه ، كه له‌بناغه‌دا له‌كو‌لتوور و ئاستی كۆمه‌ڵگه‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرێ، به‌ڕاده‌یه‌ك (كات) لای ڕۆژنامه‌نووسانیشكه به‌دڵیخۆ به‌شێك له ده‌سته‌ی ئه‌نتلێجستا پێكدێنن ، تووشی هه‌مان پاشگه‌ردانی بووه.
بۆیه ده‌بینی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ، كه به‌ڕاستیشمه‌سه‌له‌یه‌كی گرینگه له‌چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردن ومامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كردن‌دا به‌هه‌ند نه‌گیراوه ، به‌تایبه‌تیله‌ڕووی گه‌یاندنی ده‌ستبه‌جێی هه‌واڵ وده‌رهاورده‌كانی له‌چه‌شنی ڕاپۆرت و ڕیپۆرتاژیڕۆژنامه‌نووسی و به‌دواداچوونی پێشهاته‌كانه‌وه…
ئه‌م حاڵه‌ته‌یش ئه‌گه‌ر له هه‌فته‌نامه‌كان به‌شێوه‌یه‌كقبووڵ بێت (هه‌رچه‌نده ئه‌وانیش ده‌توانن ڕێوڕه‌سمو پلانی خۆیان هه‌بێ له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵكاتدا).
به‌ڵام به‌هیچ جۆرێك له ڕۆژنامه‌ی ڕۆژانه و تیڤی و ماڵپه‌ڕه‌كانی هه‌واڵدا قبووڵ نییه و یه‌كێكه له‌سیما پاشڤه‌بڕه‌كانی ، كه له‌ته‌مه‌ڵی و بێموبالاتیو به‌هه‌ند نه‌گرتنی خوێنه‌ر و گوێگر و بینه‌ر زیاترهیچ پاساوێكی دیكه‌ی نییه…
لێره‌وه ده‌خوازێ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه كه ده‌قه‌به‌ری میدیا به گشتی ده‌كرێ ، به‌تایبه‌تی میدیای كوردینزیكتر لێی بڕوانرێ…
ئێستا هۆیه‌كانی پێكگه‌یشتن به‌ئاستێك پێشكه‌وتوون و له‌به‌ره‌وپێشچووندان بڕوا نه‌كرده…له‌هۆی عاده‌تییه‌وه بگره تا هۆی پێشكه‌وتوویتۆڕه جیا جیاكانی ئه‌نته‌رنێت…
ئه‌وه بێجگه له ئامێری په‌ره‌سه‌ندووی وه‌رگرتن وناردنی تێكست و وێنه بۆ میدیای نووسراووبیستراو وبینراو…
ڕه‌گه‌زی كات له میدیای كوردیدا سه‌ره‌ڕایئاسانكاریی به‌رچاو ، ده‌زگا ڕۆژنامه‌نوسیه‌كانوه‌ك پێویست ، به‌و ڕه‌نگه له‌گه‌ڵیدا نه‌هاتوونه‌ته‌وه ، خواستی خوێنه‌ر و گوێگر و بینه‌ری به‌و ڕاده وئاسته دابین كردبێت ، ناچار نه‌بێت په‌نا بۆ هۆیڕاگه‌یاندنی بێگانه ببا…كه لێره‌شدا گرفتی ڕاستگۆیی و پیشه‌یی و بێلایه‌نیش له‌ولا داده‌نێین كه باسێكی سه‌ربه‌خۆی ده‌وێ ، ئه‌مه‌ش به تایبه‌تی له‌و هه‌واڵانه‌دا نموونه‌یان ده‌رده‌كه‌وێ كه به خێراییه‌كی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر له ماڵپه‌ڕێكی (فه‌یك)دا بڵاو ده‌كرێنه‌وه ، به‌ڵام چو‌نكه به‌رپرسیاریه‌تی تێدا هه‌ڵناگیرێ ، كه‌واته هه‌ر چه‌ندی له ڕووی (كات)ـه‌وه خێراتر بگا ، هه‌میشه جێی گومان ده‌بێ .. له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌م خاڵه‌یش له میدیای ناسراو و تۆمار كراوه‌وه گرینگه له ڕه‌چاو كردنی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كاتدا .
هه‌ر ئه‌و به‌هه‌ند نه‌گرتنی (كات) یشه كه سه‌رباریچۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌واڵ وده‌رهاورده‌كانی ، زۆر جار (به‌رامبه‌ر)ی له میدیایكوردی تۆراندووه…
به‌نموونه ته‌له‌فزیۆنه‌كانمان ، ڕادیۆكان ،ماڵپه‌ڕه‌كان كه ده‌ستبه‌جێترن له ڕۆژنامه ، كه‌موارێك كه‌وتووه مامه‌ڵه‌یه‌كی ده‌موده‌ستیان له‌گه‌ڵهه‌واڵدا كردبێ ، ئه‌گه‌ر چۆنیه‌تیمامه‌ڵه‌كردنه‌كه‌یش له‌ولا دابنێین كه قسه‌ی ترهه‌ڵده‌گرێ…
له میدیای نووسراویشدا وێرانتر نه‌بێ باشتر نییه ، لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌م كه‌وا پێویست ده‌كا سه‌عاتی دووتا چواری پاش نیوه‌شه‌و دابخرێ ، هه‌ندێ جارده‌ره‌نگتریش به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر بارێكی نائاسایی له‌گۆڕێ بێ…
خوێنه‌ر ئه‌وه‌ی له ڕۆژنامه‌ی ڕۆژانه ده‌وێ ، كه‌به‌یانی له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستێ بزانێ كاتێ ئه‌و له‌خه‌ودابووه چی ڕوویداوه…
(كات) له‌ڕووی گه‌یاندن و بڵاوكردنه‌وه ودابه‌شكردنیش كاریگه‌ریی خۆی هه‌یه…
ڕۆژنامه پێویسته تاریك و ڕوونی سپێده له‌بازاڕبێت ، بۆ شوێنه‌كانی دووریش نابێ له‌سه‌عاتی ٨هه‌شت تا هه‌شت و نیوی به‌یانی ده‌رنگتر بگا ،ئه‌وكاته‌ی هێشتا فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندان له‌ڕێگادان به‌ره‌و ئیشوكاره‌كانیان ، بۆیه سه‌یرده‌كه‌ی له‌وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان ڕۆژنامه له‌دووچاپدا ده‌رده‌چن…
چاپی یه‌كه‌م بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار ده‌نێردرێ ، بۆشوێنه دووره‌كان… بۆشاره‌كانی تر… چاپیدووه‌م له‌ناوه‌نددا ، له‌و شوێنه‌ی ڕۆژنامه‌كه‌ی لێده‌رده‌چێ ، بڵاوده‌كرێته‌وه…
به‌كورتی: ڕه‌گه‌زی كات له میدیادا دوا هه‌واڵ ،گه‌رماو گه‌رم له‌شێوه‌ی پێویست بگاته به‌رامبه‌ر…ئه‌مه‌ش بێگومان به‌وه ده‌كرێ (كات) له خودیده‌زگا ڕۆژنامه‌نووسیه‌كاندا به‌ها و نرخی خۆیهه‌بێ و پێی درابێ و له‌و قه‌یرانه ده‌رباز بكرێتتێی كه‌وتووه كه له‌دواكه‌وتن و پێڕانه‌گه‌یشتن خۆدووباره كردنه‌وه به‌ده‌ر چیدی به‌رهه‌مناهێنێ…

