فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

 کاریکەلماتۆر شێعر

 کاریکەلماتۆر شێعر

قاسم تاباک/ شاعير /  مەهاباد

 

لە کولێری

ماڵەکەتان

هەناسە ساردترم

…………………………

…………………………

سنور

بە زمانی

دڕوو

دەمدوێنێ

……………………….

……………………….

کەس

وەکوو فەرهاد

خوێن

شیرین نییە

…………………………

…………………………

کەوتوویە سەر

زاران

دەمزانی لە

قەند شیرینتری

……………………….

………………………

بووم بە تۆ

بووی بە

ئەو

کێ

بە کێیە

……………………….

……………………….

ددانی ئەقڵم کێشاوە

ئاگات لە خۆ بێ

لەوە بە دوا

شێتانە

خۆشمدەوێی

…………………………

…………………………

خوێنم

سوورە

بە شەرتی

چەقۆ

………………………..

………………………..

کەرکوکیش مێردی کرد

چیمەن

هەر لە ماڵە باواننێتی

………………………..

………………………..

منداڵانی هەلەبچە

تا پێج هەزار دەزانن

بژمێرن

………………………..

………………………..

ئاخرین

شاعیرم

شێعرت بۆ دەنووسم

ئەوانەی دوا من

بە دایەگەورە

بانگت دەکەن

…………………………….

……………………………

خوایە موولەرزەیەک بنێرە

لەوانەیە

کێوێک

بە کێوێک بگا

……………………………

……………………………

سێو دەفرۆشێ

نیۆتۆن دەڵێ

زەوێ جازبەی

نەماوە

……………………………

……………………………

گڵۆپی یەخچاڵەکەمان

لە سەرمان

دەلەرزێ

…………………………

…………………………

دەبمە هەناسەت

ساردیی و

گەرمی

بچێژم

…………………………

………………………..

ژیان

تاڵە

شەکریش

بۆ پیری

زەرەدە

………………………….

…………………………

دکتور

ماچی نوسیوە

کچەکانی دەواخانە

نایدەن