داستان شەریف
نووسەر، سلێمانی
…………
چاوگی سەردان بە نموونە؛
سەردان چاوگە و لە کاتی گەردانکردنیدا دەبێتە:
سەرم دا، سەری نەخۆشەکەم دا، سەری بابەگەورەمم دا
سەری دام، هاوڕێکەم سەری منی دا.
سەردانی بابەگەورەمم کرد. هەڵە
لە چاوگی پێداچوونەوەیشدا بە هەمان شێوەیە:
زۆربەمان هاوڕێیان ئەو دوو چاوگە نازدارە، چاوگێکی کردن یان دەخەینە پاڵ، بۆ نموونە:
پێداچوونەوەم بۆ کتێبەکە کرد. هەڵە
بە کتێبەکەدا چوومەوە.
جا ھەر لەمەڕ چاوگی پێداچوونەوەوە:
من زۆر بەکەمی گوێ لە سیاسەت بگرم یان بیخوێنمەوە، لەم ڕۆژانەدا لە یەکێک لە ماڵپەڕە کوردییەکاندا وتارێکی سیاسیی لەمەڕ یەکێک لە سیاسییە باڵادەستەکانی ئەم فەنتەڵۆسەی خۆمانەوە نووسرابوو: ناوەڕۆکی وتارەکەیم بیر نییە تەنیا ئەوەی نەبێت، نووسرابوو؛ پێداچوونەوە کردن.
بابای نووسەری ماڵپەریش ڕاست وەک تووتی نووسیبووییەوە.
ئاخر تۆ واز لە ھەڵە زمانەوانییەکەی بھێنە، ھەڵەی ڕێنووسیشی بێتە بان. چ دەقێکی لێ دەردەچێت؟
هەر وا لە چاوگی پرسینیشدا بە هەمان شێوە دەکەوینە هەڵەوە:
هەڵە: پرسیارم لە هاوڕێکەم کرد، سەبارەت بەو دەقە شیعرییە.
لە هاوڕێکەمم پرسی سەبارەت بە کتێبەکە.
با بە نموونەیەکی ساناتر باسی بکەین، وەک ئەوە وایە، بڵێین: چوونم کرد، خوێندنم کرد یان چوونەوەم بۆ ماڵەوە کرد.
کە ئەو نموونانە سەرلەبەری کارەکە دەخاتە هەڵەوە
هەر وا لە چاوگی پرسینیشدا بە هەمان شێوە دەکەوینە هەڵەوە:
هەڵە: پرسیارم لە هاوڕێکەم کرد، سەبارەت بەو دەقە شیعرییە.
لە هاوڕێکەم پرسی سەبارەت بە کتێبەکە.
…………
٢٤\حوزەیران\٢٠٢١