فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

گەورەم

گەورەم

کورتیلە چیرۆک
نووسینی/ احمد عارف/ چیرۆکنووس / سلێمانی
٥/٩/٢٠٢٤

 

سەردەمانێکی تاڵ و پر نائومێدی ،. میللەت لە نەهامەتی و ترس و دڵە راوکێدا دەژیا .. هەر ئەو دەمە کورد لە نسۆکیەکی نیشتیمانی نەتەوەییدا بوو لاوانی ووڵات بە سوێن تروسکەیەکدا دەگەران رووی تێ بکەن ،. بەڵام کورد هەر بۆخۆی لە بوونییەوە بە قورڵی لە خۆشی و ناخۆشییەکانی نەروانیوە و بیرکردنەوەی هەمیشە لە رووکەشدا بووە و خۆی لە شتە مەزنەکان بواردووە بۆیە بەپەلە و بێ دروستکردنی ژێرخانی ئابووری و سیاسی و سەربازی ، بێ گوێدان بە ئەنجام و دیاری کردنی ئامانجی دوور و نزیک ، کەوتەوە شاخ و گەنجانی شاریش بە هەڵپەوە بەرەو خۆ رێکخستنێکی بە دسپلین دەستیان دایە و بە سەدان کەس بۆ کونجی زیندانەکان و بەر پەتی سێدارە بێ منەتانە چوون ، بە هەزارانیش روو لە شاخ و کێوان و چەک کردنە شان .. جەباریش لەو سۆنگەیەوە گەیشتە ئەبوو غرێب قەڵای بەعسیان و تێکەڵ بوو بە سەدانی دیکەی وەک خۆی لە هەموو نەتەوەکان .. پاش ماوەیەکی کەم سەیری کرد دووانی شاری کە جاران خۆیان بە فەیلەسوف و گەورە بیرمەند دەزانی هان لەوێ ، عەلا ناوێک هەبوو نانی دەگێرا و لەبەر ئەوەی عەرەب بوو کاریان پێدەکرد هەردوو بیرمەندەکەی جەباریش ترسنۆکان بۆ سەموونێ شوێنی دەکەوتن و بانگیان دەکرد گەورەم ،. جەباری نە خوێندەواریش سەری دادەگرت و دەیگوت کورینە چیم بە خۆم کرد ..!!!