فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

ديسانه وه كؤچ

ديسانه وه كؤچ

سەعدیە مەحموود بەھرام/ شاعیر و نووسەر / سلێمانی

تۆ بڵی راستبێ دیسانەوە
کۆچ ودەر بەدەری ؟
دەستێکم بکۆرپەکەمەوە
ودەستێکم بە تورەکەی
ساوەرو ونان تیری
مناڵەکەی تریشم
بە پشتمەوە بەستراوە
تاوێک ئەخەوێ وتاوێک
بە هەر دوو پیی
توند..توند بکەمەرم
ئەکێشێ !
هاوار ئەکات ..ئەقیژئنێ
ئەپارێتەوە :
دایە گیان ! دامبەزێنە
ئەم سەفەرەم ناوێت
بیڵێ بگەرێمەوە ..برۆم
بۆ لای لانەو وهاورێ
ویاری
کورە نازدا رەکەم
خەلگی بێ ویژدان
رۆژگار ی تاڵ
بەدوامانن… راومان ئەنێن
بەئاسن بە ئاگر
توخوا شیرینەکەم
چیم لەدەست دێ
چیبکەم
بۆ کوێ برۆم
رووم بکەمە کوێ؟

 

 

 

وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: نوردەین جاف