فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

پێشنیارێکی کوردانە بۆ شۆرا و شارەداری سنە*

 پێشنیارێکی کوردانە
بۆ شۆرا و شارەداری سنە*

سەیدهاشمی هیدایەتی

وەک شاروەرێکی کوردی ئێرانی داواکارم لە شۆرای شار و شارەداری سنە, بۆ خزمەت بە زمانی دایکی و پاراستنی فەرهەنگی کوردی, هەموو تابلۆکانی ناوشار وەک ناوی شەقامەکان و کۆڵانەکان و هەرجۆرە ڕێنماییەک بکەن بە دوو زمانەی کوردی و فارسی.

🔹 ئەم ڕەسم و یاسا لە تەواوی وڵاتە چەن زمانییەکاندا باوە. ئێمەیش مافی ئێمەیە لە کەناری زمانی فەرمی فارسیدا زمانی دایکیمان  بپارێزدرێت. دیارە ئەگەر ئەم تابلۆگەلە بۆ ناساندن و رێنمایی خەڵک دانراوە دەبێ بە زمانی دانیشتووانی هەر شار و شارۆچکەیەک بێت.

🔹لەم داخوازییەدا روو دەکەمە تەواوی ئەو کەسانەی شەریکە و دووکان و دەم و دەزگای شەخسی خۆیان هەیە   دەڵێم: براو خۆشکی کوردم ڕەوایە ئێمە پێشتر و دڵسۆزانەتر لە ڕێکخراوە دەوڵەتی و گشتییەکان ئەم ئەرکە ئینسانی و نەتەوایەتییە بەڕێوە ببەین.

* گەرچی رووی من ـ لەم وتارەدا ـ  ئەندامانی شۆراو شارەداری شاری سنەیە بەڵام ڕەوایە ئەم ئەرکە گربنگە لە تەواوی شارو شارۆچکە کوردیبەکاندا بەڕێوە بچێت!