فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

یـۆیـۆن لە دوو ساڵـییەوە کەمـانچە دەژەنێـت..

رەزا شـوان

نووسەر ، نەرويج

(یـۆیـۆن سـیـۆل) کچـۆڵـەیەکی پەرجـووی مـوعجـیزەی کـۆرییە.کەمـانچـەژەنێکی بەناوبانگی جیهـانییە.لە تەمەنی دوو ساڵـییەوە دەستی بە ژەنـینی کەمـانچە کردووە، دایکی کـلیپە ڤیدیـۆییەکانی لە یـوتیوبـدا بڵاوکـردوونەتەوە. بە ملیۆنان بینەریان هەیە.

یـۆیـۆن سیۆل، لە مـێژووی (٢٨/ شوبات/٢٠١٢) لەشاری سوون لە کۆریای باشوور لەدایک بووە. ئێستادا تەمەنی (١٣) ساڵە. خوێندکارە لە پەیمانگای موزیک لە کۆریا.

کۆماری کۆریای باشوور، دەکەوێتە رۆژهەڵاتی کـێشوەری ئاسیا. دەوڵەتێکی بچووکە، رووبـەرەکەی زیـاتـر لە (١٠٠)هـەزار کـیلـۆمـەتـری دووجـایە، سێ لەسـەر چـواری رووی زەویـیەکەی شاخـاوییە، ژمـارەی دانـیشـتوانی زیـاتـر لە (٥٢) ملـیـۆن کەسـە.پایتەخـتەکەی شاری (سـیـۆل) ە، کە گەورەتـرین شارێـتی. ژمارەیدانیشتوانی نـزیکەی (١٥) ملـیۆن کەسە.کۆریای باشوور پـڕە لە بەهـرە و ئیرادە.چەندین منداڵ و لاوانی موزیکـژەنی بـلـیمەتیان، لە پێشبڕکێیە نیـۆدەوڵەتییەکان لە جیهـانـدا، مـلملانێ دەکەن، بـۆ دەستهـێنانی پـێگەیەکی بـاڵا و شایستە و بۆ شانـازی و شکـۆداری بۆ وڵاتەکەیان.

لە کۆریای باشووردا، یـۆیـۆن سیۆن تاکە کەس نییە، کە بە دوای خەون و ناوبـانگی مـوزیکـیدا دەگەڕێـت. زیـاتر لە (٥٠) هـەزار هـاوڵاتی کۆریای باشوور، کە تەمەنیان
لە خـوار تەمـەنی (١٨) ساڵـەوەیە، لەسـەر ئاستی پـیـشەیی مـوزیـک دەخـوێـنـن.

یۆیۆن سیۆن، لە تەمەنی (٢٣) مانگیدا، چووە خولێکی کەمانچەژەنین. لە قوتابخانەی موزیکی ناوچەکەیان، بە پـراکتیکی دەستی بە وانەکانی کەمانچەژەنین کردووە. لەگەڵ پرۆفیسۆر جۆن نامسۆک و پرۆفـیسۆر سۆیـۆن لە ئەکادیمـیای مـوزیکی (لـیتـل ستار:ئەستێرەی بچکۆلە) بەردەوام بووە. لە تەمەنی (٢) ساڵیشدا، لەژێر دەستی پرۆفیسۆر (لی سانی) خوێندوویەتی. لە ئێستادا خوێندکارە لەلای پرۆفیسۆر (یۆن، دونگ هوان).

یـۆیـۆن لە تەمەنی (٢) ساڵـییەوە، لە ساڵی (٢٠١٤) دا، دایکی ئەکاونتی یوتیوبەکەی بـۆ دروستکـرد. هـەر دایکی ڤـیدیـۆکانی کەمانچـەژەنینەکانی لە ئەکـاونتەکەی یـۆیـۆن بـڵاوکـردەوە. کە بە تەنیا کەمـانچـە دەژەنێـت. ئـەو کـلـیـپانەی ئـەوە نیـشان دەدەن کە چـۆن یـۆیـۆن گەشـە دەکـات و دەبێتە شـارەزای کەمـانچـەکـەی.
دایکە میهـرەبـانەکەی، گەورەتـرین پاڵـپشت و هـانـدەرێتی، لە هەمـوو راهـێـنانەکان و لە کـۆنسـێرت و فـێستـیڤـاڵە مـوزیکـییەکانیـدا، وەک دایک و هـاوڕێیەکی لەگەڵی دایە.

لە تەمەنی (٣) ساڵییەوە، یـۆیـۆن خۆی ئەکاونتەکەی بەڕێـوە دەبات و ڤـیدیۆ نـمایشە مـوزیکـییەکـانی لـە یـوتیـوب دادەگـرێت و بـڵاویـان دەکـاتەوە. لـەم تەمـەنـەدا بـوو بە ئەستێرەیەکی کەمانچەژەنی سۆشیال میـدیا. زیاتر لە (١٥) ملـیۆن بینەری ڤـیدیـۆکانی لـە یـوتیـوبـدا، لە جیهـانـدا هـەیـە.

یـۆیـۆن لە تەمەنی (٤) ساڵیدا، لە ساڵی (٢٠١٦) دا، کـۆنسیرتـۆی کەمانچەی ڤـیڤاڵـدی لە مەقـامی سۆلی بچـووک، بە شێوەی (جووڵەی سێیەم) لە فـێستیـڤـاڵی لاوان لە شاری گوانگـمیونگ لە کـۆریای باشوور پێشکەش کرد. سەرسوڕمـانی بینەرانی بەدەستهـێنا.

یـۆیـۆن لە تەمەنی (٥) ساڵیدا، لە ساڵی (٢٠١٧) دا، کۆنسێرتـۆی هـاوینەی کەمانچەی ڤـیڤـاڵـدی (جووڵەی یەکەم) لە(سیـۆل) ی پایتەخـتی کـۆریای باشوور، پێـشکەش کـرد.

یـۆیـۆن. لە هەمان ساڵـدا، لە بەرنامەی تەلەفـزیـۆنی (ئـێس بی ئـێس) دەرکەوت.ئـەم بەرنـامە تەلەفـزیـۆنـییە، تـیـشک دەخـاتە سـەر منـداڵانی بەهـرەمـەنـد و نـاوازە.

یـۆیـۆن لە تەمەنی (٦) ساڵیدا، لە (٢٠١٨) دا، لەگەڵ (ئۆرکێسترای سیئۆل پـۆپس)دا بـۆ چەنـد گۆرانـییەکی بەنـاوبـانگ و کـۆنسێرتـۆیـەک کەمـانچـەی ژەنـیوە.

یۆیۆنی کەمانچەژەنی پەرجوو لە تەمەنی (٧) ساڵیدا، لە ساڵی (٢٠١٩) دا سەرکردەی تەواوی ئـۆرکـێسترایەکی پـیشەیی کـرد. ئەم نمایـشە ناوبانگـێکی زیاتـری بە بەخـشی.

یـۆیـۆن سیون، لە تەمەنی (١٠) ساڵیـدا، لە (٢٠٢٢) بانـگهـێشتکـرا بـۆ نمایشکـردن لە (١٨) مـین فـێستـیڤـاڵی نیـۆدەوڵـەتی مـوزیکی ئاشـتی لە ئیـمـارات.کـۆنسیـرتـۆی ژمـارە (٣) ی مـۆزارتی پـێـشکەش کـرد. بـە کەمـانـچـەژەنیـش لەگـەڵ ئـۆرکـێسـترای سەمـفـۆنی لاوانی ئـیـمارات بەشـداری کرد. ئـۆرکـێسترای سەمـفـۆنی لاوانی ئـیمارات لە منـداڵان و لاوانی تەمـەن ( ٥ بـۆ ٢٠) ساڵە، لە نەتـەوە جیـاوازەکان پـێکهـاتـووە. ساڵانە فـێستـیڤـاڵـێکی مـوزیکی سازدەکەن.دەرفەتێک بۆ منداڵان و لاوانی بە توانای مـوزیکـژەنی کـلاسیکی دەڕەخـسێـنن، بـۆ نمایـشکـردنی بەهـرە و لـێهـاتـوویەکـانیان.

یـۆیـۆن لە تەمەنی (١١) ساڵـیدا، لە (٢٠٢٣) دا، یەکـەم جـووڵـەی کـۆنسـیرتـۆی بە زمانی ئی مینۆر لە هـۆڵی کۆنسێرتەکانی سەنـتەری هـونەری لە شاری سیۆل، چوار وەرزی بەهـاری ڤـیـڤـاڵـدی، لەگـەڵ ئـۆرکـێـسترای سـەمـفـۆنی رۆژی نـوێی سـیـۆل، لەسەر شانـۆی ئاسمانی نیـشـتـمانی کـۆریـای باشـوور ژەنی. لە هـەمـان ساڵـدا، لە کـتـێـبخانـەیەکی گـشتیـدا، ئاهـەنگـێکی کەمانچـەژەنیی تاکـەکەسی پـێـشکەش کـرد.

یـۆیـۆن لەلایەن ئەکادیـمیای هـاوینەی نێودەوڵەتی مـۆزارتیوم، لە شاری (سالـزبۆرگ) لـە نەمـسا، بـۆ پـێـشکەشکـردنی ئـاهـەنـگـێکی کـەمـاچـەژەنـین بـانـگهـێـشـت کـرا.خەڵاتێکـێکی نایابیـان پـێـشکەش کـرد.

یۆیۆن بە شانازی دەزانێت، کە لە چەنـدین یادی نیشتمانیدا، لەلایەن حکومەتی کۆریای باشوورەوە بانگهـێشت کـرا بۆ موزیکـژەنین و گۆرانی وتن. وەک: یادی بیست ساڵەی دانووسانەکانی نێوان کۆریای باشوور و کۆریای باکـوور و جـاڕنامەیەکی هـاوبەشیان.

یـۆیـۆن، وەک کـارێکی خـێرخـوازی و مـرۆڤـایەتی و دڵخـۆشکـردن و هـیوابەخـشـین،
تا ئێستا لە چەنـد نەخـۆشخـانەیەکی تووشـبووانی شـێرپەنچـە، بۆ منـداڵان کەمـانچەی ژەنیـوە و گـۆرانی خـۆشی بـۆ وتـوون و هـیوای چـاکـبوونەوەی بـۆیـان خواسـتوون.

بێجگە لەو نمایشانە، یۆیۆن چەندین چالاکی تری ئەنجامـداوە، لە چەنـد بەرنامەیەکی تەلەفـزیـۆنیـدا، لە کـۆریا و لە دەرەوەدا، دیـمانەیـان لەگـەڵـدا کـردوون.

یۆیۆن، لە زۆربەی وڵاتانی جیهـاندا، چاوی کەوتووە بە کەمانچەژەنە بەناوبانگەکان. لەگەڵیاندا کەمانچەی ژەنـدوور. زیـاتر سەرسامی موزیکـژەنی کـۆچکردوو مـۆزارتە.

یـۆیـۆن دەڵێت:”تەنها دەمەوێت ببم کەمانچەژەنێک، کە بتوانـم خۆشی و ئاسوودەیی بخەمـە دڵی خەڵکـییەوە“.

یۆیۆن تا ئێستا لە کۆریای باشوور و لە وڵاتانی تردا، چەندین خەڵاتی بەدەستهـێناوە.

بێجگە لە کەمانچەژەنین، یۆیۆن ئارەزوویەکی زۆری خوێنـدنەوەی هەیە، هەروەها پیـانـۆش دەژەنێـت و تەپـڵـیـش لـێـدەدات. حەزیـشی لـە خـلـیسکـانی سـەر شەقـامە.

داهاتی یـۆیـۆن لە کۆنسێرت و ئاهەنگەکانی، تا ساڵی (٢٠٢٤) یەک ملیـۆن دولارە.

یـۆیـۆن، سەلـمانـدی کە تەمەن رێگـر نییە، بۆ بەدەستهـێـنانی ناوبـانگ. لە سایەی ویـست و ئیرادە و مـتمانە بەخۆبـووندا، هەموو خەون و هـیوایەکی مرۆڤ دێنەدی.


بـۆ ئـەم نـووسینەم، سـوودم لە چەنـد سایـتێکی ئینگـلیزی وەرگـرتـووە.

دوبـەی: ٢٠٢٥