و : نه‌ژاد عزیز سورمێ
به پێچه‌وانه‌ی (نووففه‌ری) كه وتی: نه‌زانیی كۆڵه‌كه‌ی ئاسووده‌ییه ( ئه‌بوو حه‌ییانی ته‌وحیدی) له‌و باوه‌ڕه‌دایه: عه‌قڵ ڕووناهی ڕۆحه و نه‌زانی لێڵایه‌تییه‌تی…
كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌و نرخاندنه‌ی عه‌قڵیش له‌لایه‌ن ئه‌و پێشه‌نگه مه‌زنه‌ی عه‌قڵانییه‌ت له فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلامی دا ، وای لێ هات به‌رگی به پینه‌ی پۆشی و ڕێی ده‌روێشی گرته به‌ر و به ڕۆح و به هه‌سته نادیاره‌كانیيه‌وه عه‌وداڵی ڕێگای نوور بوو…
جوامێر له‌وه‌ی زیاتری له ده‌ست دا نه‌بوو…ئه‌وه‌ی زه‌مانه به ئه‌بوو حه‌یانی ته‌وحیدی كرد ، به هه‌ر كه‌سێكی دی كردبا هه‌روای ده‌كرد…
چونكه نه عه‌قڵ و نه مه‌نتیق قه‌بووڵیانه له پێشترین نووسه‌ر بكه‌وێته لێواری برسیيه‌تی و ناچار بێ گیای بیابانان بخوا و پاشان وه‌ك ناڕه‌زایی ده‌ربڕینیش كتێبه‌كانی بسووتێنێ.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌يش ژیربێژایه‌تی و هاوسه‌نگی له بیركردنه‌وه‌دا بمێنێ و له‌گه‌ڵ چه‌رخێكدا بێته‌وه كه هه‌رچی تێدا بووه به دزێوی و نه‌زانییه‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێت. خوا هه‌ڵناگرێت (دكتۆر ئیحسان عه‌باس) له وتاره‌كه‌یدا به بۆنه‌ی ئاهه‌نگی هه‌زاره‌ی ئه‌بوو حه‌ییان له قاهیره‌دا باشی بۆچووه كه پێشنیازی ئه‌وه‌ی كردووه ، كرده‌وه‌ی سووتانی كتێبه‌كانی ته‌وحیدی به سه‌ره‌تای نوێخوازی عه‌ره‌بی دابنرێ .
ئه‌بووحه‌ییان به ڕووی لاسایی كردنه‌وه و یه‌كئه‌نوایی درێژدادڕی و شێوازی كۆنی نووسین ڕاپه‌ڕی، به قه‌د ئه‌وه‌ی له تافی لاوی‌دا دژ به هه‌موو شێوه‌یه‌كی زوڵمی سیاسی دا ده‌چوو و داوای عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كرد…
له‌و ڕاسته‌يشدا به ڕاده‌یه‌ك زیاد ده‌ڕۆیشت ، پێی وابوو عه‌داله‌تی سوڵتان له خێر و بێری زه‌مانه چاتره…
به‌م پێیه زۆر له نووسینه‌كانی بۆ به‌رچاو ڕوونی چینی ده‌سه‌ڵاتدار بوو… له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ڕه‌چه‌ڵه‌كێكی باڵایش نه‌بوو ، به‌وه‌ی نه‌وه‌ی خورمافرۆشێكی به‌غدایی بوو… به‌ڵام له بیركردنه‌وه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا،له شێوه و شێوازی نووسین دا باڵا بوو…
هه‌ر ئه‌وه كه وتویه‌تی: (وشه‌ی جوان له كه‌نیزه‌ی پاكیزه شه‌ریفتره…)
كه‌م وا ڕێك ده‌كه‌وێ ئه‌دیبێكی نوێخوازی كۆنی عه‌ره‌ب هه‌بێت وه‌ك ته‌وحیدی ، به‌و جیددیيه‌ت و به‌و تین و تاوه هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ كاری ڕووناكبیری دا كردبێ و هێزی بیركردنه‌وه‌ی بۆ گـۆڕان هه‌بێ .
ئه‌بووحه‌ییان به‌وه‌يش تاوانباره كه به‌شداری له داڕشتنی نامه‌كانی (اخوان الصفا)دا كردووه كه له سه‌ده‌ی چواره‌می كۆچییه‌وه ویستوویانه له ڕێگای ڕوونایی دان به زانست و ڕۆشنبیری كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی نوێ بكه‌نه‌وه…
(به ڕاستی) دكتۆر جابر عصفوریش له‌وه‌دا نیشانه‌ی پێكاوه كه له وتاری ڕێزلێنانی ئه‌بوو حه‌ییان دا وتی: ته‌وحیدی وه‌ك سیمرغ و سه‌مه‌نده‌ر مرد پاشان له خۆڵه‌مێشی خۆیدا ژیایه‌وه…
هه‌موو ئه‌و هه‌وڵه عه‌ره‌بیانه‌ی دراون (له‌م باره‌یه‌وه) گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌ن بۆ نوێخوازی و ده‌سه‌ڵات شكانی به سه‌ر نوێ كردنه‌وه و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌رده‌مه‌كان… هه‌ر سه‌باره‌ت به‌وه‌يشه‌وه بوو ، ڕووناكبیرانی سه‌رده‌می
ڕێنیسانس عاشقی ئه‌بووحه‌ییان بوون…
ئه‌و له زه‌وق و شه‌وقی ئه‌و نه‌وه‌یه نزیك بوو كه هیچیان له یه‌ك ئه‌نوایی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست و سه‌رده‌مه‌كانی داڕووخاندا نه‌بینی شایانی ژیاندنه‌وه بێ…
بۆیه ده‌بینی باز به‌سه‌ر چه‌ندین سه‌ده‌دا ده‌درێ و ته‌وحیدی هه‌ڵده‌بژێرێ ببێ
به سومبولێكی باڵای ڕوونبینی…
له‌وانه‌یه په‌یوه‌ندی و تێكه‌ڵی نێوانی ڕووناكبیر و ده‌سه‌ڵات ، لای ئه‌و وه‌چه‌یه و هه‌موو وه‌چه‌كان كاری به هه‌ڵبژاردنی ئه‌و ڕێبازه‌وه هه‌بوو بێ…چونكه (تەوحیدی) تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی نموونه‌ییه بۆ دیراسه‌تكردنی په‌یوه‌ندی به‌ینی ڕۆشنبیر و ده‌سه‌ڵات كه چه‌ندین وه‌چه‌ی پێ مژوول بووه و تا ئێستايش داڕشتراوێكی قه‌بووڵكراوی بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه…
(ابو حیان) هه‌ر به‌و مه‌زه‌نده‌یه‌يش په‌یوه‌ندی به ( ابن العمید) و (ابن عباد) كرد…
ئه‌و پێی وابوو (ڕۆشنبیر) ئه‌گه‌ر له ( وه‌زیر) باڵاتر نه‌بێ ده‌بێ یه‌كسان بێ پێی.
ئه‌و (ڕووناكبیرایه‌تی) ده‌خسته پێش (سیاسی)(!!!). كه سیاسییه‌كانیش به چاوی سووكه‌وه لێیان ڕووانی و له كۆڕ و مه‌جلیسه‌كانیاندا ده‌ریان كرد ، وه‌ك (وه‌زیر مهلبی) پێی كرد ، ئیتر هۆشیار بووه‌وه و گه‌یشته ئه‌وه‌ی كه سیاسی ، ڕووناكبیری وه‌ك خوڵام نه‌بێ ناوێ و هه‌رگیز وه‌ك هاوبه‌شێك له مه‌سئوولیه‌تدا چاوی لێ ناكا…
به‌م جۆره قۆناغی (یاخی بوون) لای(ابوحیان) كۆتایی پێ هات و تاقیكردنه‌وه‌ی ته‌سلیم بوون له ژیانیدا ده‌ستی پێ كرد ، به ڕاده‌یه‌ك گه‌یشته قۆناغی (سواڵ له ده‌سه‌ڵات) وه‌ك له كۆتایی دایه‌لۆگه‌كانی له‌گه‌ڵ (ابن سعدانی) وه‌زیردا هاتووه كه له كتێبی ( الامتاع و المؤانسه)دا كۆی كردووه‌ته‌وه ، ڕه‌نگه ته‌وحیدی وای به خه‌یاڵدا هاتبێ ئه‌گه‌ر له ده‌سه‌ڵات دووركه‌وێته‌وه سه‌ربه‌خۆیی ڕۆشنبیری بداتێ ، كه له تافی لاوییه‌وه خه‌ونی پێوه ده‌بینی.
بۆیه ده‌بینی بیر له‌وه ده‌كاته‌وه ببێ به هاوبه‌شی به‌ققاڵی ئه‌و كوچه‌یه‌ی كاری لێ ده‌كرد ، بۆ ئه‌مه‌يش داوا له (ابو الوفاء)ی مهندسی براده‌ری ده‌كا هه‌زار درهه‌می بداتێ…
له‌وانه‌بوو ئه‌گه‌ر پێی بدابووایه ، له سواڵ و سه‌ده‌قه و ئیهانه بیپارستبا، كه له قۆناغی وازهێنانی له خه‌ونه تۆباویيه‌كانی دووچاری بوو و به ته‌واوی ته‌سلیم به مه‌نتیقی ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتداران بوو. دیاره ناتوانین به‌و ساتییه حه‌قی ئه‌م پیاوه بده‌ین، چونكه په‌یوه‌ندی به‌ینی ڕۆشنبیر و ده‌سه‌ڵات له بنه‌مای شیره‌خۆری هاوبه‌ش ئاڵۆزتره كه (معاویه‌ی كوڕی ابوسفیان) له سه‌ره‌تای ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ویدا داینابوو ، كاتێ به ئه‌بووبه‌كری كوڕی عوسمانی كوڕی حارسی وت (كه زۆر ده‌چووه دیوه‌خانه‌كه‌ی بێ ئه‌وه‌ی كارێكی لێ داوا بكا ، یا شتێكی لێ بخوازێ):
– برازا…ئه‌وه‌یه دونیا…
یا له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا شیری ده‌خۆی ، یان وازمان لێ دێنی.
سه‌ره‌تا ته‌وحیدی ڕێبازی شیره‌خۆری ڕه‌ت كرده‌وه ، له دوایدا پێی ڕازی بوو،
به‌ڵام پاشی چی؟
دوای ئه‌وه‌ی مانگاكان بێ تووك بوون و شیر چكی كرد و دونیايش ئه‌وی به‌ره‌و چاره‌نووسی گریكی و ئه‌و دیماهییه كاره‌ساتاویيه خه‌مناكه برد كه وای لێ‌كرد به برسیه‌تی و ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ری سه‌ربنێته‌وه .
نیشتمان له ژیانی ئه‌ودا له مه‌نفا چاكتر نه‌بوو… ئه‌گه‌ر وانه‌بووایه ، نه‌یده‌گوت: (غه‌ریبترین غه‌ریب ئه‌وه‌یه كه له نیشتمانی خۆیدا غه‌ریبه).
(*) له ( محی ا‌لدین لاذقانی ) یه‌وه ، ڕۆژنامه‌ی – الشرق الأوسط – به سووكه ده‌سكارییه‌كه‌وه

