فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

تابلۆی هاوار / شێوەکار  هەژار کەلهوڕی

تابلۆی هاوار / شێوەکار  هەژار کەلهوڕی

 

بەپێی لێداونێکی کورت هونەرمەندی شێوەکار (هەژار کەلهوڕی) ئەم تابلۆیە کە ناوی (هاوار)ە لە دۆخێکی ئیسنانی و دەروونی و  مێژووی دەدوێت، واتە پرسیارێکی ئەزەلی لەبارەی بوون و مردنی مرۆڤ دەکات، پرسیارێکی ئەزەلی کە مرۆڤی بەخۆی مژول کردووە، ئەویش بوون و نەبوونە (لەداکیکبوون و مردنە) بەڵام کە مەسەلەکە دەبێتە زیندەبەچاڵ و ئەنفال و  کارەسات پرسیارەکان دەگۆڕێن!!  بەم شێوەیە گوتی: ئێمە کە لەخۆڵ دروست کراوین، کاتئک دەمرین دەبینەوە بەخۆڵ، بەڵام کە زیندەبەچاڵمان دەکەن، خۆلمان بەسەر دا دەکەن. من لێرە ئاماژە بە نەبوونی دادپەروەریی دەکەم. لەبەر ئەوە دەپرسم دەبئت هاوار بۆ کئ بکەین ؟