پەیمانی پیرۆز
کەریم دەشتی/ شاعیر / ھەولێر
شاعیر شامه‌لی ناو كێڵگه‌ی ویژدانی مرۆڤایه‌تییه، هه‌میشه وه‌ك دڵێكی بریندار، برینداری ده‌ستی سته‌م و نادادیی، برینداری ئاسۆی خوێناوی ئازادیی و سه‌رفیرازی، له‌م ڕێگه‌یه‌دا، سه‌ره‌ڕای هه‌موو دژوارییه‌ك، ده‌رگای ئازاری هه‌موو مرۆڤێكیشی به‌سه‌ر ڕۆحی خۆ‌یا كردۆته‌وه، ته‌واوی خوێنه‌رانیش وه‌ك ئاشقانی وشه‌و تێنووی شیعری مرۆڤایه‌تی، خۆیان له‌به‌ر تاڤگه‌ی خوێنینی شیعره‌كانی ئه‌و شاعیره‌دا ئه‌شۆنه‌وه، چونكه شاعیر تاكه هێزی ئاوارته‌ی ئه‌وانه، شیعره‌كانیشی ئه‌و په‌نجه‌ره كراوانه‌ن، كه تیایانا سه‌یری دره‌وشانه‌وه‌ی ئاوات و ئامانجی خۆیان ئه‌كه‌ن، ئه‌وه‌یش كه ئه‌ستێره‌ی ڕێز و پایه‌به‌خشی، له یه‌خه‌ی خوێناوی شاعیر نادات، یاخود به‌خششی شاعیر به هه‌ند هه‌ڵناگرێت، ئه‌وه ڕێز له ویژدانی خۆی ناگرێت و هه‌رگیز په‌ی به ماهییه‌تی ئازادیی خۆشی نابات.
ئه‌فرێنه‌ری جوانیی
شاعیر ئەفسوەنکارێکی ڕیزپه‌ڕه، ئه‌و ئەفسوونەی كه زمان ئه‌كا به هه‌ویر و له هه‌ویریش زه‌نگیانه‌ی وشه ئه‌گروێنێ، دڵ و دید و ئه‌قڵی خوێنه‌رانی پێگه‌ش ئه‌كاته‌وه، له زه‌نگیانه‌ی وشه‌شدا، ملوانكه‌ی شیعری مرۆڤایه‌تیی و جوانیی و ئه‌وین ده‌ئافرێنێ، كه‌واته ئه‌فرێنه‌ری ئێسته‌تیكایه، نه‌ك ئه‌و ئەفسوونکارەی چوكلێت ئه‌كا به كۆتر، من ته‌مه‌نێكی زۆر، له ڕووباری ئه‌و ئەفسوونەدا مه‌له‌م كردووه، تا هه‌ندێ نهێنی بچووكی شیعرم ده‌ستكه‌وتووه، له زۆر لافاو و هه‌وره تریشقه‌م داوه، ڕه‌وه‌زو هه‌ڵدێری زۆرم ڕه‌تاندووه، تا په‌ی به نهێنییه‌كانی ئه‌و ئەفسوونە ببه‌م، بۆیه‌كا شاعیر هه‌میشه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه، كه خودانی زمانێكی پێشه‌نگ بێت، چونكه باش ئه‌زانی كه شیعر باڵاترین شیوه‌ی ئاخاوتنه.
جا ئه‌گه‌ر زمانێكی تۆكمه‌و به‌هێزی نه‌بێت، ناتوانێ ماتا پیرۆزه‌كانی مرۆڤ له نێو فۆرمه‌كانی خۆیدا هه‌ڵبگرێت