فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

سمەکە ئەوە گەورەش بووی!!

سمەکە ئەوە گەورەش بووی!!

ئیسماعیل بەرزنجی/ شاعیر/ هەولێر

وا هەست دەکەم دوێنێیە، لای کتێبخانەی تەئمیم ڕاوەستابووم،
چاوەڕێی هاتنی ڕۆژنامەی هاوکاریم دەکرد، بینیم پەشێو و دڵشاد عەبدوڵڵا دیارکەوتن، پەشێو دەستی خستە سەرشانم و گوتی:
— ئەوەش سمەکەی خۆمان، بابی بابم، دەفتەرەکەم خوێندەوە، هەندێکیان شیعربوون و هەندێکیشیان میعریش تەواو نەبوون.
پێشتر، لە دەفتەرێکی سی لاپەرەدا، هەندێک شتم نووسیبوو، بەخەیاڵی خۆم ئەمانە شیعرن،دامبە پەشێو تابزانم ڕای چییە، دوای ئەوەی لێم وەرگرتەوە، بە خەتەجوانەکەی چەند خاڵێکی بۆنووسیبووم، داخی گرانم ئەو دەفتەرەم بزر کرد، ئەوەی کە لە بیرم مابێت، نووسیبووی (( زۆر
بخوێنەوە، زۆر بخوێنەوە ، کەم بنووسە)).
دوای زیاتر لە سی ساڵ،پەشێوم بینیەوە، بە هەمان تۆنی دەنگەوەگوتی (( سمەکە ئەوە گەورەش بووی))
گوتم:
— بەگوێم کردی، زۆرم خوێندەوە و کەمم نووسی، بەڵام نەبوومە شاعیرێکی باش.
بە زەردەخەنە شیرینەکەیەوە وەرامی دامەوە:
— هەرگێشی مەدێ ، ما ئەمە چمان بە چ کرد، وەرە هەندەک لەقسە خۆشەکانی شێخ سەدرەم بۆ
بگێڕەوە.