فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

كوردستان لە سەر پەردەی سینەمادا دەژی،(مەهدی ئومێد) یەكەمین فیلمی سینەمایی كوردیی دروست كرد

كوردستان لە سەر پەردەی سینەمادا دەژی،(مەهدی ئومێد) یەكەمین فیلمی سینەمایی كوردیی دروست كرد

 

 

سەیری ئێرە بكە، لە كەتەلۆگی فێستڤاڵەكەدا نووسراوە كوردستان، ئەمە زۆر دڵخۆشم دەكات ئەمە قسەی مەهدی ئومێدە، ئەو لە فیستڤاڵ بە فیلمی سینەمای (تونێل) بەشدارە، ئەو فیلمەی كە ناوبانگی هەیەو ناسراوە بە یەكەمین فیلمی سینەمایی كوردی .

مەهدی دەڵێت: پێش سیاسەت ئێمە توانیمان دەوڵەتی كوردستان لە نێو هونەری سینەمادا دامەزرێنین، مەهدی ساڵی ١٩٥٧ لەو بەشەی كوردستانی عێراق لەدایك بووە سیازدە ساڵە كەسوكاری خۆی نەدیوە، ڕوونیشی كردەوە پێویست بوو سینەما بخوێنم و مەبەستەكانم بە فیلم بپێكم، ئەوەتا دەیبینن كاتێك لە ئێستا گەنجتر بووم خەریكی شانۆ بووم، زۆریشم نووسی، بەڵام سینەما باشترین فۆرمی هونەرە كە بتوانێت دونیای دەرەوەت پێ ئاشنا بكات، من واهەست دەكەم كە سینەما باشترین هۆی دەربڕینی هونەرییە، ئەو ستایلی دەرهێنەران تاركۆڤسكی و پەڕەژانەڤ ڕەچاو دەكات.

فیلمی (تونێل)ی مەهدی ئومێد لە فێستڤاڵ نمایش دەكرێت، دیمەنەكان هێرشی ئێراق بۆ سەر شاری هەڵەبجە لە ساڵی ١٩٨٨ بە گازی كیمیاوی دەگێڕێتەوە كە زیاتر لە پێنج هەزار كەسی كوشت، بەڵام دەنگۆیەك هەیە دەڵێت زیاتر لە بیست و پێنج هەزار كەس ژیانی خۆیان لە دەستداوە .

ئەم دیمەنانە تێكەڵ بە دیمەنە شیعر و سیمبولی هێماكان كراون، بۆ بەرهەمهێنان و پەیداكردنی بووجە مەهدی ئازارێكی زۆری بینی، كاتی كارەساتەكان ئەو لەوێ نەبوو، چەندەها سیناریۆی دیكەی هەبوون ناچار هەموویانی وەلانا و دەستی بەم فیلمە كرد، دەڵێت خەونەكانم زۆرن هەر خەونێكم فیلمێكە.

فیلم زمانی تایبەتی خۆی هەیە و هونەر نابێ سرف تەنیا واقیع بێت، دوو شتی جودان، هونەری ڕاست كەوتووەتە نێو خەونەكانەوە، بەڵام لەسەر بنچینەی ژیانی ڕەوا و ڕاست و (واقع)، مەبەستیش ئەوەیە كە ڕەوایی ڕووداوەكان بە دیوەكەی دیكەیدا نمایش بكەین، كە ڕاستییەكانی لەخۆگرتووە.

مەهدی ئومێد ئەم شتانەی بەبێ خۆهەڵكێشان و بێ پێچ وپەنا دركاند،

مەهدی دەڵێت: «پاش مونتاژی یەكەم فیلم كە سێ سەعات دەرچوو، بەڵام من خۆم لەگەڵ فیلمی زۆر درێژدا نیم، بەڕای من فیلم لە سەعات ونیو بۆ دوو سەعات بەسە، ئێستا تونێل ٩٠ خولەكە.

 

مەهدی ئومێد دەیەوێت مەودایەك بۆ بیركردنەوەی بینەران بەجێ بهێڵێت كە بەشداری لە ڕووداوەكانی فیلمەكەدا بكە

 

مەهدی ئومێد دەیەوێت مەودایەك بۆ بیركردنەوەی بینەران بەجێ بهێڵێت كە بەشداری لە ڕووداوەكانی فیلمەكەدا بكە، زۆربەی دیمەنەكانی ئەم فیلمە لە تاجیكستان، ئوكراینا، ڕووسیا و سوید ئەنجام دراون، ئەكتەرەكان جگە لە كوررد، تێكەڵەیەكن لە هونەرمەندانی نێونەتەوەیی و ئاوارەكان و ئەكتەری ڕووسی، پەیداكردنی پارە ئاسان نەبووە، دەزگای (گەرمیان فیلم) لایەنی كوردییە، كوردستان لە نێوان عیراق و ئێران و توركیا و سوریا دابەش كراوە.

دانیشتوانێكی زۆر لە باكووری عێراق دەژین و پاش جەنگی ساڵی ١٩٩١ ئەو ناوچەیە پارێزراوە. مەهدی ئومێد بە دواڕۆژی گەلەكەی گەشبینە و دەڵێت لەكۆتایی ئەم سەدەیەدا هەموو جیهان پێویستە ددان بە سەربەخۆبوونی تەوا و و دیموكراتیدا دابنێن، كە تەنیا ڕێگەی چارەسەرە،

باشە كامەیان ئاسانترە میللەتێكی گەورە و مەزن لەناوبەرن و بیانكوژن، یان وازیان لێ بێنن با دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان دامەزرێنن ؟

فیلم زمانی تایبەتی خۆی هەیە و هونەر نابێ سرف تەنیا واقیع بێت، دوو شتی جودان، هونەری ڕاست كەوتووەتە نێو خەونەكانەوە

 

مەهدی ئومێد دەیەوێت بەم فیلمەی كێشەی كوردان بەهێزتر و تۆكمەتر بكات، بەڵام سنووری خۆی تێدەگات و دەڵێت: «فیلمەكەم هاوارێكە زریكەی منداڵێكە دژ بە شەڕ و كوشتار لەسەراپای جیهاندا، هیوادارم كە كەسانێك هەبن گوێم لێ بگرن، ئەوەتا هەزاران دایك و باوك بەدوای منداڵەكانیاندا وێڵ و سەرگەردانن، هەزاران كەس دەربەدەر و بێلانەن، من دەمەوێ بۆ ئەم كێشانە ڕێكخراوی هاوكاری دامەزرێنم».

مەهدی ئومێد سیناریۆی سینەمایی زۆری نووسیون، دانەیەكیان دەربارەی كەركووكەو دەڵێت: «یەكێتی سینەماكارانی كوردمان دامەزراند و دەمەوێ لە سوید سەنتەرێكی سینەمایی كوردستانی بەرپابكەم و لێرەوە كارە هونەرییەكانم جێبەجێ بكەم «.

ئەم هونەرمەندە لەگەڵ هەموو خەونەكانیدا ئاواتەخوازە كە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی سینەما لە كوردستان سازبكات.