نوسینی / جەمال نوری“
نووسەر، سلێمانی
………………….
تابووتی پەیمانی خودا. “تازەترین رۆمانی کورديیە لەم ساڵدا بڵاوکرابێتەوە و بەزمانێکی هێجگار جیاواز لە هەموو ئەو ڕۆمانە کوردیانەی کەلەم ساڵانەدا بڵاوکراونەتەوە. ئەم ڕۆمانە لەلایەن نووسەر سەڵاح جەلالەوە نوسراوە و بڵاوکراتەوە، کە لە سەر ئاستی زانکۆ و ناوەندە ئەکادیميیەکانەوە خوێندنەوەی جددی بۆ کراوە و دەچێتە خانەی ڕۆمانێکی زانستی و تێگەیشتن لە زیرەکی دەستکرد و گەڕان و پشکنینی نووسەر لەناو فەزای ئاڵۆزی گەردوون و کەشفکردنی ئەو کائینە ئاڵۆز و رامنەکراوەی کەپێی دەوترێت “مرۆڤ“. (سەلاح جەلال ) وەک نووسەرێکی جددی لەڕێگای کەشفکردنی مرۆڤەوە لەو برسە ئاڵۆز و داخراوانە دەدات کە ئێستايشی لەسەر بێ ، هەموو ئەو ژانەرانەی مرۆڤ کاری لەسەر کردووە وەک میتۆلۆژیا و ئەفسانە و زانستی فینۆ مینۆلۆژیا و جیهانی میتافیزیک نەیانتوانیوە تەواوی کۆدەکانی فەلسەفەی مەرگ و ژیان بکەنەوە ، کە سەڵاح جەلال لە ڕۆمانی تابووتی پەیمانی خودا دا زۆر بە جوانی کاری لەسەر کردووە و توانیویەتی ئەو گرێ داخراوەیەی مەرگ بکاتەوە کە فەلسەفەکانی دنیای مرۆڤایەتی لە تەمتومان و مەد و جەزردان لەگەڵیدا. “سەڵاح جەلال ” گرێ ئەو کوێرەیەی مەرگ لە چرکەساتی مەرگی هابیل بەدەستی قابیل ئاوەڵا دەکات و ئازایانە وەک کەسێکی سەرکێش دەست دەبات تەرازووی گەردوون بەدیدگایەکی نوێوە سەنگ و پێوانەی مرۆڤەکان دادەرێژێتەوە بەو مەرجەی مرۆڤ خۆی بیەوێت بگەڕێت بەدوای هەڵوەشانەوەی هاوکێشەی گەردوون یا دیزاینکردنەوەی مرۆڤ لەناو ئەو بوونەوەرانەی کەلە گەردووندا هەڵدەسووڕێنرێت. بە تایبەت لە جیهانی ئەمڕۆی تەکنەلۆژیا و ژیری دەستکرد کە هۆشمەندی مرۆڤەکان پەراوێز دەخات و جوڵە و ئاراستەکردنی مرۆڤەکان لە قاڵب دەدات. نووسەری ڕۆمانەکە وەک مرۆڤێکی بەئاگا بەهەموو ئەو دیوار و تەنانەی فەزادا رەتدەبێ بۆ چنگ کەوتنی ئەو وەڵامانەی بەدرێژایی مێژووی مرۆڤایەتی بڤە بووە بۆ مرۆڤەکان، وەک لەناو هەموو دەقە ئایينە ئاسمانیيەکاندا ڕوون نەکراونەتەوە و گەڕان بەدواشیدا لەخانەی تەکفیردا بینراوەتەوە کە کۆتايیەکانی بە مەرگ هاتووە، ئالێرەوەیە نووسەر دەست بۆ مەرگ دەبات تا لە قووڵایی و تێگەیشتنی مەعریفيیەوە شیکار و سەلماندن بۆ مەرگ بکات کە لە ئەزەلەوە بۆ شاردنەوەی توانستەکانی مرۆڤ هاتۆتە بوون ، هه‌موو ده‌قێك، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هیچ خوێنه‌رێكی نه‌بێت، له ساتی نووسیندا خوێنه‌ر ده‌كاته گریمانه. له بنچینه‌دا نووسینی ده‌ق به‌بێ گریمانه‌كردنی خوێنه‌ر مه‌حاڵه. به‌م مانایه، ده‌ق به‌بێ خوێنه‌ر بوونی نییه. خوێنه‌ر هه‌مان «هاوڕێ»یه‌كه كه گوتاری نووسه‌ر ده‌خوێنێته‌وه. كه‌واته، هه‌موو ده‌قێك پێشوه‌خت بۆ یه‌ك هاوڕێ ده‌نووسرێت، و «هاوڕێیه‌تی» ده‌كاته گریمانه؛ و چونكه نووسه‌ر له ساتی نووسینی ده‌قدا نازانێت خوێنه‌ره‌كه‌ی كێیه، دوژمنه یا دۆست، فه‌زیله‌تمه‌نده یا شه‌ڕانگێز، خواپه‌رسته یا ئاته‌ئیست، ڕه‌شپێسته یا سپی پێست و هتد، هاوڕێیه‌تیی ئه‌و له‌گه‌ڵ خوێنه‌ره‌كه‌ی، هاوڕێیه‌تییه‌كی ڕاسته‌قینه و فه‌زیله‌تمه‌نده. نووسه‌ری هه‌ر ده‌ق، هه‌ر ڕۆمان و شیعرێك، ته‌نانه‌ت ده‌قی زانستیش، به ده‌ربڕینی دێریدا، بانگه‌وازی «ئه‌ی هاوڕێیانی من»ده‌كاته پێشگریمانه، و ده‌قه‌كه‌ی به‌م بانگه‌وازه ده‌ست پێ ده‌كات. له ڕاستیدا، نووسه‌ر له هه‌ر ڕستەيیه‌كی ده‌قدا، هاوڕێیه‌تی بۆ خوێنه‌ره‌كانی پێشنیار ده‌كات. به‌ڵام، به باوه‌ڕی دێریدا، هاوڕێیه‌تیی خوێنه‌ر له‌سه‌ر «سوودمه‌ندی»وه‌ستاوه. به‌م پێیه، ئه‌گه‌ر نووسین بانگهێشتكردن بێت بۆ هاوڕێیه‌تی، كه‌واته ده‌ق به‌رهه‌می شكستی چاوه‌ڕوانیی نووسه‌ره له دۆزینه‌وه‌ی هاوڕێیه‌كی ڕاسته‌قینه له جیهانی ده‌ره‌وه‌دا*. له ڕاستیدا، هه‌ر ده‌قێك له ناوه‌وه‌ی یه‌ك شكسته‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات؛ شكستی مرۆڤ له دۆزینه‌وه‌ی هاوڕێی ڕاسته‌قینه، له ئه‌زموونی ترسناكی شكست له ساتی له‌ده‌ستدانی هاوڕێدا. ئه‌م شكسته‌یه كه نووسه‌ر ڕووه‌و نووسین ده‌بات. هاوڕێیه‌تی ئه‌گه‌رێكه كه مرۆڤ له ده‌ستی خۆی ڕزگار ده‌كات، له ده‌ست بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رباره‌ی مه‌رگ و نه‌بوون، له ده‌ست هه‌ستپه‌رتیی ئه‌و ده‌رباره‌ی بوون. به‌م مانایه، ئازاری له‌ده‌ستدانی هاوڕێ، ئازاری له‌ده‌ستدانی «ئه‌ویتر»ێكه كه ئێمه ڕزگار ده‌كات له خۆمان. هاوڕێیه‌تی خودی ژیانكردنه؛ و له‌ده‌ستدانی هاوڕێ، بیرهێنه‌ره‌وه‌ی له‌ده‌ستدانی ژیان و گه‌یشتنی مه‌رگه. وه‌ك بلانشۆ ده‌ڵێت: «سوپاس بۆ مه‌رگ كه ده‌توانێت هاوڕێیه‌تی ڕابگه‌یێنێت.»** وه‌ك بڵێی كه ئه‌گه‌ری هاوڕێیه‌تی پاش غیاب و مه‌رگی هاوڕێ دێته دی. ئازاری له‌ده‌ستدانی هاوڕێ ئه‌گه‌ره‌كانی هاوڕێیه‌تی ده‌كاته‌وه. هاوڕێیه‌تی هاوكات هه‌ڵگری دووری و نزیكی، حزوور و غیاب، جیایی و پێكه‌وه‌بوون، و قسه‌كردن و بێده‌نگییه.به‌ر له جیایی و له‌ده‌ستدانی هاوڕێ، دابڕان ده‌ستی پێكردووه؛ دابڕانێك كه به ڕێڕه‌وی قووڵبوونه‌وه‌ی هاوڕێیه‌تیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت.حزووری كه‌سێك به‌رده‌وام ده‌بێت كه ڕووبه‌ڕووی له‌ده‌ستدانی ببینه‌وه. ئه‌گه‌ر، مانا و ده‌ركه‌وتنی هاوڕێیه‌تی هه‌رگیز به‌دی نایێت، مه‌گه‌ر ئه‌مه‌ی كه مرۆڤ ڕووبه‌ڕووی، وه‌ك دێریدا ده‌ڵێت،«پرسیارێكی برینتێكه‌ر»، «پرسیارێك ده‌رباره‌ی برین» ببێته‌وه. دێریدا ده‌ڵێت: «هیچ هاوڕێیه‌تییه‌ك به‌بێ ئه‌گه‌ری برین بوونی نییه.»*** هه‌موو هاوڕێیه‌تییه‌ك كۆمه‌ڵێك زه‌خم و برینی شاراوه‌یه. * ته‌نانه‌ت ده‌توانین بڵێین كه هه‌ستی خوێندنه‌وه، هه‌وڵێكی ناوه‌كییه بۆ دۆزینه‌وه‌ی هاوڕێ؛ هاوڕێی نووسه‌رێك كه، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه بزانێت خوێنه‌ره‌كه‌ی كێیه، له‌گه‌ڵ خوێنه‌ردا هاوڕێیه‌تی ده‌كات* هەر لە بەر ئەمەيشە نووسەر خۆی نەبەستۆتەوە بە کارەکتەرێکەوە، لەناو رۆمانەکەیدا بەڵکوو لەلای گرانە رۆڵی کاراکتەر دیاری بکرێت و، چون پێی وایە کەسایەتيیەکانی ناو رۆمانەکەی لەیەک کەسایەتی و کاراکتەرێکدا وێنا ناکرێ پێویستی بە چەندین کاراکتەری جۆراو جۆر هەیە بۆ تەوزیفکردنی رۆلی کاراکتەرەکانی وەک کاراکتەری تەکنۆلۆژی و بایەلۆژی و ئاسایی و نیوە مرۆف نیوە بونەوەر و تەنانەت جنۆکەو شەیاتینی .بەدیدەکرێت لەم رۆمانەدا ئەمەش بە خاڵێکی جیاکەرەوەی ئەم ڕۆمانە دادەنرێت لە رۆمانەکانی تر لەم ساڵانەی دوایدا کەنووسراون . بۆئەوەی لە ئەندێشە و فیکر و مەعریفەی بیر‌و ئایدیای (سەڵاح جەلال )تێبگەین لەرێگای رۆمانەکانیيەوە ، ئەوا دەبێت خوێنەر پاشخانێکی فیکری و مەعریفی خۆی هەبێ تاوەکوو لە دنیا و فەزای نووسینی (سەڵاح جەلال) تێبگات بەتایبەتی بۆ تێگەیشتن لە ڕۆمانی (تابوتی پەیمانی خودا) سانا نییە ئەوەی بەر ئەم رۆمانە دەکەوێ بەتەواوی هەزمی ڕۆمانەکە بکات و بگاتە ئەوەی کە بزانێ نووسەری ئەم ڕۆمانە بەدوایی چیدا وێڵە و دەیەوێ لە ڕێگای کام وەڵامی پرسێکی کەینونی و فەلەکی و بوونیەوییەوە ئەو پرسیارە بوروژێنێت لەسەرەتاوە هەتاوەکوو ئیستايشی لەسەر بێت مرۆڤایەتی نەیتوانیوە وەڵامی ئەو پرسیارەی نووسەر (سەڵاح جەلال ) بداتەوە ، دەربارەی گەردوون و بوون و ڤەلسەفەی مەرگ و ڕۆژی قیامەت و نوێبوونەوە لەم فەزایەی ئێستاماندا بۆئەوەی بەتەواوی لە زمان و ئایدیای نووسەر تێبگەین بۆ نووسینی ئەم رۆمانەی دەبێ خوێنەر ئاگایی هەبێ لەسەر چونێتی و چەندێتی ئەم کەونە و هەسارەکان و ئەو یاسایەی بەشێوەیەکی تەکافوئی ئەم فەزایەی لێهاتوەتە بوون واتە دەبێ مەعریفەی فەلەکی و جوڵە و سوڕانەوە و کات و شوێن زانستی گۆشە و هێڵکاریی و ریازیات تێبگەین، پاشان زانیاریمان هەبێ لەسەر زانستی میتۆلۆژیا و ئەفسانە و ڕۆڵی ئایینە ئاسمانییەکان لەسەر هزری مرۆڤ هەموو ئەمانە دەبنە زەخیرەیەکی دەوڵەمەند بۆ تێگەیشتنمان لە ڕۆمانی پەیمانی تابووتی خودا و فیکر و مەعریفەی پشتی ئەم ڕۆمانە تێبگەین سەڵاح جەلال لەم ڕۆمانەیدا دەیەوێ پێمان بڵێت بەهۆی ئەم هەموو کێشمەکێش و ململانێ خوێناویانەی بەناوی دینەوە ئەنجام دراوە هیچ کام لەو کەسانەی شوێن کەوتەی ئاینەکان بوون.بەڕاستی بەدوای خودا دا نەگەڕاون، بۆیە نووسەر دەیەوێت بڵێت: مرۆڤایەتی تائێستا بەدوای خودا دا نەگەڕاوە ، خۆ ئەگەر بیەوێ بەدوای خودادا بگەڕێ دەبێت بێتەوە سەر (زەردەشت و ئاهورام) کە مرۆڤ لەوێدا لەهەموو بوون و کەینونەی خۆی تێدەگات کە کتلەیەکە لەوگەرد و گەردیلە هەوایی و خۆڵی و ئاگریی و ئاوەوە هاتۆتە بوون ڕۆمانی پەیمانی تابووتی خوددا کەلە مێژە بەشەریەت وێڵە بەدوایی ئەو تابووتەدا کە پەیمانی خودای تێدایە. بەتایبەت جولەکەکان بەجدی وێڵن بەدوای ئەم تابووتەدا، و تەنانەت ئايینزاکانی تریش دەستیان بە سووچێکی ئەم تابووتەوە گرتووە تەنها کورد نەبێت کە وەک کۆلارەیەک بەدەوری تابووتەکەوەیە کۆلارەیەکە لەوێدا بەڵام خۆشبەختن کە دەستیان بە تابووتەکەوە نیيە و تووشی تاعوونی دەسەڵات و هێز و شەڕ نەبوون لەبەرئەوەی ئەو تابووتە تەنیا تاعوونە ، سەڵاح جەلال لە میانەی ئەم ڕۆمانەدا ئەوە ئاشکرا دەکات کە کۆمەڵگای مرۆڤایەتی تووشی کێشەیەکی گەورە بۆتەوە کە بەدەستی خۆی بۆتە هۆی بێ دەسەڵاتکردنی خودی مرۆڤ.بەهۆی ئەو زیرەکی دەستکردەوە کە رۆبۆتەکان هەیانە و جێگای مرۆڤ دەگرنەوە بە جورێک کەئیتر شتێک نامێنێ بۆ مرۆڤ خۆی تیا بدۆزێتەوە ، تەنیا ئەو مرۆڤە پاک و میهرەبانانە نەبێت کەدوورن لە رق و کینە و پیسی، دروست بوونی مرۆڤێکی وايش کاتێک ئەبێت کە دنیا زۆر شەڕ و ناخۆش بێت و ئەو مرۆڤە لەو ناخۆشیيەوە هیوا و بریاری راست و جوان بدات و خۆی رووناکی بدۆزێتەوە و کامڵ بێت.لە کۆتایی رۆمانەکەدا.کە جەماعەتی سەر هەسارەکە و جەماعەتی ئۆراپلان کە چاودێری ئەکەن و بەدوای ئەو رۆحە پاکەوەن بەدوای ئەو فۆتۆناتەوەن کە دروست بێت بەو ئومێدەوەن کە مرۆڤێکی وا درووست بێت. ئەوەی مایەی گرنگی پێدانە نووسەر لەم رۆمانەدا بەجوانی ڕۆڵی کور و خاک و نیشتمانەکەيشی بەجوانی وێناکردووە و پێمان دەڵێ:-کورد هەرگیز نابێتەوە بە کۆلارە چونکە ئەو رەحمەی کە چوار پارچەی کوردستانە و مرۆڤی لێ زاوە.، رەحمێکە کە مرۆڤێکی جوان و پاک و رۆح بەرز ئەهێنێتە ژیانەوە کە زۆر یەکتر قبووڵکردنی تیایە و فرە رەنگە بۆتە ریچواڵێک کە مرۆڤایەتی تیایدا پاک ئەبێتەوە نەک پیس.

