فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

کەر و دەوڵەمەندکردنی زمان

کەر و دەوڵەمەندکردنی زمان

د.مستەفا زەنگنە/ نووسەر/ هەولێر

 

کەر یان هەر یان گوێدرێژ، گیاندارێکە، هەیانە کێوی، بۆخۆی بەئازادی دەژی،نەبار دەبا،نەچاوی لەمشتێ کاوجۆی مرۆڤە، نەنەقیزەی تێ دەژەنن،نەکورتانی دەکەن، نەناڵی دەکەن،نەفێری ڕۆشتنی سەرجادەی قیر دەبێت. جۆری دووەمیش،ماڵییەو ژیانی خۆی بەستۆتە مرۆڤەوە، ئەومرۆڤەی بەدارو بەردیا ئەداو،تەنانەت شیرو گۆشتەکەشی دەخۆن ،کەچی هەرچی سیفەتی بێ عەقڵیی
مرۆڤ هەیە،دەیشوبهێننە کەر، بۆیە کەر مەغدوورترین گیانداری سەر ئەرزە، چونکە هاوڕێتیی مرۆڤی هەڵبژارد.
کەر سپی و ڕەش و دێزەی هەیە،جۆریان زۆرە.لەوانە، مەچاری،حەساوی….هتد

هەندێ جار( پەیزەن) دەبێ، کەواتە لەکاتی ڕۆیشتندا، هەردو پێی پێشەوەی لێک ئەدات

 

تەمەنی کەر بەددانیا دەسنیشان دەکرێت،(شیڕەی نەهاتووە) یان (شیرەی هاتووە)، کەپیربوو، (بەرازەی دێ.)
کەر لەئەنجامی نیلەو، تێژەنینی نەقیزەی سەرملەوە، تووشی (جدەو)ی ئەبێت، کەواتە ملی دەبێتە برین و شانی کێم دەکاو تیا کۆدەبێتەوەو، ئیدی بۆ جووت و بارناشێ، بەشووژن ملی کون دەکەن و خرێنەیەکی تیا ڕەت دەکەن، تا ڕۆژانە بیجووڵێنن وکونەکەی قەپات نەبێت و کێمەکەی دەرچێ.. هەروەها ،کەر تووشی( گوێڕەپە )ئەبێت، تانەیقڵیشێنن وخوێنی لێ نەڕوەات چاک نابێتەوە، هەروەها کەر( تەرکی) دەکەوێ، کەواتە لەئەنجامی باری قورسەوە شانی دەر ئەچێ، ئیتر کەباری لێ بنێی ئەشەلێ و نایتوانێ، کەر تووشی( قوزەڵقورت )دەبێ، ئەوەش ئازارێکی توندی تووش دەبێ..هەندێ جار( پەیزەن) دەبێ، کەواتە لەکاتی ڕۆیشتندا، هەردو پێی پێشەوەی لێک ئەدات، ئیدی برین دەبێ و کێم دەکات و دەشەڵێت، کەری پەیزەن لەکاتی ڕێکردندا زوو زوو ئەگلێت، بۆیە پەسەند نییە.
ئەوکەرە نێرەکەرانەی زۆردەزەڕن ،پێیان دەگوترێت،(زەڕاقی.) کەر ئەگەر تووشی هەڵامەت بێت، پێی دەڵێن(،مەقاو)..هەروەها، ئەگەر کەرێک گوێی لێ بوو کەرێکی تر جۆ ئەخوا، خۆیشی جۆی لەپێش نییە، ئیتر (کام دەکا)و،لەخەمانا دەمی ئاو دەکاو تووشی مەقاودەبێت و لیک بەدەمێوە ناوەستێ..

کەر گەورەترین چاوی هەیە،لەمرۆڤ بەسەبر ترو بەهێز ترە، جی بی ئێسی کەر لە هەموان بەهێزترە، بەڕێگایەکا بڕوات دەساڵی کەش بێت دەیناسێتەوە

کەر تووڕە بێ، (لەقە) ئەدات،لەقەدان یەک لاقی پشتەوەی بەکاردێنێ، یان( جووتە )دەهاوێژێ، ئەوکات هەردوو پاشووی پێکەوە دەهاوێژێ. کەر، سێ پشتی بەم شێوەیە ناونراون:-(هەر،هەرکوڕی،نۆپڵان.) تەنها نێرەکەر (دەزەڕێنێ)، بەڵام ماکەر،(دەسۆڕێنێ)، کەواتە( زەڕە )بۆ نێرەکەرەو،( سۆڕە )بۆ ماکەرە، هەردوو ناوەکەش لێکدراون، سیفەتی ڕەگەز لەگەڵ وشەی کەر،( ما)،بەواتای مێ دێت. لەمێژوودا کەری ناودار هەن، وەکو کەرەکەی مەلای مەشهوورو کەرەکەی حەزرەتی عیسا،ئێستا لەدنیادا حزبی کەران هەیە، حزبیش هەیە لۆگۆکەی کەرێکە.کەر گەورەترین چاوی هەیە،لەمرۆڤ بەسەبر ترو بەهێز ترە، جی بی ئێسی کەر لە هەموان بەهێزترە، بەڕێگایەکا بڕوات دەساڵی کەش بێت دەیناسێتەوە،کەر زۆرجوان ئاو دەخواتەوە، کەرتووڕە بێت،مڕۆڤ دەکوژێت.(بەلەسە)ش بێت بەکەس ناگیرێتەوە. کەر سێ جۆر ڕۆشتنی هەیە:-
(لۆقە،ڕەوت،غاردان) ڕەوت ڕۆشتنی خێراو نەرمە، لۆقە، شڵەقاندن و هەڵبەزینەوەیەو ناپەسەندە، غاریش دوو جۆرە، غارو،چوارناڵە.
لەناو کەرەکاندا،کەری دێز، ناوی بەعینادی و لاملی و خراپە ڕۆیشتووە.لەکاتێکدا،دێز پەیوەندیی بەڕەنگی مووەکەیەوە نەک تەبیعەتی کەرەکە.بێچووی کەر پێی دەگوترێت جاش،یان،جاشک،سیفەتی خیانەت لەنێوکوردا، پێی گوتراوە جاش،کەواتە نەوەی کەر
.لەکوردیدا،،(هۆش)،بەواتای ڕاوەستە،(حەچچە)،بەواتای بڕۆ،،تەس،بۆدواوە بڕۆدێت.

داخەکەم، ئێستا مرۆڤ هەیە خۆی کەر کردووەو ناگاتە تۆزی ئێمەی کەریش.ئەوکەرەو کەرێتیی پێ ناکرێ

کەری( بنە)، ئەوکەرەیە لەکاتی گێرەکردنی خەرمانا لەدیوی ناوەوە دەبێ، کەری بنە بۆکەرە( چەتوون)ەکانە،تا ماندوو بن، چونکە سووڕانەوەی کەری بنە،زۆر کەمەو، کەرەکەی تریش پاڵی ئەدا،بۆیە زۆر ماندوو دەبێت.بەخواردنی کەریش دەگوترێت،(ئالیک)،بەشوێنی ئالیکەکەی دەگوترێت،(ئاخوڕ(، کەکرایە سەرێوە، پێی دەگوترێت،(توورەکە)، بە ژوورەکەی دەگوترێت،(تەویلە)، بە پەتی بەستنەوەکەشی گوریس، بە مێخەکەشی دەگوترێت مێخسکە)..(کەرێتی)، سیفەتی کەرەو دراوەتە پاڵ مرۆڤ، غەزرین، سیفەتی مانگرتنی کەرەو دراوەتە پاڵ مرۆڤ…ئەم هەموو شتانە مرۆڤ بۆکەری دروست کردوون، بەڵام کەر تائێستاش،تەققەی سەری دێ و دەڵێ:-پێشتر کەربووم، ئێستاش کەرم، لەداهاتووشدا هەربەکەری دەمێنم،خۆ من مرۆڤ نیم هەرڕۆژەی شتێک بم!! بەڵام داخەکەم، ئێستا مرۆڤ هەیە خۆی کەر کردووەو ناگاتە تۆزی ئێمەی کەریش.ئەوکەرەو کەرێتیی پێ ناکرێ،خۆ هیچ نەبێ ئێمە توانیومانە دەیان سیفەت بدەینە پاڵ مرۆڤ ،کە موستەهەقن، دەیان وشەشمان بەفەرهەنگی زمان بەخشیوە،ئەم وشانە ببینن و تۆزێ عەقڵ بەسەرخۆتانا بێننەوە،ئیتر ناوی ئێمەی کەر بەخراپ مەهێنن.ئەخینا نەفرەتی کەر لەمە زیاتر ڕسواتان دەکات..