فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

ئێمە كێین

دیزاینەر

ئێمە کێین

دیاسپۆرا، ماڵپەڕێکی وێژەیی و ھونەری کوردییە، بێلایەنانە ئیشوکارەکانی بەشێوەیەکی پرۆفیشناڵانە دەخاتە بەردیدی خوێنەرانی میدیای ئەلیکترۆنی. بۆ بایەخدان بە وێژە و ھونەر پەنا دەباتە بەر قەڵەم و بیر و دیدگای نووسەرانی ھەردوو بوارەکە و لە ھەر کوێیەکی ئەم گۆی زەمینە بێت، ھەم نووسەران دەتوانن پەیوەندی بەردەوامیان ھەبێت و ھەمیش خوێنەران دەتوانن بەرھەمی نوسەرانی کورد ببینن و بخوێننەوە.

کاری دیاسپۆرا

دیاسپۆرا بەپێی بەرپرسیارێتی لە ھەمبەر فەرھەنگ و زمانی کوردی و بایەخدان بە وێژە و ھونەر ڕچەی خۆی گرتووە و بەرەو ئاسۆی ڕوون ھەنگاو دەنێ و بە ھیمەت و توانای نووسەرانی بەئەزمون و قاڵبووی بواری وێژەیی، دیاسپۆرا دەوڵەمەند دەکەن ھەروەک ئەو بەشانەی لە ناو ماڵپەڕەکەدە ھاتووە .

پەیام

پەیامی دیاسپۆرا ڕوون و ئاشکرایە ھەوڵ دەدات لە گەڵ ناوەندە وێژەیی و ھونەرییە کوردییەکاندا گەشە بە توانای نووسەران بدات و لای تاکی خوێنەریش پاشخانێکی ئەبستمۆلۆژی جێ بھێڵێت. ھاوکات ھاوکار و پشتیوانە بۆ زیاتر چەسپاندنی یەک ڕێنووسی کوردی و تەنانەت زمانێکی ستانداردیش.

دیاسپۆرا

ماڵپەڕی دیاسپۆرا یەکەمین ھەنگاوی میدیایی فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان/ دیاسپۆرایە. فیدراسیۆن لە داھاتوودا ھەنگاوی دیکەیش دەنێت لە بواری کاری میدیاییدا.

فیدراسیۆنی نوسەرانی کوردستان/ دیاسپۆرا

سەکۆیەکی سەربەخۆ و ئازادە. تایبەتە بە نووسەرانی کوردستان لە دیاسپۆرا، بە ھەموو ڕەنگ و ئایدیاکانییەوە لە ھەر پارچەیەکی کوردستاندا بێت. تا ئێستا دوو ناوەندی کردۆتەوە: ناوەندی ئەوروپا و ناوەندی ئەمریکا/ کەنەدا. هەروەها چەندین ناوەندی تریش هەن کە هەر ئێستا کار بۆ کردنەوەیان دەکرێت.

بۆ زیاتر ئاشنابوون لە ڕێکخراوەکە لێرەدا پەیڕە و پڕۆگرامەکەی دەخەینە بەر دیدی خوێنەران.

پێشەکی

 لە پێناوی بەرژەوەندی گشتی کوردستانی و نەتەوەیی و هەست کردن بە بەرپرسيارێتی لە ئاست قەڵەمی پەرتەوازەی ئەديب و نووسەران لە تاراوگە، بۆ کۆکردنەوەيان لە ژێر چەترێکی رێکخراو و بە ديسپلين، لەم روانگەوە بەڕێز سەرپەرشتياری گشتی کۆنفدراسيۆنی رەوەندی کوردستانی هەستی بە خەمی نووسەران کرد،  بانگەوازێکی خستە بەردەم نووسەران کە لە ژێر چەترێکدا خۆ کۆبکەنەوە، و  پێويستە دەنگ و رەنگی کوردستان و نەتەوەکەيان بن لە هەمانکاتدا دەروازەيەک دەبێ بۆ قورتار بوون لەم کێشەيەی ئێستا و پەناگەيەکيشە بۆ يەک دەنگیانکۆمەڵێ نووسەری کوردستان لە تاراوگە لە وڵاتە جياجياکان لە هەستکردنيان بەم پەرتەوازييە و کۆبوونەوە لە ژێر ساباتێک کە خۆيان تێدا ببيننەوە، بە دەنگ ناوەڕۆکی پەيامەبانگەوازەکەی بەڕێزيان چوون ، تا بتوانن قەڵەم و هزر و ديدگا جياوازەکان لە ژێر چەترێکدا کۆ بکەنەوە بۆ ئەوەی خزمەت بە  زمان و ئەدەبی کوردستانی بکەن .

ئەديبان خۆيان بە بەرپرسيار دەزانن هەروەک پێشتر و لە ئێستايشدا کە قەڵەمی ئەديبان و نووسەران برەودانی شۆڕش و راپەڕينەکان بوون و دەبن، بە هەمان رۆحييەتەوە نها لەم خەباتە بەردەوام دەبن تاوەکو بيری رۆشنبيری گەشە پێبدەن، قەڵەمەکان کانييەک بێ لەو کانياوانەی هەرگيز هيشک بوون هەست پێ نەکات، پێکرا پرۆژەی ميتۆد و کاری ئەم رێکخراوە پيشەييەيان داڕشت ، بۆ ئەوەی ببێتە بەرنامەی کاری نووسەرانی رەوەندی کوردستانی ؛ بەم جۆرەی وا لە بەردەستە؛

دەروازەی يەکەم

بەشی يەکەم

ماددەی يەکەم ؛

أ / ناو ؛ فیدراسيۆنی نووسەرانی کوردستان لە تاراوگە

 ب / بارەگای سەرەکی کيشوەری ئاوروپا –  

ج – لۆگۆی تايبەت بە خۆی دەبێت

بەشی دووەم

ماددەی دووەم ؛ پێناسە

أ – رێکخراوێکی سەنديکاییە ئەديبان و نووسەرانی کورد، لە دەرەوەی کوردستان لە خۆ دەگرێت، کە لە بوارە جياجياکان قەڵەمەکانيان خستۆتە کار وەک 🙁 شيعر، چيرۆک ، نۆڤێلت، رۆمان ، لێکۆڵينەوە، رەخنەی ئەدەبی، و ئەبستمۆلۆژی فيکری و فەلسەفی)

ب – خاوەن کەسايەتييەکی مەعنەوی و کارگێڕی و دارایی سەربەخۆييە، رێکخراوێکی ياساييە لە راپەڕاندنی ئەرک و کارەکانی کە مەبەست و ئامانجەکانی بپێکێت .

ج – چوارچێوەيەکی دامەزراوەیی خۆی دەبێت و ناوەندی لە کێشوەر و ئەو وڵاتانەدا دەبێت کە پێويست بکات .

د – بەشێکە لە بەشەکانی کۆنفدراسيۆنی رەوەندی کوردستانی، بەڵام خودان سەربەخۆیی خۆيە

بەشی سێهەم

ماددەی سێيەم ؛ ئامانج

أ – کۆکردنەوەی ئەديب و نووسەران  لە ژێر چەتری خۆيدا، پارێزگاری لە کەسايەتی و مۆڕاڵی قەڵەمەکانيان دەکات، و بەرگريان لێ دەکات،

ب – رۆڵی کاریگەری خۆی دەبينێت لە پتەوکردنی بواری رۆشنبيری لای تاکی رەوەندی کوردستان.

ج – ئەديبان و نووسەران هان دەدات کار لە سەر ناساندنی ئەدەب و کەلتوور و کەلەپوور و لايەنی رۆشنبيری بکات تاوەکو کاريگەری خۆی هەبێت لە پاراستنیان لە دەرەوە.

د – چەترێکە بۆ کۆکردنەوەی ئەو قەڵەمە تازانەی لای گەنجانی کورد لە تاراوگە دەرکەوتوون و لەو بوارانەی لێی دەنووسن کار ئاسانيان بۆ دەکات

ه – لە ڕێی گۆڤارێکی فيکری و ئەدەبييەوە بەرهەم و دەقی ئەديبان و نووسەران بڵاو دەکاتەوە

و –  دروستکردنی پەيوەندی لە گەڵ رێکخراوە هاوپيشەييەکان لە وڵاتە جياجياکانی دونياو ناساندنی کەڵچەری کوردستانی بە رۆشنبيرانی ئەو وڵاتانە و سوود وەرگرتن لە کەڵچەری گەلان و نەتەوەکانی دونيا

ز –  سازدانی کۆڕ و کۆبوونەوە و ڤيستيڤاڵی تايبەت بەم بوارە لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات

ماددەی چوارەم  

مەبەست لە ئەديب و نووسەر ئەوانەی لە ژێر چەتری ئەم فدراسيۆنە دەبن ، ئەو خودان قەڵەمانەن کە پەيڕەو و پيادەی پيشەکەيان دەکەن لە بوارە جياجياکانی رۆشنبيری و زانستی و ئەدەبی و هونەری کورد و کوردستانيان و لە دەرەوەی وڵات دەژين، بە مەرجێ هەر يەکێک خاوەن کتێبی چاپکراو و بێت بەردەواميش بێ لە سەر نووسينی خۆی و دوو ئەندامی يەکێتييەکە پشتگيری بکات، جگە لە مەرجەکانی وەرگرتنی ئەندام.

بەشی چوارەم

ماددەی پێنجەم

أ- هەر نووسەر و ئەديبێک دەتوانێ لە رێگای داواکردنێکەوە داوای ئەندام بوون بکات

ب – ناردنی وێنەيەکی چاپکراوەکانی

ج –  داواکەی وەرناگيرێت ئەگەر رەزامەندی خودی نووسەرەکەی لە سەر نەبێت

د – پابەندی خۆی نيشان بدات بە پرنسيب و بەرنامەی کاری ئەم فيدراسيۆنە  

ه – ئابوونەی ساڵانەی خۆی بدات

ماددەی شەشەم ؛ مەرجەکانی ئەندامێتی

أ – پێويستە هاونيشتيمانی کوردستانی بێت نووسەر و ئەديبيش بێت

ب – لە يەکێ لە وڵاتانی دەرەوەی کوردستان بژی  

ج – تەمەنی لە ١٨ ساڵ کەمتر نەبێت

د – خودان کەسايەتييەکی ديار و بەرچاو بێت و لە رووی ياساييەوە داواکراو نەبێت لە تاوانەکانی دژ بە گەلی کوردستان نەلکابێت لە تاوانەکانی دژ بە مرۆڤايەتی و ئابرووەکان پاک و بێگەرد بێت

ج – کار بۆ سەرخستنی ئەم فيدراسيۆنە بکات و دوور بکەوێتەوە لە هەر کار و کردەيەک زيان بە يەکێتی ئەم فدراسيۆنە بگەيەنێت

دەروازەی دووەم

پێکهاتەی فیدراسيۆنەکە

بەشی چوارەم

ماددەی حەوتەم ؛

 کۆميتەی راپەڕاندن پێکدێت لە (  ١٧ ) کەس، سەرۆک وجێگر و ( ٥ ) سکرتێر و ( ٧ ) کارگێڕ و  سێ ڕاوێژکار دەبێت .  بەم جۆرەی خوارەوە

أ – سەرۆک  دەبێتە ( سەرۆکی فیدراسيۆنی نووسەرانی کوردستان لە دياسپۆرا)

٢ – جێگری سەرۆک لە هەمانکاتدا سەرۆکی ليژنەی وەرگرتنی ئەندام

٣ – سکرتێری ناوەندی ئاوروپا

٤ – سکرتێری ناوەندی ئامريکا و کەنەدا

٥ – سکرتێری ناوەندی روسيا و وڵاتانی ئاسيا

٦ – سکرتێری ناوەندی ئوستراليا

٧ – سکرتێری ناوەندی ئەفريکا و وڵاتانی عارەبی

٨ – لێژنەی راوێژکاران

ماددەی هەشتەم؛

بەشەکانی کۆميتەی راپەڕاندن و دەستەی ناوەندەکان بەم جۆرە دەبێت ؛

١ – بەشی دارایی

٢ – بەشی پەيوەندييەکان ،دەستەيەکی دەبێت پێک دێت لە پەيوەندييەکانی کۆمێتەی راپەڕاندن و ناوەندی ئاوروپا

٣ – بەشی کاروباری چالاک و راگەياندن ، ئەم بەشە پێک دێت لە( ليژنەکانی / کتێب و چاپ و بڵاوکردنەوە/ کۆڕ و کۆبوونەوە و سمينار و ڕێزلێنان / فيستيڤاڵ و بۆنەکان/ راگەياندن و چالاکی / بوارەکانی ئەدەب ) ليژنەی بوارەکانی ئەدەبيش چەند هۆبەيەکی دەبێت وەک؛ شيعر و پەخشان، چيرۆک و نۆڤێلت ، رۆمان ، هزر و لێکۆڵينەوە

٤ – بەشی رێکخستن و کارگێڕی

ماددەی نۆيەم ؛

کۆميتەی راپەڕاندن و ناوەندەکان هەر يەکە ( ٣ ) ئەندامی راوێژکاری دەبێت، دەکرێ بەپێی پێويست زياد بکرێن

ماددەی دەيەم ؛ پێکهاتەی ناوەندەکان

أ- سکرتارييەتی دەستەی هەر ناوەندێک پێک دێت لە سکرتێر وجێگر و شەش کارگێڕ  

ب – هەر ناوەندێک ئەنجومەنێکی دەبێت

ج – لە هەر وڵاتێک يەکێ دەبێتە ئەندامی ئەنجومەن

دەروازەی سێيەم

بڕگە کارگێڕييەکان

بەشی  پێنجەم ؛

ماددەی يانزەهەم ؛

بە پێی تايبەتمەندی بڕگە کارگێڕييەکان، دامەزراوەیی فدراسيۆنی نووسەرانی کوردستان لە دياسپۆرا و پۆستەکانی بۆ بەڕێوەبردنی کاروبارەکان بەم جۆرەی خوارەوە دەبێت ؛

١ – کۆنگرە

٢ – کۆنفرانس

٣ –  کۆبوونەوەی گشتی  

٤ – کۆميتەی راپەڕاندن

٥ – دەستەی بەڕێوەبردنی ناوەند

٦ – ئەنجومەنی ناوەند

ماددەی دووانزەهەم

کۆنگرە باڵاترين دەسەڵاتی فیدراسيۆنەکەيە، پێک دێت لە نوێنەرانی تەواوی ئەندامان کە لە ڕێی کۆنفرانسی ناوەندەکانەوە هەڵدەبژردرێن

ماددەی سيانزەهەم ؛

کۆنگرە ئەم دەسەڵات و تايبەتمەنديانەی هەيە؛

١ – بڕيار لە سەر ئاراستەی کاری بەڕێوەبردنی فیدراسيۆنەکە دەدات

٢ – متمانە بە پەيڕەو و پڕۆگرامی فیدراسيۆنەکە دەدات و پەسەندی دەکات

٣ – بڕيار لە سەر راپۆرتی ساڵانە دەدات کە لە لايەن کۆميتەی راپەڕاندنەوە پێشکەش دەکرێت

٤ – ( ٩ ) ئەديب و نووسەر لە کۆنگرەوە هەڵدەبژێردرێن بۆ کۆميتەی راپەڕاندن و متمانەيان پێ دەدات

٥ – بڕيارەکانی فیدراسيۆنەکە پەسەند دەکات

٦ – بڕيار لە سەر لکاندنی فیدراسيۆنی نووسەرانی کوردستان لە دياسپۆرا بە هەر رێکخراوێکی هاوپيشەی کوردستانی و جيهانی دەدات

٧ – کۆميتەی راپەڕاندن سەرپشک دەکات هەندێ بڕيار و راسپاردە دەربکات کە لە ئامانجی فیدراسيۆنەکە لانەدات

٨ – راپۆرتی ناوەندەکان پەسەند دەکات

ماددەی چواردەهەم ؛

أ – کۆنفرانس بە سێ جۆر دەکرێ

١ – هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرە

٢ – هەڵبژادنی دەستەی کارگێڕی ناوەندەکان

٣ – هەڵبژادنی ئەنجومەنی ناوەندەکان

ب – ئەرک و دەسەڵاتەکانی کۆنفرانس

١ – بڕيار لە سەر کار و چالاکييەکانی ناوەند دەدات

٢ – متمانە بە ڕاپۆرتی ناوەندەکان دەدات کە لە لايەن دەستەی ناوەندەوە ئامادە کراوە و ئەنجومەن رەزامەندی لە سەر نيشان داوە و بۆ کۆنگرەی بەرز دەکاتەوە

٣ –  بە پێی پەيڕەو پرۆگرام چاودێری کاروبارەکانی ناوەند دەکات

٤ – ( ١١ ) ئەديب و نووسەر هەڵدەبژێردێن بۆ سکرتێر وجێگر بەرپرسی بەشەکان و سەرۆکی ئەنجومەن    دەبن

٥ –  سکرتێر لە يەکەمين کۆبوونەوەی دوای کۆنفرانس هەڵدەبژێردرێت وکارگێڕی بەشەکان دياری دەکرێ

٦ – سکرتێری ناوەند راستەوخۆ دەبێتە کارگيڕی کۆميتەی راپەڕاندن

٧ – بڕيارەکانی ناوەند لە سنووری خۆی پەسەند دەکات

٨ – مافی پێدانی دەسەڵاتی هەيە بەئەنجومەنی ناوەندی بدات بۆ هاريکاريکردن لە گەڵ رێکخراوە هاوپيشەييەکانی خۆی لە سەر ئاستی کوردستان و سنووری ناوەندەکەی

ماددەی پانزەهەم ؛  کۆبوونەوەی گشتی

١ – تەنها لە ناوەندەکان دەبەسترێت و لە کاتی نائاساييدا دەبێت.

٢ – لە سنووری ناوەند دەسەڵاتی پێکهێنانەوەی دەستەی سکرتارييەت هەيە

٣ – سازدانی کۆبوونەوەی گشتی بە بڕياری دوو لە سەر سێی ئەندامانی ئەنجومەن دەبێت، هەر کاتێ پێويست بکات  

٤ – لە کاتی ئامادە نەبوونی سکرتێر يان سێ لە کارگێڕانی دەستەی سکرتارييەت بێ گەڕانەوەی بۆ رێژەی دوو لە سەر سێ کۆبوونەوەی گشتی ساز دەکرێت

ماددەی شازدەهەم ؛

بە پێی هەلومەرجی هەنوکەیی لە پێکهاتەی ( کۆميتەی راپەڕاندن و دەستەی سکرتاريەتی ناوەند و نەنجومەنی ناوەند و هەر ليژنەيەک کە دروست دەبێت،  رەچاوی هەر چوار پارچەی کوردستان بکرێت و بوونيان مسۆگەر بێت

بەشی شەشەم ؛

کۆميتەی راپەڕاندن

ماددەی حەڤدەهەم ؛

١ – کۆميتەی راپەڕاندن باڵاترين دەزگای کارگێڕی فیدراسيۆنی نووسەرانی کوردستان لە دياسپۆرايە

٢ – کۆميتەی ڕاپەڕاندن پێک دێت لە ( ١٤ ) کارگێڕ دەبێت

٣ – کۆنگرە نۆ کارگێڕ و کۆنفرانس پێنج سکرتێر دەستنيشان دەکات

٤ – لە يەکەمين کۆبوونەوەی دوای کۆنگرە سەرۆک و جێگر و بەرپرسی بەشەکان هەڵدەبژێرن

ماددەی هەژدەهەم ؛

بە شێوەيەکی گشتی دەسەڵات و کاری کۆميتەی راپەڕاندن بريتييە لە ؛

١ – بڕياردان لە سەر پلانی سەرەکی فیدراسيۆنەکە بۆ کاروباری هونەری و پيشەیی و کارگێڕی و دارایی کە لەگەڵ رەوت و ئاراستەی پەيڕەو و پرۆگرامی فدراسيۆنەکە بگونجێت کە کۆنگرە بڕياری لە بارەوە وەرگرتووە

٢ – رەزامەندی نيشاندان بۆ دەسکاری کردن و هەڵوەشاندنەوەی پەيڕەو و پرۆگرام و وەک راسپاردە بەرزی دەکاتەوە بۆ کۆنگرە

٣ – دەرکردنی گۆڤارێکی وەرزی فيکری ، ئەدەب و هونەر

٤– سازدانی فيستيڤاڵی تايبەت بە ئەدەب و فيکر

٥ – بەشداری کردن لە ڤيستيڤاڵی ئەدەب و رۆشنبيری گەل و نەتەوەکانی دی

٦ – رەزامەندی نيشان دان لە سەر پرۆژەی ميزانيەی گشتی و کۆتا ژمێرياری ساڵانە

٧ – بەڕێوەبردنی بودجەی فدراسيۆنەکە و رەزامەندی نيشاندان لە سەر خەرجييەکان بە پێی ئەو بڕگە و ماددانەی بۆ خەرج دياری کراون

٨ – رەزامەندی نيشاندان لە سەر لکاندن بە رێکخراوە هاوپيشە  کوردستانی و جيهانييەکان و ناردنی بۆ کۆنگرە يان  رەتکردنەوەی

٩ – پەسەندکردنی ئەو گرێبەست و رێکەوتنامانەی کە بە ناوی فدراسيۆنەکەوە ئەنجام دەدرێت

١٠ –دەرکردنی بڕيار و راسپاردە و رێنمایی ئەوتۆ کە لە بەرژەوەندی فدراسيۆنەکە بێت لە سنووری بڕگە و ماددەکانی پەيڕەوی ناوخۆ

١١ – لە کاتی نائاسایی و پێويستدا بڕيار لە سەر بەستنی کۆنگرە دەدات

ماددەی نۆزدەهەم ؛

١ – ساڵانە کۆميتەی راپەڕاندن يەک کۆبوونەوەی فراوان ئەنجام دەدات، لە سەر بانگێشتی سەرۆک  يان جێگرەکەی لە کاتی ئامادە نەبوونی سەرۆک

٢ – هەر کارگێڕێک لە سێ کۆبوونەوە ئامادە نەبوو مافی کارگێڕێتی لێ دەسێندرێتەوە

٣ – کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بە پێی پێويست ئەنجام دەدات

ماددەی بيستەمين

دەستەی راوێژکاران

١ – بە پێی پێويست لە کۆميتەی راپەڕاندن و ناوەندەکان ليژنەی راوێژکاران دەبێت

٢ – لە کۆبوونەوەکانی کۆميتەی راپەڕاندن و ناوەندەکان ئامادە دەبن

ماددەی بيست و يەکەمين ؛ دەستەی سکرتاريەتی ناوەندەکان

١ – پێک دێت لە سکرتێر  وجێگر و حەوت کارگێڕ وسەرۆکی ئەنجومەن و جێگرەکەی

٢ – دەستەی سکرتاريەت لە لايەن کۆنفرانسەوە هەڵدەبژێردرێن

ماددەی بيست و دووهەمين ؛ دەسەڵاتەکانی دەستەی سکرتاريەتی ناوەند

١ – جێبەجێکردنی ئەو پێشنيار و راسپاردانەی لە لايەن ئەنجومەنەوە پەسەند دەکرێت بۆ بەرێوەبردنی کاروبارە کارگێڕی و داراییەکان و ئەو کۆڕ و کۆبوونەوە و فيستيڤاڵانەی لە سنوورەکەی خۆی ئەنجامی دەدات.

٢ – هاوکار دەبێت بۆ بڕياری خاڵی دوو لە ماددەی ١٨

٣ – پەسەندکردنی ئەو گرێ بەست و رێکەوتننامانەی دەستەی سکرتاريەتی ناوەند پێشنياری دەکات.يان رەتی بکاتەوە

٤ – چاودێری راپەڕاندنی ئيشوکار و چالاکييەکانی دەستەی سکرتاريەتی ناوەند دەکات

٥ – رەزامەندی نيشاندان لە سەر هاوبەندی دروستکردن لە گەڵ رێکخراوە هاوپيشەييە کوردستانی و جيهانييەکان لە سنووری خۆی، مافی تێکەڵ بوونی نييەلە گەڵياندا

ماددەی بيست و سێهەمين ؛

١ – لە دوای کۆنفرانس لە نزيکترين کاتدا کەلە ٧٢ کاتژمێر تێ نەپەڕێنێت ئەنجومەن کۆبوونەوەی خۆی ببەستێت و دەستەی سکرتارييەت هەڵبژيرن

٢ – ئەنجومەنی ناوەند مانگانە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی گرێ دەدات

٣ – لە کاتی پێويست کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەن گرێ دەدرێت ئەگەر پێويست بکات ، بە مەرجێ لە دوو کۆبوونەوەی نائاسایی لە ساڵێکدا تێ نەپەڕێت

٤ – دەستەی سکرتاريەتی ناوەند مافی بەشداری کردنی لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەن هەيە وەک هەر ئەندامێکی ئاسایی ئەنجومەنەکە

بەشی حەوتەم

ماددەی بيست و چوارەمين  

١– رێژەی هەر پارچەيەک لە پارچەکانی کوردستان پارێزراو دەبێت لە تەواوی پێکهاتەی فدراسيۆنی نووسەرانی کوردستان لە تاراوگە

٢ – رێژەی ئافرەت لە فدراسيۆنەکە کراوەيە

ماددەی بيست و پێنجەمين  

أ – مافی ئەندامێتی نامێنێ هەر کەسێ  

١ – دوو ساڵ ئابوونەی ئەندامێتی نەدات

٢ – زيان بە فدراسيۆنەکە بگەيەنێت و هەوڵی دابەش بوونی بدات

ب –  مافی کارگێڕی لێ دەسێندرێتەوە هەر کەسێ

١ – لە سێ کۆبوونەوەی لە سەر يەکی کۆبوونەوە ئاساييەکان ئامادە نەبێت

٢ – ئێشوکارەکانی رانەپەڕێنێت و کەمتەرخەم بێ ببێتە جێی نارەزایی ئەندامان

ماددەی بيست وشەشەمین ؛ ئەنجومەنی ناوەندەکان

   لە لايەن کۆنفرانسەوە هەڵدەبژێردرێن

ماددەی بيست و حەوتەمین ؛

1- لە يەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەی سەرۆکی ئەنجومەن و بەرپرسی ليژنەکان هەڵدەبژيردرێت

  ٢ – هەموو ليژنەکانی ئەنجومەن هاوشێوەی ليژنەکانی کۆميتەی راۆەڕاندن و ناوەندەکان دەبێت

٣ – لە ئەنجومەن ليژنەی چاودێری و پەيگيری پێک دەهێندرێت

دەروازەی چوارەم

دارایی

بەشی هەشتەم

ماددەی بيست و هەشتەمین

داهاتی فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان لە تاراوگە پێک دێ لە ؛

١ – ئەو بەخشينەی کۆنفدراسيۆنی گشتی رەوەندی کوردستانی پێی دەبەخشێت

٢ – ئابوونە و پيتاکی ئەندامان

٣ – داهاتی ئەو ئاهەنگ و ڤيستيڤاڵانەی فیدراسيۆنی نووسەرانی کوردستان لە  دياسپۆرا سازی دەکات

٤ – ئەو کۆمەک و بەخشينانەی لە لايەن رێکخراوەکانەوە پێشکەشی دەکرێت

ماددەی بيست ونۆهەمین

١ – سەرۆکی فیدراسيۆنەکە بەرپرسە لە تەواوی خەرجی و داهاتەکە

٢ –  بەرپرسی بەشی دارایی لە کۆميتەی راپەڕاندن و ناوەندەکان بەرپرسن لە پاکتاوی مانگانە و راپۆرتی ساڵانە