فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا
محەمەد عەبدوڵڵا
شاعیر، سلێمانی
………………
حەزم زۆرە و
خۆشەویستیم خول دەخوا
یادەوەریت كوا ؟
ساڕێژی بیركردنم بۆ دەكا
دەمەوێ بۆت بنوسم
چی بە خەیاڵما دێ
بە بیركردنەوەم لێت
خەیاڵشم نغرۆ دەبێ…
بیرت دەكەم
وەرەوە چی دەبێ تۆ لێرە بیت
مەگەر نازانی  ؟
بە نەبوونت تاڵاوی مەرگم پێ دەچێژیت …
بیرت دەكەم
نازانم چۆن بیڵێم
هێندەی بەرزی هێندەی دووری
هێندەی باران بۆ زەووی …
 لە بیر ناكرێی نە خەون نە خەیاڵ
ڕووخساری تۆم بیر نابەتەوە
مەگەر مەرگ ئەویش تۆ نا
خۆم لە بیر دەباتەوە !…
هەرگیز لەبیرت ناکەم
سوێند بە پیرۆزییەكانی خودا
ترسی خودام نەبوا
دەم پەرستی وەك بوزییەك بۆ بودا  …
ترسی خودام نەبا
بێباك دەبووم لەم دوونیا
با لە گوناهی بیركردنی تۆ
پاك نەبوومایەتەوە لەو دوونیا …