هۆکارەکانی مانەوەی گەلی کورد و زمانی کوردی
د. نەجمەدین کەریم/ مامۆستای زانکۆ/ ستۆکهۆلم
لە ڕاستی دا ، قسەکردن و لێکۆڵینەوە دەربارەی هۆکارەکانی مانەوەی گەلی کورد و زمانەکەی لە مێژووی بندەستی و زوڵمی بەردەوامی داگیرکاران دا ، بابەتێکی گرنگ و سەرنجڕاکێشی بواری کولتووری و ئەکادییمە ، هەر بۆیە ، پێویست بەوە دەکات ، کە ببێتە بابەتی جۆراوجۆری توێژینەوەی ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانی کوردستان دا ، لێ مخابن ، هەتا نوها زۆر لایەنی جۆراوجۆری گرنگی مێژوویی هەن ، کە ئاوڕیان لێنەدراوەتەوە ، لە پشت ئەوەشدا ، هۆکارگەلێک هەن ، لە پێشەوەی هەموویان بێ کیانی و دەوڵەتی و نەبوونی دامودەزگای ئەکادیمیی هاوچەرخ .
ئاشکرایە، کە لە مێژووی دوور و نزیکی مرۆڤایەتی دا ، گەلان و زمانی زۆر هەن ، کە نەماون و لە بۆتقەی زمان و کولتووری گەلانی تردا تواونەتەوە ، لێ خۆشبەختانە، دەتوانین شانازی بەوە بکەین ، کە هەتا نوها ئێمە و زمانەکەمان ماوەو تازەش لە مەترسی توانەوەو لەناوچوون دا دەرچووە ، ئەوەی کە بەهێز و پێشیدەخات، هەبوونی ئازادی و کیانێکی نەتەوەیی و نیشتمانییە .
ەر لە هاتنی ئیسلام ، کۆمەلگای کوردی و فارسی درێژەپێدەری هزر و کولتووری میدیایی ، هەخامەنشی، رۆم و ساسانییەکان بوون ، کەمێک لە جڤاکی عەرەبی دوورگە پێشکەوتووتر بوون
من بۆخۆم ، هۆکارەکانی مانەوەی گەلی کورد و زمانەکەی لە مێژوودا بۆ هۆکارگەلێکی زاتی و بابەتی دەگێڕمەوە ، وەک :
١. خەباتی بەردەوای گەلی کورد لە دژی داگیرکاران ، هەر لە کەوتنی ئیمپراتۆریەتی میدیاوە دەگریت ، هەتا ئەمڕۆکە.
٢. هەبوونی بەردەوامی کیانی نیمچە سەربەخۆی میرنشینەکانی کوردی ، کە دەستپێکی ئەوانیش بۆ سەردەمی لاوازبوونی عەباسییەکان دەگەڕێتەوە .
٣. ئاخاوتنی بەردەوامی مرۆڤی کورد بە کوردی ، لەم بوارەشدا، ڕۆڵی دایک و باوکان .
٤. ڕەوشی تۆپۆگراڤی کوردستان و خۆشەویستی مرۆڤی کورد بۆ زمان ، کولتوور و سروشتەکەی .
٥. دەستکەوتە کولتووری و سیاسییەکانی بزاڤی سیاسی کوردی لە قۆناغە جیا جیاکانی مێژوو .
هاتن و باڵادەستکردنی هزر و زمانی عەرەبیش بوو بە دیاردەیەکی نامۆ ، دەسەڵاتی عەرەبی-ئیسلامیش بەردەوام ، ئەوەندەی بۆی کرابێت ، لە هەوڵی ئەسیمیلاسیۆنی زمان و کولتووری کوردی دابوون
بەر لە هاتنی ئیسلام ، کۆمەلگای کوردی و فارسی درێژەپێدەری هزر و کولتووری میدیایی ، هەخامەنشی، رۆم و ساسانییەکان بوون ، کەمێک لە جڤاکی عەرەبی دوورگە پێشکەوتووتر بوون ، ترادیسیۆنی زەڕدەشتیش بەردەوام بوو ، لێ لەگەڵ دەستپێکردنی فتوحاتی ئیسلام و بە ئیسلامبوونی کورد ، قۆناغێکی تری نوێ دەستپێدەکات ، قۆناغی خەلیفە ، ئەمەوی و عەباسییەکان . هاتن و باڵادەستکردنی هزر و زمانی عەرەبیش بوو بە دیاردەیەکی نامۆ ، دەسەڵاتی عەرەبی-ئیسلامیش بەردەوام ، ئەوەندەی بۆی کرابێت ، لە هەوڵی ئەسیمیلاسیۆنی زمان و کولتووری کوردی دابوون ، نەک ڕێگاخۆشکەر و هاوکار . لە ئاخرو ئۆخری سەدەکانی ناڤینی عەباسییەکان و کەوتنی ئەوان ، تێندێنسێکی تری داگیرکاری سەلجوقیەکان، مەغۆلەکان، پاشان عوسمانیەکان و سەفەوییەکان هاتنە گۆڕەپانەوە ، لەو ناوەندە سەختەشدا ، کورد لە هەوڵی قۆستنەوەی جۆرە سەربەخۆییەکی خۆی دابوو ، لێ ئەوە مومکین نەبوو ، هەر بۆیە ، چەندین میرنشینی نيمچە سەربەخۆیی بەهێزیان دامەزراند ، بەڵام لەبەر خۆخۆری و زلهێزەکان بۆ بەرژەوەندی خۆیان ، ئەوانیان دژ بەیەک و بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاریاندەهێنان . ئەو گۆڕانکارییە نوێیانەش ، زەمینەخۆشکەر بوون ، بێ شک، بۆ زمان و کولتووری کوردی ، ئەوەبوو ، پاشان بابەتاهیر ، مەلای جزیری ، فەقێ تەیران ، ئەحمەدی خانی، بەدلیسییەکان و …هتد .هاتنە ناو مێژووی کولتووری کوردییەوە . بە دەرکەوتنی هزر و رەوتی سۆفیگەریش لە کۆمەڵگای ئیسلامی – عەرەبی دا ، دیاردەیەکی تری هزری و کولتووری دەرکەوت و کەوتە ململانێ لەگەڵ هزری ڕاسیۆنالیزم و فەلسەفی سەردەمەکەی خۆی .
هزر و کاریگەریی نەتەوەیش لەبرەو دابوو ، هەر بۆیە ، توانرا، گرنگی بە زمان و ئەدەبی سۆفیگەریی کوردی بدرێت
لەناو جڤاکی کوردیشدا ، هزر و ڕەوتی سۆفیگەری بڵاوبۆوە ، قادری و نەقشبەندی بوون بە دوو هزر و رەوتی ناو سۆفیگەری جڤاکی کوردی ، لەگەڵ ئەوانیشدا، تەکیە و خانەقا دروستبوون ، لەوێدا ، عیبادەت دەکرا ، بەڵام لەهەمانکاتیشدا، بوون بە ناوەندێکی ئایینی و مەعریفەیی و کولتووریی ، مەعریفەت و کولتوورێکی ئیسلامی -سۆفیگەریی ، کە هەتا ئەمڕۆکەش، ئەم دیاردەیە لەبرەو دایە . سوپاس بۆ خوا ، لەو سەردەمەدا ، هزر و کاریگەریی نەتەوەیش لەبرەو دابوو ، هەر بۆیە ، توانرا ، گرنگی بە زمان و ئەدەبی سۆفیگەریی کوردی بدرێت ، ئەوەش بوو بە هۆکارێک بۆ مانەوەو خورتبوونی زمان و ئەدەبی کوردی ، نەک خودی ئیسلام و باڵادەستی ئیسلامی . لە کەوتنی ماددەکانەوە هەتا ئەمڕۆکە، زمان و کولتووری کوردی لە تواندنەوە دایە ، چونکە ئەوەی هاتبێتە سەر تەختی دەسەڵات ، یەکەمجار لە هەوڵی تواندنەوەی گەلی کورد و زمانەکەی دابووە ، لێ خۆشبەختانە، گەلی کورد بە ئازایەتی و قوربانی خۆیدا ، بەرگری لە خۆی و زمانەکەی کردووە ، ئەگەر لەناوەوەی کوردستان ئەوەی بۆ نەکرابێت ، ئەوە لە دەرەوەی وڵات دا لە کار و چاڵاکی خۆی نەکەوتووە ، لەم بوارەشدا، نموونەی مێژوویی زۆرن ، رۆژنامەی کوردستانیش هەر یەکێکە لەو نموونانە. ئەمڕۆکە، دونیا لە گۆڕانی دینامیکی بەردەوام دایە ، کرانەوەی کۆمەڵگا و سنوورەکان ، گلۆبالیزم و تەکنیک ، سۆسیال مێدیا و تەلەفیزیۆنەکان و …هتد . لە توانایان داهەیە ، کە پتر خزمەت بە زمان و کولتووری کوردی دا بکەن ، لێ بۆ ئەوەی بەهێز بین ، پێویستمان بە کیان و دیمۆکراسی و پشتبەستن بە مەعریفەت و زانست هەیە ، چونکە ململانیکانی ئەم سەردەمە سەختن ، ئەگەر بەهێز نەبین ، زوو دەکەوین !!