عەبدوڵڵا سەڕاج
نووسەر، سويد
……………
ئەمە پرسیاری کرستینا بوو لە من. هەر دوو خانم کرستینا و شارلۆت بە نۆرە هەر یەکەیان دوو جار لە هەفتەیەکدا دراوسێی تەلارەکەمان کۆدەکەنەوە بۆ وتووێژ کردن . ئاوها وەڵامم دایەوە : ئەگەر لە بیرتان ما بێت لە دانشتنێکی پێشوودا ، بە بەڵگەوە بۆتانم سەلماند کە سور و شین و زەرد ڕەنگن، و چەشنەکانیان ( تۆنەکانیان) پرتەقاڵی و مۆر و سەوز دیسان ڕەنگن ….. هتد هەروەها سەلماندم بۆ جەنابتان کە ڕەش و سپی ڕەنگ نین و تۆنەکانیانیش دیسان ناڕەنگن بۆیە بۆر ناڕەنگە ( ڕەنگ نییە) ئەگەر چیش بە زۆرکردنی ڕەشەکە ، بۆرەکە تۆختر دەبێت. بە پێچەوانەش بە زۆر کردنی سپیەکە بۆرەکە کاڵتر دەبێتەوە.
هێژایانی دراوسێم ، ئەوجا با من پرسیارێك لە جەنابتان بکەم . لەم دونیایەماندا ( گێتیەماندا) هەزاران ئاژەڵ و زیندەوەر دەژێت ، چواریان لە وانەی دیکە هۆشمەندترن بە گوێرەی تاقی کردن و ئەزمونی پسپۆران مێشکیان هەندەی مناڵێکی سێ ساڵانە دەفامێ، ناوی ئەو چوار زیندەوەرم پێ بڵێن ؟یەکسەر ماریتا وتی : مەیمون گوتم: ئافەرین ئەمە یەك ، ئەوجا تاکە زەلامەکەی دراوسێم کە جەنەڕاڵێکی خانەنشینی سویدی بووە گوتی: فیل . دەمخۆشیم لەویش کرد و ئیتر؟ ئەمجا کرستینای سەرپەرشتیاری کۆڕەکە هاتە گۆ لە زەریاشدا نەهەنگ. ئیتر بە هەموویان ناوی چوارەم ئاژەڵیان نەزانی کە زیرەکە بۆیە بۆ ئاسان کردن پێم گوتن : خۆ لەگەڵمان دەژێت یەکسەر ئینگرد گوتی : سەگ گورج پێم گوت نەخێر سێ چوارێکیان بەیەك دەنگ گوتیان کامە ئاژەڵی زیرەکە لەگەڵمان دەژێت بە ڕوویەکی گەشەوە دەمم کردەوە: ئەسپ و مایین .
ئیتر بە خۆشی دیمانەکەم بەرەو کۆتایی برد.

