فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

شانـۆی مامـۆسـتا و شـلـیک..

نـووسـەر: مـدونة مـعـلـمي (بلـۆگی مامـۆسـتاکەم)
وەرگـێڕانی لە عـەرەبـیـیەوە: رەزا شـوان

………………………………………………….

شانۆیەکی کۆمیدیی

کـارەکـتەرەکـان:

١ـ قـوتابیانی پـۆلێ شەشەمی بنەڕەتی
٢ـ مامۆستای بـیرکـاری
٣ـ سەرپـەرشـتـیار
٤ـ پـوورە نەخـشین ـ کارگـوزاری قـوتـابخـانە

شـوێـن:

١ـ قـوتـابخـانە
٢ـ ژوری پـۆلـێ شـەشـەم

شانـۆی مامـۆسـتا و شلـیک

(قـوتـابییەکـان دەچـنە ناو پـۆلەکەیانەوە. دوابـەدوایـانـد مامـۆستای بیـرکـاریـش دێـتـە نـاو پـۆلـەکەوە..)

مامـۆسـتا: رۆژتـان بـاش

قـوتـابییەکان (بەپـێـوە وەستاون):ژیـانـت بـاش

مامـۆسـتا: فەرمـوون دانـیـشن

(مامۆستا جانتا بچکۆلەکەی لەسەر مێزە بچـووکە دادەنێـت.. ژاوی ژاوه قـوتابـییەکان پـۆلـەکـەی پـڕ کـرد..).

مـامـۆسـتا: بێـدەنگـبن.. رۆڵەکـانـم ئەم وانەیە بە پـرسیارێکی سادەی بیـرکاری دەست پێـدەکەیـن.

(مامۆستا لەسەر تەخـتە رەشەکەدا، پـرسیارەکە دەنـووسـێت.. بە دەنگـێکی بـەرز بـۆ قـوتابییەکـانی دەخوێـنێتەوە..)

مامـۆسـتا: باوکـم کـێکـێکی گەورەی شـلـیکی کـڕی. کـە کــێـشی (٣٠٠٠) گـرام بـو. ویـستی بـیکاتە (٤) پارچـەوە(بەشـەوە).
پـرسیارەکە ئـەوەیە: کـێشی هـەر پارچـەیەک چەنـد گـرام دەبـێـت؟

قـوتـابییەکان (بەیەک دەنگ): بـەڵی مامـۆسـتا.

مامـۆسـتا: هـیچ پـرسیارێکـتـان دەربـارەی پـرسـیارەکە هـەیە؟

گـوڵچـین: مامۆسـتا کاتـێک کە پـرسیارەکـەت بە (بـاوکـم) دەستی پـێکـردووە، ئایا مەبـەسـتـت لە وشـەی باوکـم، (بـاوک) ی خـۆتە، یان (بـاوک) ی ئـێـمەیە؟

مامـۆسـتا: مەبەسـتم بـاوکی تـۆیە..گەمـژەییـە کە مەبەسـتم بـاوکی خـۆم بـێـت.

گـوڵچـین: کەواتە بە داخەوە، چـونکە باوکـم کـێکی شلیک ناکـڕێـت. لە ترسی لەش خـوران و سـووربـونەوەی رووخـساری.

دیـلان: بـەڵام باوکـم حـەزی لە کـێکی شــلـیکە.

مامـۆسـتا: بەسە، بەس قـسەبکەن، ئـێـمە لە ئێستادا باسی کـێشەی خـێزانی ناکـەین. کـێکی شلـیک بە کـێکی سـێو دەگـۆڕم.. رازیـن؟

قـوتـابییەکـان: بـەڵێ

(مامـۆسـتا تەخـتەســڕەکە دەگـرێتە دەستی و وشەی (شـلـیک) دەسـڕێـتەوە و لە شـوێـنیــدا وشـەی (سـێـو)دەنووسیـت)

مامـۆسـتا: ئێستا دەتـوانـن کاربکەن و وەڵامی پـرسیارەکە بنـووسـن.

(قـوتـابیـیەکـان دەسـت بە کـارکـردن دەکـەن.. تەنیـا یەکـێکـیان نەبـێـت، کە بە دۆژدامـانەوە. سەیـری مامـۆسـتا دەکـات)

مامـۆسـتا: چـیـت دەوێـت؟

شاگـوڵ: سەبـارەت بە باوکـم لـەم پـرسـیارەدا.

مامۆستا (بە تـوڕییەوە): چی بەسەر باوکت هـاتـوە؟ ئایا حەزی لە کـێکی سێو نییە؟

شاگـوڵ: بەڵی حەزی لە کـێکی سـێو هـەیە.. بەڵام!

مامـۆسـتا: بـەڵام چی؟

شاگـوڵ: باوک و دایکـم لە یەکـتری تـۆراون ـ لە دەقـە عـەرەبییەکەدا جیابـونەتەوە ـ
مـن لەگەڵ دایکـمـدا دەژیـم. پـێـموایە دایکـم شایـەنی کـڕیـن و بـڕینی کـێکەکەیە.

(مامۆستا سەیری تەختەڕەشەکە دەکات و پاشان سەیری قوتابییەکان دەکات، بۆ ماوەی ساتێک دودڵ دەبێت.. پاشان بە خـێرایی و بە رقەوە، وشەی باوکـم دەسـڕێتـەوە و لە شوێـنی وشـەیدایـکمدەنـووسێـت.. ).

مامـۆسـتا: ئا ئـەمـە جـێی رەزامەنـدیی تـۆیـە؟

گـۆران (بە شـەرمەوە دەستی بەرزکـردەوە): مامـۆسـتا ببـورە، مـن بە پـێچەوانـەی شاگـوڵ، دایک و باوکم لە یەکـتری زیـز بـونە، مـن لەگـەڵ باوکـمـدا دەژیـم، ئەویـش ئـەو کەسەیەیە، کە شایەنی بـڕیـنی کـێکـەکـەیە.

(ماموستا سەری دەخـورێـنی، بە تـوڕەییـەوە، دەچـێت بۆ لای تەختەڕەشەکە، وشەی دایـکـمدەسـڕێتـەوە و لە شـوێـنیدا دەنـووسێـت مـن“.. )

مامـۆسـتا: پـێـمـوایـە ئێـستا هـیچ کـێـشەیـەک نـیـیە. هـەریـەکە لە ئـێـوە دەتـوانێـت کـێکـێکی سـێو بکـڕێـت و بـیـبڕێـت. وا نـیـیە؟

تابـان: (بە دەنگـێکی بەرز): بـەڵێ

شـاهـۆ: مامۆستا کـێـشەی نـرخەکەیـمان هـەیە. کـێکـێکی گـەورە نـرخەکەی گـرانە.منـیش پارەم نـییە کـێکـێکی وا جـوان و بەتـام بکـڕم. دەبێـت تەنها سەیـری بکەم و زەقـەی چـاوم بێـت.

(مامۆستا بە بێزارییەوە وشەی گەورەدەسڕێتەوە و لە شوێنیدا وشەیبچووکدەنووسێت..)

مامـۆسـتا: ئـێـستا ئارام بـویـتەوە؟ ..دەتـوانـیـت کـێکـێکی بچـووک بکـڕیـت.

شـاهــۆ: بـەڵێ ، پـێمـوایە دەتـوانـم.

گـوڵـچـین: مامۆستا هـەڵەیەک لە پـرسیارەکەدا هـەیە. پـێموایە کە کـێکـێکی بچووک، کـێـشی (٣٠٠٠) گـرام نـیـیە. دەبـێـت کێشەکەی کەمـتر بـێـت.

مامـۆسـتا: کـێـشی ئـەم کـێکە نەفـرەتیـیە دەگـۆڕم. (سـفـرێـک لە ٣٠٠٠ رەکـەدەسـڕێتـەوە و دەبێـت بـە ٣٠٠ گـرام )

مامـۆسـتا: مـن پـرسیارەکە دەخوێـنـمەوە. سەرنج دەخـەمە سەر چەمکی (مـن، سـێو، ٣٠٠ گـرام ).
قـوتابییەکان: بـەڵی مامـۆسـتا.

شەمـاڵ: مامۆستا، ئـەی نابێـت لە شـوێنی مـنکێکـێکی سێوم کـڕی.بیـسڕیتەوە و بیکـۆڕیـت بە (مـن و دایکـم و باوکـم) چـوویـن کـێکـێکی سـێومـان کـڕی؟

مامـۆسـتا (بە تـوڕییەوە): ئەی بۆ ناڵێی (من و دایکم و باوکم و خەڵکی کۆڵانەکەمان) چـوویـن کـێکـێکی سـێـوی بچـووکـمان کـڕی؟

(هەمـوو قـوتـابییەکان دەسـتیان بە پـێکەنـین کـرد)

دیـلان: مامـۆستا نامەوێـت قسەکانـت پێ بـبڕم. بەڵام ئەگەر کێکێک بەم کـێشە بچـوکە (٣٠٠ گـرام) بکـڕم، ناتـوانـم بەسەر (٤) کەسـدا دابـەشی بـکەم. مـن(٧) خـوشـک و بـرام هـەیە. نامـەوێـت هـیچـیان لە خـواردنی ئـەم کـێکە خـۆشـەدا بـێـبەش بـکەم.

هـەڵـۆ: ئـێـمـەش (٥) کەسـین، بـەڵام داپیـرەم بەهـۆی کـلـۆری ددانـەکـانیـیەوە حـەزی لە خـواردنی کـێک و شـیرینی نیـیە. بـۆیە لەبـەر دڵی داپیـرەم مـن کـێک نـاکـڕم.

(ئـاژاوە و ژاکـە ژاک دەکەوێـتە پـۆلـەکەوە، هـەر قـوتابـییەک دەیـەوێـت، کـێـشەکەی خـۆی بخـاتە بـەردەم مامۆسـتا).

مامـۆسـتا (هـاواردەکات): بەسە.. بەسە..چـییە ئەم گەڕەلاوژەییە (بێ ئەوەی هەست بـەوە بکات کە دەسـتی بە تـۆزی تەبـاشـیرەوەیـە.. نـاوچـەوانی بـە دەسـتی سـڕی) بـەو پـێیەی کە ناتـوانـن کـێکـەکە بەسـەر (٤) کەسـدا دابـەشی بـکەن. لەسەر ئـەوە رێکـدەکەویـن کە بەسەر ژمارەی پـۆلەکەمان (٢٣) قـوتابی (١٢) کوڕ و (١٠) کـچ و مـنی مامـۆسـتاتـان دابەشی بکەن.

(مامـۆسـتا ژمـارە ٤دەسـڕێتـەوە و لە شـوێنیـدا ژمـارە ٢٣دەنـووسـێـت..)

(هەمـوو قـوتابییەکان سەرقـاڵی کارکرن و دابەشکـردنەکە بـوون.. جگە لە دوانیـان نەبێـت، کە شاهـۆ و گـۆران بـوون، بە دەنگـێکی نـزم گـڤـتـوگـۆیان دەکـرد..).

مامـۆسـتا: ئاگـادارتان دەکەمـەوە، وشەیەک لە دەمـتان و دەربـچـێت..سـزاتان دەدەم.

گـەشبین: ببـورە مامـۆسـتا، مـن نامەوێـت و پـێـم جـوان نـییە، پارچەیەکی هـاوشێوە و هـاوکێش و قەوارە بچووکی وەک ئەوەی ئێـمە، بـدرێت بە مامۆستاکەمان، تۆ لە ئێمە گەورەتـریـت، دەبێـت پارچەکەی تـۆ گـەورەتـر بێـت لـەوەی ئـێـمە.

مامـۆسـتا: مـن نە پارچـەی گـەورە و نە پارچـەی بچـووکـم دەوێـت.. ئـەوە بەسـە.

(لـەم کـاتەدا سەرپـەرشتـیار دێـتـە نـاو پـۆلـەکـەوە.. )

مامـۆسـتا: هـەستـن

(قـوتـابییەکـان ـ وەک رێـزگـرتـن لە سەرپەرشـتـیار ـ هـەڵـدەسـتن )

سەرپەرشـتـیار: رۆژتـان بـاش.

قـوتابییەکان و مامـۆسـتا: رۆژی بەڕێـزتـان باشـتربـێـت

سەرپەرشتیار: فـەرمـون دابـنیشن.

(سەرپەرشتیار دەچێتە دواوەی پۆلەکە و لەسەر تەختەدانشتنێک دادەنیشێت و پێنووس و لـێنووسێک دەردەکات.. لە پـرسیارە نووسراوەکەی سەر تەختەڕەشەکە دەڕوانێت..)

سەرپەرشتیار: ئەم پـرسیارە، هـەڵەیەکی تێـدایە. مایـەی پـێکەنینە، کە کـێکی بچووک بەسـەر (٢٣) کەسـدا دابـەش بکـرێـت. ( سەرپـەرشـتـیار پـێـدەکـەنـێـت).

مامۆستا: ئەمە هەڵە نـییە. بەڵام قـوتابییەکان.. (سەرپـەرشتیار قسەکانی پێـدەبـڕێـت)

سـەرپـەرشـتیار: پـێـمـوایە تـۆ مانـدویـت.. پـێویـستیـت بـەوە هـەیە پشویەک بدەیت.. ئـێـمە هـەڵـەکە راسـت دەکەینـەوە.. ئەگـەر بتـەوێـت ئـەم کـێکە بەسەر (٢٣) کەسدا دابـەش بکەیـت، دەبـێـت کـێکەکە گـەورەتـر بـێـت.

(سەرپەرشتیارەکە، تەخـتەسـڕکە بە دەستییەوە دەگرێـت و بە دەستەکەی تری پارچە تەبـاشـیرێک هـەڵـدەگـرێـت..وشـەی کـێکـێکی (گـورە) دەسـڕێتـەوە و لە شـوێـنیـدا دەنـووسـێت (بچووک).پاشان سفـرێـک بۆ (٣٠٠) گـرامەکە زیـاد دەکات و دەیکات
بە (٣٠٠٠) گـرام. دوبـارە پـرسیارەکە دەخـوێـنـێـتەوە..)

سەرپەرشـتیار: دابەشکردنی کێکەکە بەسەر (٢٣) دا قورسە. با بیسڕینەوە و بیگۆڕین راستر وایـە کە بیکەین بە (٤)کەس. پاشان وشەی (مـن) یشی سڕییەوە. لە شـوێنیدا، وشەی (بـاوکـم)ی نـووسی. ئـێـستا پـرسیارەکە روونـە.

(لـەم ساتـەدا زەنگ لێـدەدرێـت.سەرپەرشـتیار خەریـکە بـڕوات، مامۆسـتا ماڵـئاوایی لـێدەکـات. دوایی قـوتـابیـیەکـانـیـش مـاڵـئاوایی لـە مامـۆسـتاکـەیـان دەکـەن…)

(پـوورە نەخـشـین کارگـوزاری قـوتـابخـانـەکە، دەچـێـت بـۆ بـەردەم دەرگـای پـۆلـەکە. هـەواڵـی تەلەفـۆنکـردنی ژنـەکەی مامـۆسـتا، بە مامـۆســتاکە دەدات.. )

پـورە نەخـشـین: مامـۆسـتا ژنـەکـەت پـێـش کەمـێک بـەر لە ئـێستا، تەلەفـۆنی کـرد. سـەرپەرشتیارەکە لە پـۆلەکـەدا، بـۆیـە بانگـتـم نەکـرد..

مامـۆسـتا: ئـەی ئـەو چی دەوێـت؟

پوورە نەخشین: بۆ ئەوە تەلەفۆنی کرد، بیرت بخاتەوە کە کێکێکی شلیکی بۆ بکڕیت.

مامـۆسـتا (زۆر بـە تـوڕەیـیەوە): چی، کـێکـێکی شــلـیک؟

(مامۆسـتا جانتـاکەی فـڕێ دایـە ناو پـۆلەکە، بە نێـو ریـزەکانی تەخـتەدانیـشتنەکانی پـۆلەکـەدا دەهـات و دەچـوو.. )

مامـۆسـتا: نامـەوێـت جـارێکی تـر، گوێـم لە وشـەی شـلـیک ببـێـتەوە. نا نامەوێت..رقـم لە شـلـیکە.. رقـم لە شــلـیکە.. رقــم لە کـێکی شـلـیکە.. رقـم لـە کـێکـیـشە.

ـ کـۆتـایی ـ

1750148256757blob.jpg1750148285413blob.jpg