فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

(جواننووس) یا (خۆشنووس) ؟

(جواننووس) یا (خۆشنووس) ؟

د. وریا عمر امین/ مامۆستای زانکۆ/ هەولێر

هاوفێسێکی بەڕێز پرسیارێکی لێ کردووم دەڵێ: (کامیان ڕێزمانیتر و ڕاستترە(جواننووس) یا (خۆشنووس)؟
.لە ڕووی ڕێزمانییەوە داڕشتەی هەردووکیان تەواو و ڕێزمانییە. هەردووک لە ئاوەڵناو و ڕەگی کار پێکدێن، لەگەڵ یاساکانی داڕشتنی وشەی لێکدراو لە زمانی کوردیدا دەگونجێن.. بەلآم لە ڕووی لۆجیکی سیمانتیکییەوە (جواننووس) ڕاستتر و لەبارترە و (خۆشنووس) هەڵەیێکی باوە.
مرۆڤ پێنج هەستی هەیە کە ئەمانەن: بینین Sight – بیستن Hearing – بۆنکردن Smell – تامکردن Taste – پێکەتن Touch.
ئەو وشانەی هەستەکانیان پێ دەردەبڕدرێ سەر بە بەشە ئاخاوتنی (ئاوەڵناو) ن.
هەستی (بینین) وەسفی شتی دەرەکی دەکات کە بە چاو دەبینرێن( جوان ، بەرز ، ڕێک ، بچووک ، گەورە، شێلوو.. هتد) وەک لە:
مناڵی جوان / چیای بەرز / هەناری بچووک / درەختی سەوز/ ئاوی شێلوو … هتد.
هەستی (بیستن و بۆنکردن و تامکردن) وەسفی شتی ناوەکی دەکەن ، هەستیان پێدەکرێ بەڵام نابینرێن( ترس ، خۆش ، شیرین ، تاڵ، مزر، … هتد). وەک لە:
دڵی خۆش / هەناری شیرین / بۆنی گوڵ .. هتد.
على وقع ألحان قديمة يكسر بها هدوء دكانه الصغير، ينهمك “محمد لفقير” في خط الحروف على الورق، مجتهدا في تنميق أشكالها وألوانها، عن يمينه محبرة وفي يده قلم من قصب الخيزران، يُوَقع به آية قرآنية وحكم تراثية.
(Jalal Morchidi – Anadolu Ajansı)

هەندێ شت هەیە بە مێتافۆڕ و فرەوانبوونی واتایی Semantic Expansion قبووڵی هەردوو جۆر دەکات.، وەک (ڕۆژێکی خۆش و جوانە/ شیعرێکی بەرز و بەتامە/ بۆنی مردن / یاری شیرین … ).

لە زمانی کوردیدا بۆ وشەی (خطاط) ی عەرەبیی بەرانبەر calligrapher ی ئینگلیزی (جواننووس و خۆشنووس) بەکار هێنراون. بە پێی شیکردنەوە و لۆجیکی سیمانتیکی (جواننووس) تەواوتر و لەبارترە چونکە سەر بە هەستی بینینە. هەرگیز بە هەستی ناوەکی وەسف ناکرێت.
لەگەڵ ڕیزم.