فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

شێعر

شێعر

فاتیمە حیجازی ( لالە )/ شاعیر /  سەقز

ئێوارەیە و
ڕێچکەی دڵتەنگیەکان
بەرەو ئامێزی پڕخەمی هەینی دەچێت………
مەرگەساتە و
تەواونابێ…..

لەکامە دڵتەنگی،تاسە و
بێقەراری بدوێم؟
کامەیان لێک بدەمەوە؟
بۆ کێی بڵێم،گوێم لێبگرێت؟
هاوار،دەخنکێت و
بێدەنگی جیهانم دەهەژێنێت …

کوڵ وکۆی زووخاوی دڵم،
گڕکانێکە
ئەڕژێتە هەستی شێعرەوە….
زریکەی کۆڕی خەیاڵە و…،
سەمفۆنی شیوەن دەگێڕێ
لە بێدەنگی شاری مەرگ…..

دوایین کۆچی ئۆقرەیە…
ڕۆژ، ڕەنگپەڕیو ،
بێدەنگ،
تاڵانی کردووە زریان…
کووچەی تەنیاییم،
قەرەباڵخە لەخەیاڵ…

مەوداکان………….،زۆرتر ئەبن…
تەنیایی قووڵتر ئەبێ…..
ڕۆژ بەرەو باوەشی تاریکی دەخزێ…
قاڵاوەکان دەچڕن قاقای وێرانی و مەرگ ………
ئاااای دڵم…!
لەم ئێوارە چۆن ڕزگاربم…