فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

لە قوربانی نرخ بەرز دەبێتەوە/ کاریکارتێر/ هەندرێن خۆشناو

لە قوربانی نرخ بەرز دەبێتەوە

کاریکاتێریست/ هەندرێن خۆشناو

لە بارەی ئەم کاریکاتێرە هونەرمەند (هەندرێن خۆشناو)  دەنووسێت:

بەداخەوە جیاواز لە وڵاتانی جیهان، كە لە بۆنە و جەژنەكاندا، بازاڕ و ماركێتەكان داشكاندن لە نرخی كەلوپەلەكانیان دەكەن، تاوەكو زۆرترین كەس بتوانێت بیانكڕێت، هەم خەڵكی سوودمەنددەبن و هەم بازرگانانیش كە زۆرترین كەلوپەل و شتومەك دەفرۆشن، لە وڵاتی ئێمەدا رێك پێچەوانەیە، لە بۆنە و جەژنەكاندا نرخی كەلوپەل و شتومەك و گۆشت گرانتردەبێت و دەكرێت، تەنیا بازرگانان لەم بۆنانەدا سوودمەندن، نەك هاوڵاتی، بەداخەوە تەنیا هاوڵاتی دەبێتە قوربانی !