فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

ئێمە كێین

دیزاینەر

ئێمە کێین

دیاسپۆرا، ماڵپەڕێکی وێژەیی و ھونەری کوردییە، بێلایەنانە ئیشوکارەکانی بەشێوەیەکی پرۆفیشناڵانە دەخاتە بەردیدی خوێنەرانی میدیای ئەلیکترۆنی. بۆ بایەخدان بە وێژە و ھونەر پەنا دەباتە بەر قەڵەم و بیر و دیدگای نووسەرانی ھەردوو بوارەکە و لە ھەر کوێیەکی ئەم گۆی زەمینە بێت، ھەم نووسەران دەتوانن پەیوەندی بەردەوامیان ھەبێت و ھەمیش خوێنەران دەتوانن بەرھەمی نوسەرانی کورد ببینن و بخوێننەوە.

کاری دیاسپۆرا

دیاسپۆرا بەپێی بەرپرسیارێتی لە ھەمبەر فەرھەنگ و زمانی کوردی و بایەخدان بە وێژە و ھونەر ڕچەی خۆی گرتووە و بەرەو ئاسۆی ڕوون ھەنگاو دەنێ و بە ھیمەت و توانای نووسەرانی بەئەزمون و قاڵبووی بواری وێژەیی، دیاسپۆرا دەوڵەمەند دەکەن ھەروەک ئەو بەشانەی لە ناو ماڵپەڕەکەدە ھاتووە .

پەیام

پەیامی دیاسپۆرا ڕوون و ئاشکرایە ھەوڵ دەدات لە گەڵ ناوەندە وێژەیی و ھونەرییە کوردییەکاندا گەشە بە توانای نووسەران بدات و لای تاکی خوێنەریش پاشخانێکی ئەبستمۆلۆژی جێ بھێڵێت. ھاوکات ھاوکار و پشتیوانە بۆ زیاتر چەسپاندنی یەک ڕێنووسی کوردی و تەنانەت زمانێکی ستانداردیش.

دیاسپۆرا

ماڵپەڕی دیاسپۆرا یەکەمین ھەنگاوی میدیایی فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان/ دیاسپۆرایە. فیدراسیۆن لە داھاتوودا ھەنگاوی دیکەیش دەنێت لە بواری کاری میدیاییدا.

فیدراسیۆنی نوسەرانی کوردستان/ دیاسپۆرا

سەکۆیەکی سەربەخۆ و ئازادە. تایبەتە بە نووسەرانی کوردستان لە دیاسپۆرا، بە ھەموو ڕەنگ و ئایدیاکانییەوە لە ھەر پارچەیەکی کوردستاندا بێت. تا ئێستا دوو ناوەندی کردۆتەوە: ناوەندی ئەوروپا و ناوەندی ئەمریکا/ کەنەدا. هەروەها چەندین ناوەندی تریش هەن کە هەر ئێستا کار بۆ کردنەوەیان دەکرێت.

بۆ زیاتر ئاشنابوون لە ڕێکخراوەکە لێرەدا پەیڕە و پڕۆگرامەکەی دەخەینە بەر دیدی خوێنەران.

پێشەکی

 لە پێناوی بەرژەوەندی گشتی کوردستانی و نەتەوەیی و هەست کردن بە بەرپرسيارێتی لە ئاست قەڵەمی پەرتەوازەی ئەديب و نووسەران لە تاراوگە، بۆ کۆکردنەوەيان لە ژێر چەترێکی رێکخراو و بە ديسپلين، لەم روانگەوە بەڕێز سەرپەرشتياری گشتی کۆنفدراسيۆنی رەوەندی کوردستانی هەستی بە خەمی نووسەران کرد،  بانگەوازێکی خستە بەردەم نووسەران کە لە ژێر چەترێکدا خۆ کۆبکەنەوە، و  پێويستە دەنگ و رەنگی کوردستان و نەتەوەکەيان بن لە هەمانکاتدا دەروازەيەک دەبێ بۆ قورتار بوون لەم کێشەيەی ئێستا و پەناگەيەکيشە بۆ يەک دەنگیانکۆمەڵێ نووسەری کوردستان لە تاراوگە لە وڵاتە جياجياکان لە هەستکردنيان بەم پەرتەوازييە و کۆبوونەوە لە ژێر ساباتێک کە خۆيان تێدا ببيننەوە، بە دەنگ ناوەڕۆکی پەيامەبانگەوازەکەی بەڕێزيان چوون ، تا بتوانن قەڵەم و هزر و ديدگا جياوازەکان لە ژێر چەترێکدا کۆ بکەنەوە بۆ ئەوەی خزمەت بە  زمان و ئەدەبی کوردستانی بکەن .

ئەديبان خۆيان بە بەرپرسيار دەزانن هەروەک پێشتر و لە ئێستايشدا کە قەڵەمی ئەديبان و نووسەران برەودانی شۆڕش و راپەڕينەکان بوون و دەبن، بە هەمان رۆحييەتەوە نها لەم خەباتە بەردەوام دەبن تاوەکو بيری رۆشنبيری گەشە پێبدەن، قەڵەمەکان کانييەک بێ لەو کانياوانەی هەرگيز هيشک بوون هەست پێ نەکات، پێکرا پرۆژەی ميتۆد و کاری ئەم رێکخراوە پيشەييەيان داڕشت ، بۆ ئەوەی ببێتە بەرنامەی کاری نووسەرانی رەوەندی کوردستانی ؛ بەم جۆرەی وا لە بەردەستە؛

دەروازەی يەکەم

بەشی يەکەم

ماددەی يەکەم ؛

أ / ناو ؛ فیدراسيۆنی نووسەرانی کوردستان لە تاراوگە

 ب / بارەگای سەرەکی کيشوەری ئاوروپا –  

ج – لۆگۆی تايبەت بە خۆی دەبێت

بەشی دووەم

ماددەی دووەم ؛ پێناسە

أ – رێکخراوێکی سەنديکاییە ئەديبان و نووسەرانی کورد، لە دەرەوەی کوردستان لە خۆ دەگرێت، کە لە بوارە جياجياکان قەڵەمەکانيان خستۆتە کار وەک 🙁 شيعر، چيرۆک ، نۆڤێلت، رۆمان ، لێکۆڵينەوە، رەخنەی ئەدەبی، و ئەبستمۆلۆژی فيکری و فەلسەفی)

ب – خاوەن کەسايەتييەکی مەعنەوی و کارگێڕی و دارایی سەربەخۆييە، رێکخراوێکی ياساييە لە راپەڕاندنی ئەرک و کارەکانی کە مەبەست و ئامانجەکانی بپێکێت .

ج – چوارچێوەيەکی دامەزراوەیی خۆی دەبێت و ناوەندی لە کێشوەر و ئەو وڵاتانەدا دەبێت کە پێويست بکات .

د – بەشێکە لە بەشەکانی کۆنفدراسيۆنی رەوەندی کوردستانی، بەڵام خودان سەربەخۆیی خۆيە

بەشی سێهەم

ماددەی سێيەم ؛ ئامانج

أ – کۆکردنەوەی ئەديب و نووسەران  لە ژێر چەتری خۆيدا، پارێزگاری لە کەسايەتی و مۆڕاڵی قەڵەمەکانيان دەکات، و بەرگريان لێ دەکات،

ب – رۆڵی کاریگەری خۆی دەبينێت لە پتەوکردنی بواری رۆشنبيری لای تاکی رەوەندی کوردستان.

ج – ئەديبان و نووسەران هان دەدات کار لە سەر ناساندنی ئەدەب و کەلتوور و کەلەپوور و لايەنی رۆشنبيری بکات تاوەکو کاريگەری خۆی هەبێت لە پاراستنیان لە دەرەوە.

د – چەترێکە بۆ کۆکردنەوەی ئەو قەڵەمە تازانەی لای گەنجانی کورد لە تاراوگە دەرکەوتوون و لەو بوارانەی لێی دەنووسن کار ئاسانيان بۆ دەکات

ه – لە ڕێی گۆڤارێکی فيکری و ئەدەبييەوە بەرهەم و دەقی ئەديبان و نووسەران بڵاو دەکاتەوە

و –  دروستکردنی پەيوەندی لە گەڵ رێکخراوە هاوپيشەييەکان لە وڵاتە جياجياکانی دونياو ناساندنی کەڵچەری کوردستانی بە رۆشنبيرانی ئەو وڵاتانە و سوود وەرگرتن لە کەڵچەری گەلان و نەتەوەکانی دونيا

ز –  سازدانی کۆڕ و کۆبوونەوە و ڤيستيڤاڵی تايبەت بەم بوارە لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات

ماددەی چوارەم  

مەبەست لە ئەديب و نووسەر ئەوانەی لە ژێر چەتری ئەم فدراسيۆنە دەبن ، ئەو خودان قەڵەمانەن کە پەيڕەو و پيادەی پيشەکەيان دەکەن لە بوارە جياجياکانی رۆشنبيری و زانستی و ئەدەبی و هونەری کورد و کوردستانيان و لە دەرەوەی وڵات دەژين، بە مەرجێ هەر يەکێک خاوەن کتێبی چاپکراو و بێت بەردەواميش بێ لە سەر نووسينی خۆی و دوو ئەندامی يەکێتييەکە پشتگيری بکات، جگە لە مەرجەکانی وەرگرتنی ئەندام.

بەشی چوارەم

ماددەی پێنجەم

أ- هەر نووسەر و ئەديبێک دەتوانێ لە رێگای داواکردنێکەوە داوای ئەندام بوون بکات

ب – ناردنی وێنەيەکی چاپکراوەکانی

ج –  داواکەی وەرناگيرێت ئەگەر رەزامەندی خودی نووسەرەکەی لە سەر نەبێت

د – پابەندی خۆی نيشان بدات بە پرنسيب و بەرنامەی کاری ئەم فيدراسيۆنە  

ه – ئابوونەی ساڵانەی خۆی بدات

ماددەی شەشەم ؛ مەرجەکانی ئەندامێتی

أ – پێويستە هاونيشتيمانی کوردستانی بێت نووسەر و ئەديبيش بێت

ب – لە يەکێ لە وڵاتانی دەرەوەی کوردستان بژی  

ج – تەمەنی لە ١٨ ساڵ کەمتر نەبێت

د – خودان کەسايەتييەکی ديار و بەرچاو بێت و لە رووی ياساييەوە داواکراو نەبێت لە تاوانەکانی دژ بە گەلی کوردستان نەلکابێت لە تاوانەکانی دژ بە مرۆڤايەتی و ئابرووەکان پاک و بێگەرد بێت

ج – کار بۆ سەرخستنی ئەم فيدراسيۆنە بکات و دوور بکەوێتەوە لە هەر کار و کردەيەک زيان بە يەکێتی ئەم فدراسيۆنە بگەيەنێت

دەروازەی دووەم

پێکهاتەی فیدراسيۆنەکە

بەشی چوارەم

ماددەی حەوتەم ؛

 کۆميتەی راپەڕاندن پێکدێت لە (  ١٧ ) کەس، سەرۆک وجێگر و ( ٥ ) سکرتێر و ( ٧ ) کارگێڕ و  سێ ڕاوێژکار دەبێت .  بەم جۆرەی خوارەوە

أ – سەرۆک  دەبێتە ( سەرۆکی فیدراسيۆنی نووسەرانی کوردستان لە دياسپۆرا)

٢جێگری سەرۆک لە هەمانکاتدا سەرۆکی ليژنەی وەرگرتنی ئەندام

٣سکرتێری ناوەندی ئاوروپا

٤سکرتێری ناوەندی ئامريکا و کەنەدا

٥سکرتێری ناوەندی روسيا و وڵاتانی ئاسيا

٦سکرتێری ناوەندی ئوستراليا

٧سکرتێری ناوەندی ئەفريکا و وڵاتانی عارەبی

٨لێژنەی راوێژکاران

ماددەی هەشتەم؛

بەشەکانی کۆميتەی راپەڕاندن و دەستەی ناوەندەکان بەم جۆرە دەبێت ؛

١بەشی دارایی

٢بەشی پەيوەندييەکان ،دەستەيەکی دەبێت پێک دێت لە پەيوەندييەکانی کۆمێتەی راپەڕاندن و ناوەندی ئاوروپا

٣بەشی کاروباری چالاک و راگەياندن ، ئەم بەشە پێک دێت لە( ليژنەکانی / کتێب و چاپ و بڵاوکردنەوە/ کۆڕ و کۆبوونەوە و سمينار و ڕێزلێنان / فيستيڤاڵ و بۆنەکان/ راگەياندن و چالاکی / بوارەکانی ئەدەب ) ليژنەی بوارەکانی ئەدەبيش چەند هۆبەيەکی دەبێت وەک؛ شيعر و پەخشان، چيرۆک و نۆڤێلت ، رۆمان ، هزر و لێکۆڵينەوە

٤بەشی رێکخستن و کارگێڕی

ماددەی نۆيەم ؛

کۆميتەی راپەڕاندن و ناوەندەکان هەر يەکە ( ٣ ) ئەندامی راوێژکاری دەبێت، دەکرێ بەپێی پێويست زياد بکرێن

ماددەی دەيەم ؛ پێکهاتەی ناوەندەکان

أ- سکرتارييەتی دەستەی هەر ناوەندێک پێک دێت لە سکرتێر وجێگر و شەش کارگێڕ  

ب – هەر ناوەندێک ئەنجومەنێکی دەبێت

ج – لە هەر وڵاتێک يەکێ دەبێتە ئەندامی ئەنجومەن

دەروازەی سێيەم

بڕگە کارگێڕييەکان

بەشی  پێنجەم ؛

ماددەی يانزەهەم ؛

بە پێی تايبەتمەندی بڕگە کارگێڕييەکان، دامەزراوەیی فدراسيۆنی نووسەرانی کوردستان لە دياسپۆرا و پۆستەکانی بۆ بەڕێوەبردنی کاروبارەکان بەم جۆرەی خوارەوە دەبێت ؛

١کۆنگرە

٢کۆنفرانس

٣ –  کۆبوونەوەی گشتی  

٤کۆميتەی راپەڕاندن

٥دەستەی بەڕێوەبردنی ناوەند

٦ئەنجومەنی ناوەند

ماددەی دووانزەهەم

کۆنگرە باڵاترين دەسەڵاتی فیدراسيۆنەکەيە، پێک دێت لە نوێنەرانی تەواوی ئەندامان کە لە ڕێی کۆنفرانسی ناوەندەکانەوە هەڵدەبژردرێن

ماددەی سيانزەهەم ؛

کۆنگرە ئەم دەسەڵات و تايبەتمەنديانەی هەيە؛

١بڕيار لە سەر ئاراستەی کاری بەڕێوەبردنی فیدراسيۆنەکە دەدات

٢متمانە بە پەيڕەو و پڕۆگرامی فیدراسيۆنەکە دەدات و پەسەندی دەکات

٣بڕيار لە سەر راپۆرتی ساڵانە دەدات کە لە لايەن کۆميتەی راپەڕاندنەوە پێشکەش دەکرێت

٤ – ( ٩ ) ئەديب و نووسەر لە کۆنگرەوە هەڵدەبژێردرێن بۆ کۆميتەی راپەڕاندن و متمانەيان پێ دەدات

٥بڕيارەکانی فیدراسيۆنەکە پەسەند دەکات

٦بڕيار لە سەر لکاندنی فیدراسيۆنی نووسەرانی کوردستان لە دياسپۆرا بە هەر رێکخراوێکی هاوپيشەی کوردستانی و جيهانی دەدات

٧کۆميتەی راپەڕاندن سەرپشک دەکات هەندێ بڕيار و راسپاردە دەربکات کە لە ئامانجی فیدراسيۆنەکە لانەدات

٨راپۆرتی ناوەندەکان پەسەند دەکات

ماددەی چواردەهەم ؛

أ – کۆنفرانس بە سێ جۆر دەکرێ

١هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرە

٢هەڵبژادنی دەستەی کارگێڕی ناوەندەکان

٣هەڵبژادنی ئەنجومەنی ناوەندەکان

ب – ئەرک و دەسەڵاتەکانی کۆنفرانس

١بڕيار لە سەر کار و چالاکييەکانی ناوەند دەدات

٢متمانە بە ڕاپۆرتی ناوەندەکان دەدات کە لە لايەن دەستەی ناوەندەوە ئامادە کراوە و ئەنجومەن رەزامەندی لە سەر نيشان داوە و بۆ کۆنگرەی بەرز دەکاتەوە

٣ –  بە پێی پەيڕەو پرۆگرام چاودێری کاروبارەکانی ناوەند دەکات

٤ – ( ١١ ) ئەديب و نووسەر هەڵدەبژێردێن بۆ سکرتێر وجێگر بەرپرسی بەشەکان و سەرۆکی ئەنجومەن    دەبن

٥ –  سکرتێر لە يەکەمين کۆبوونەوەی دوای کۆنفرانس هەڵدەبژێردرێت وکارگێڕی بەشەکان دياری دەکرێ

٦ – سکرتێری ناوەند راستەوخۆ دەبێتە کارگيڕی کۆميتەی راپەڕاندن

٧بڕيارەکانی ناوەند لە سنووری خۆی پەسەند دەکات

٨مافی پێدانی دەسەڵاتی هەيە بەئەنجومەنی ناوەندی بدات بۆ هاريکاريکردن لە گەڵ رێکخراوە هاوپيشەييەکانی خۆی لە سەر ئاستی کوردستان و سنووری ناوەندەکەی

ماددەی پانزەهەم ؛  کۆبوونەوەی گشتی

١تەنها لە ناوەندەکان دەبەسترێت و لە کاتی نائاساييدا دەبێت.

٢لە سنووری ناوەند دەسەڵاتی پێکهێنانەوەی دەستەی سکرتارييەت هەيە

٣سازدانی کۆبوونەوەی گشتی بە بڕياری دوو لە سەر سێی ئەندامانی ئەنجومەن دەبێت، هەر کاتێ پێويست بکات  

٤لە کاتی ئامادە نەبوونی سکرتێر يان سێ لە کارگێڕانی دەستەی سکرتارييەت بێ گەڕانەوەی بۆ رێژەی دوو لە سەر سێ کۆبوونەوەی گشتی ساز دەکرێت

ماددەی شازدەهەم ؛

بە پێی هەلومەرجی هەنوکەیی لە پێکهاتەی ( کۆميتەی راپەڕاندن و دەستەی سکرتاريەتی ناوەند و نەنجومەنی ناوەند و هەر ليژنەيەک کە دروست دەبێت،  رەچاوی هەر چوار پارچەی کوردستان بکرێت و بوونيان مسۆگەر بێت

بەشی شەشەم ؛

کۆميتەی راپەڕاندن

ماددەی حەڤدەهەم ؛

١کۆميتەی راپەڕاندن باڵاترين دەزگای کارگێڕی فیدراسيۆنی نووسەرانی کوردستان لە دياسپۆرايە

٢کۆميتەی ڕاپەڕاندن پێک دێت لە ( ١٤ ) کارگێڕ دەبێت

٣کۆنگرە نۆ کارگێڕ و کۆنفرانس پێنج سکرتێر دەستنيشان دەکات

٤لە يەکەمين کۆبوونەوەی دوای کۆنگرە سەرۆک و جێگر و بەرپرسی بەشەکان هەڵدەبژێرن

ماددەی هەژدەهەم ؛

بە شێوەيەکی گشتی دەسەڵات و کاری کۆميتەی راپەڕاندن بريتييە لە ؛

١بڕياردان لە سەر پلانی سەرەکی فیدراسيۆنەکە بۆ کاروباری هونەری و پيشەیی و کارگێڕی و دارایی کە لەگەڵ رەوت و ئاراستەی پەيڕەو و پرۆگرامی فدراسيۆنەکە بگونجێت کە کۆنگرە بڕياری لە بارەوە وەرگرتووە

٢رەزامەندی نيشاندان بۆ دەسکاری کردن و هەڵوەشاندنەوەی پەيڕەو و پرۆگرام و وەک راسپاردە بەرزی دەکاتەوە بۆ کۆنگرە

٣دەرکردنی گۆڤارێکی وەرزی فيکری ، ئەدەب و هونەر

٤سازدانی فيستيڤاڵی تايبەت بە ئەدەب و فيکر

٥بەشداری کردن لە ڤيستيڤاڵی ئەدەب و رۆشنبيری گەل و نەتەوەکانی دی

٦رەزامەندی نيشان دان لە سەر پرۆژەی ميزانيەی گشتی و کۆتا ژمێرياری ساڵانە

٧بەڕێوەبردنی بودجەی فدراسيۆنەکە و رەزامەندی نيشاندان لە سەر خەرجييەکان بە پێی ئەو بڕگە و ماددانەی بۆ خەرج دياری کراون

٨رەزامەندی نيشاندان لە سەر لکاندن بە رێکخراوە هاوپيشە  کوردستانی و جيهانييەکان و ناردنی بۆ کۆنگرە يان  رەتکردنەوەی

٩پەسەندکردنی ئەو گرێبەست و رێکەوتنامانەی کە بە ناوی فدراسيۆنەکەوە ئەنجام دەدرێت

١٠دەرکردنی بڕيار و راسپاردە و رێنمایی ئەوتۆ کە لە بەرژەوەندی فدراسيۆنەکە بێت لە سنووری بڕگە و ماددەکانی پەيڕەوی ناوخۆ

١١لە کاتی نائاسایی و پێويستدا بڕيار لە سەر بەستنی کۆنگرە دەدات

ماددەی نۆزدەهەم ؛

١ساڵانە کۆميتەی راپەڕاندن يەک کۆبوونەوەی فراوان ئەنجام دەدات، لە سەر بانگێشتی سەرۆک  يان جێگرەکەی لە کاتی ئامادە نەبوونی سەرۆک

٢هەر کارگێڕێک لە سێ کۆبوونەوە ئامادە نەبوو مافی کارگێڕێتی لێ دەسێندرێتەوە

٣کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بە پێی پێويست ئەنجام دەدات

ماددەی بيستەمين

دەستەی راوێژکاران

١بە پێی پێويست لە کۆميتەی راپەڕاندن و ناوەندەکان ليژنەی راوێژکاران دەبێت

٢لە کۆبوونەوەکانی کۆميتەی راپەڕاندن و ناوەندەکان ئامادە دەبن

ماددەی بيست و يەکەمين ؛ دەستەی سکرتاريەتی ناوەندەکان

١پێک دێت لە سکرتێر  وجێگر و حەوت کارگێڕ وسەرۆکی ئەنجومەن و جێگرەکەی

٢دەستەی سکرتاريەت لە لايەن کۆنفرانسەوە هەڵدەبژێردرێن

ماددەی بيست و دووهەمين ؛ دەسەڵاتەکانی دەستەی سکرتاريەتی ناوەند

١جێبەجێکردنی ئەو پێشنيار و راسپاردانەی لە لايەن ئەنجومەنەوە پەسەند دەکرێت بۆ بەرێوەبردنی کاروبارە کارگێڕی و داراییەکان و ئەو کۆڕ و کۆبوونەوە و فيستيڤاڵانەی لە سنوورەکەی خۆی ئەنجامی دەدات.

٢هاوکار دەبێت بۆ بڕياری خاڵی دوو لە ماددەی ١٨

٣پەسەندکردنی ئەو گرێ بەست و رێکەوتننامانەی دەستەی سکرتاريەتی ناوەند پێشنياری دەکات.يان رەتی بکاتەوە

٤چاودێری راپەڕاندنی ئيشوکار و چالاکييەکانی دەستەی سکرتاريەتی ناوەند دەکات

٥رەزامەندی نيشاندان لە سەر هاوبەندی دروستکردن لە گەڵ رێکخراوە هاوپيشەييە کوردستانی و جيهانييەکان لە سنووری خۆی، مافی تێکەڵ بوونی نييەلە گەڵياندا

ماددەی بيست و سێهەمين ؛

١لە دوای کۆنفرانس لە نزيکترين کاتدا کەلە ٧٢ کاتژمێر تێ نەپەڕێنێت ئەنجومەن کۆبوونەوەی خۆی ببەستێت و دەستەی سکرتارييەت هەڵبژيرن

٢ئەنجومەنی ناوەند مانگانە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی گرێ دەدات

٣لە کاتی پێويست کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەن گرێ دەدرێت ئەگەر پێويست بکات ، بە مەرجێ لە دوو کۆبوونەوەی نائاسایی لە ساڵێکدا تێ نەپەڕێت

٤دەستەی سکرتاريەتی ناوەند مافی بەشداری کردنی لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەن هەيە وەک هەر ئەندامێکی ئاسایی ئەنجومەنەکە

بەشی حەوتەم

ماددەی بيست و چوارەمين  

١رێژەی هەر پارچەيەک لە پارچەکانی کوردستان پارێزراو دەبێت لە تەواوی پێکهاتەی فدراسيۆنی نووسەرانی کوردستان لە تاراوگە

٢رێژەی ئافرەت لە فدراسيۆنەکە کراوەيە

ماددەی بيست و پێنجەمين  

أ – مافی ئەندامێتی نامێنێ هەر کەسێ  

١دوو ساڵ ئابوونەی ئەندامێتی نەدات

٢زيان بە فدراسيۆنەکە بگەيەنێت و هەوڵی دابەش بوونی بدات

ب –  مافی کارگێڕی لێ دەسێندرێتەوە هەر کەسێ

١لە سێ کۆبوونەوەی لە سەر يەکی کۆبوونەوە ئاساييەکان ئامادە نەبێت

٢ئێشوکارەکانی رانەپەڕێنێت و کەمتەرخەم بێ ببێتە جێی نارەزایی ئەندامان

ماددەی بيست وشەشەمین ؛ ئەنجومەنی ناوەندەکان

   لە لايەن کۆنفرانسەوە هەڵدەبژێردرێن

ماددەی بيست و حەوتەمین ؛

1- لە يەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەی سەرۆکی ئەنجومەن و بەرپرسی ليژنەکان هەڵدەبژيردرێت

  ٢ – هەموو ليژنەکانی ئەنجومەن هاوشێوەی ليژنەکانی کۆميتەی راۆەڕاندن و ناوەندەکان دەبێت

٣ – لە ئەنجومەن ليژنەی چاودێری و پەيگيری پێک دەهێندرێت

دەروازەی چوارەم

دارایی

بەشی هەشتەم

ماددەی بيست و هەشتەمین

داهاتی فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان لە تاراوگە پێک دێ لە ؛

١ئەو بەخشينەی کۆنفدراسيۆنی گشتی رەوەندی کوردستانی پێی دەبەخشێت

٢ئابوونە و پيتاکی ئەندامان

٣داهاتی ئەو ئاهەنگ و ڤيستيڤاڵانەی فیدراسيۆنی نووسەرانی کوردستان لە  دياسپۆرا سازی دەکات

٤ئەو کۆمەک و بەخشينانەی لە لايەن رێکخراوەکانەوە پێشکەشی دەکرێت

ماددەی بيست ونۆهەمین

١سەرۆکی فیدراسيۆنەکە بەرپرسە لە تەواوی خەرجی و داهاتەکە

٢ –  بەرپرسی بەشی دارایی لە کۆميتەی راپەڕاندن و ناوەندەکان بەرپرسن لە پاکتاوی مانگانە و راپۆرتی ساڵانە