فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

تۆ…. وەرە

تۆ……وه‌ره‌

سەروەر عەبدوڵڵا/ شاعیر / بەریتانیا

هاتنی تۆ زۆر شت ئه‌گۆڕێ لەژیانم
ئه‌گه‌ر تۆ بێی
ئیتر من به‌ته‌واوی واز له‌ خوێندنه‌وه‌ی کتێب دێنم و ژیانم ته‌رخان ده‌كه‌م بۆ خوێندنه‌وه‌ی تۆ
ئیتر له‌بری شعر و پەخشان تۆ ده‌نوسمه‌وه‌
ئه‌گه‌ر تۆ بێی ئیتر من واز له‌ خه‌یاڵ دێنم
ئیتر گوێ له‌ چیرۆکی جاوەڕوانی ناگرم
ئه‌گه‌ر تۆ بێی ئیتر ته‌رکی گریان ئه‌که‌م
بەڵێن نامەیەك لەگەڵ پێکەنین واژوو دەکەم
ئەگەر تۆ بێی ئیتر ئارەزوویەکم نامێنێ بۆ تەماشاکردنی مانگ تا کۆتایی ته‌مه‌ن لە تۆ ئه‌ڕوانم
ئه‌گه‌ر تۆ بێی هه‌موو ئه‌و جوانییانه‌ی خۆت پشان ئه‌ده‌م ڪه‌ نه‌تدیون
به‌ هاتنت من له‌م شاره‌ ده‌چمه‌ ده‌ر
له‌ناو دڵی تۆدا ژیان ئه‌ڪه‌م
ئه‌گه‌ر تۆ بێی ئیتر واز له‌ خه‌ونی خۆم دێنم و خه‌ونه‌ڪانی تۆ به‌دیدێنم
ملپێچێکت له‌ گوڵی نێرگز بۆ ئه‌چنم بۆ ئه‌وه‌ی تۆ له‌ زستانیشا بۆنی كوليکی به‌هاریت لێ بێ
هه‌موو جوانییه‌کانی ژیان ئه‌که‌مه‌ تاجێک له‌ شه‌وێکی ڕوناكدا ئه‌یكه‌مه‌ سەرت
تۆ به‌س وه‌ره‌….