فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

شێواندن و چەواشەکاری

 

عەبدوڵڵا سەڕاج
نووسەر، سويد
چەند بە شۆشگێری و ڕەوانبێژی پیرەمێردی نەمر دەقی سرودی نەرۆزەکەی داڕشتوە ! بەربەیانی شەبەقی گزنگ دەدا و ئاسۆ تارایەکی ئاڵ دەپۆشێ . خوێنی شەهیدی بەم دیمەنە چواندووە. یان دەزانی بۆ گوڵاڵەی نەوبەهار سورە، چونکە بە خوێنی لاوان ئاو دراوە. ئەوجا گەنجە خوێن گەرمەکان بە تاسە و شەوقەوە ڕوو بە ڕووی مەرگ دەوەستن و زۆرانبازی لەگەڵ دەکەن ! ئەی ……..
تا ئێستا ڕووی نەداوە لە تاریخی میللەتا
قەڵغانی گوللە سنگی کچان بێت لە هەڵمەتا
ئەو دیمەنە دەگمەن و شۆڕشگێڕانە بە چەواشەیی ڕژێمی شای ڕەوانناشاد. شێوێندراون بۆ ستایشکردنی ئەو نەیارە و بەربەستکردنی هیوای دێڕینی کوردان هونەرمەندانی گەورە حەسەن زیرەکیان ناچار کرد بۆ ئەوەی بیچڕێت و لە بەندیخانە ئازادی بکەن . ڕەخنەم لە زیرەك نییە هەرگیز بەڵام ڕەخنەی توندم لە هەر نۆ کابینەکەی هەرێمی کوردستانە کە هەمان نەورۆزنامەی شێوێندراو لە ڕادیۆ و تەلەفزیۆنەکاندا بڵاوبکەنەوە ، لای خۆیان هیوای یەکگرتنی پارچەکانی کوردستان دەخوازن کە چی پیلانەکەی پەهلەوی بە ئەنجام دەگەیەنن.
گوڵی هیوامان پێپەست بوو تاکو پار، منیش ئێژم : ئەوە گوڵ نەبوو بەڵکو چرۆی هیوامانە پاژنەپەستی دەکەن.
ئەمەش ڕامدەکێشێ بۆ چەند بابەتێکی دیکە :
١- لە تەورات و هەم لە قورئانی پیرۆزدا هاتووە کە قابیل برای خۆی هابیل دەکوژێ ئەز لە هۆکارەکەی ناکۆڵمەوە, وەلێ لە سەرانسەری ئیسلامەتیدا ناوی مناڵانیان بە قابیلی بەکوژەوە دەنێن و وام لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا ناوی هابیل ناوێکم نەبیستووە !
٢- زولەیخای ژنی فیرعەونی میسری والحی یوسف دەبێت ،بە ئاڵۆشەوە دەکارێ لە خشتەی ببات و دەستی لەگەڵدا تێکەڵاو بکات، کە یوسفی پەیامبەر بە ویستی ناکات زولیخا تووشی بەندی و سزای قورسی دەکات کە چی لە جیهانی ئیسلامدا ئێستاشی لەگەڵ بێت ناوی زولەیخا لە کەنیشکەکانیان دەنێن.
٣- دۆستێکی چیرۆکنووسم لە کەرکوك( جەلیل قەیسی) زولەیخای کردووەتە هێما و سمبلی ئەو ڕووگایەی بۆی تێدەکۆشن کۆچیرۆکەکەی ناو ناوە ( زولیخا: البعد یقترب) واتا ( زولەیخا دووری نزیك دەبێتەوە) بەڵام وادەرنەچوو چونکە، هەموو ڕژێمی تاکڕەویەك بەرەو خەرەندی دیکتاتۆری و زبڵگەی مێژوو غلۆر دەبنەوە.
تو خودا ستەم نییە دەنگە زوڵاڵەکەی حەمە ساڵح دیلان یان هەر گەنجێکی نەوەی نوێ کە شیعرەکە بە ڕاستی و تەواوی بچڕێت بە لاوە بنرێت؟!
ئەوجا خوێنەری دەلالم گوێبستم بە :
حەزی من وایە بەشداریم بکەی
تا بێژم: هاوبیرم هەیە ئۆخەی

1746605498801blob.jpg