فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

بوێری/ عەبدوڵڵا سەراج/ ڕۆماننووس/ فیلەندا

 

عەبدوڵڵا سەراج/ رۆماننووس/ فیلنەدا

 

لە ڕاپەڕینی ۱۹۹۱دا پەرت بووین. بەشێکمان ڕووە و ( پیرمام) ، هەر بەڕاستی بە پێ ڕەومان کرد هەتاکو شەقڵاوە . ئەمەم بە دوور و درێژی لە ڕۆمانی ( ئەژدەر) دا تۆمار کردووە. هەر چی کوڕەکان بوون شوان و سامان ، ئاسۆ و ئاکۆ، ڕوویان لە سنووری تورکیا نابوو. پاش گەڕانەوەمان ویستمان دەنڴ و باسیان بزانین بۆیە ڕوومان لە سنووری تورکیا نا. هەڵبەتە ئەوسا کراوە بوو بۆ هاتووچۆ. دیمان پاسێك خەریکە بەرەو ( دیاربکر) ئەچێت ، کارای مێردمناڵمان ۱۳ ساڵی ڕاسپارد کە بچێتە دیاربکر چونکە ئامۆزایەکی دایکیان ( حوسێن ئاروق) لە خیوەتگا دەریانی کرد بوو لە ( ئامەد) بۆ بژێوی خۆیان وردەفرۆشیان کرد بوو. پاش چەند ڕۆژێك کارا وەکو بێچووە پڵنگێك بە سەرکەوتوویی گەڕایەوە و زۆر شادمەندی کردین. بەندەش چوار پێنج ساڵ لە کاراش گچکەتر بووم کە پوورم بردبوومیە ( قەرەغان) کە ئێستا بە گوڵاڵە یان ( جەلەولا) ناسراوە، هاوسەری پوورم لەوێ برینپێچی سەربازی بوو . پوورم بە عەلاقەیەکەوە بردمیە لای ئەو شەمەندەفەرەی کە دەچووە خانەقین ڕانەندەکەشی ڕاسپارد لە بارەیەوە، گورج چوومە ناو فارگۆنێک و شەمەندەفەر بە ناڵ و نرکە کەوتە ڕێ هەندەم زانی شەمەندەفەر لە خانەقین وەستاوە ، ماوەیەك بە پێ ڕێم کرد و گەیشتمە ناو بازاڕێکی سەر گیراو و گشت سەوزە و میوە و ڕاسپاردەکانم کڕی و هەر زوو گەڕامەوە بۆ ناو فارگۆنەکە ، نەمزانی چەندی خایاند لە هاتووچۆدا ، دابەزیم و ڕووە و ماڵەوە ڕۆیشت پوورم ئافەرینی لێکردم و ماچی کردم. تکایە کارای پزیشك تیشکێك بخاتە سەر ئەو چوونە ئازایانەی خۆی