فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

کـیژۆڵە ئەلـیسا سادیکـۆڤـا هـارپـژەنـێکی جیهـانییە.

 

رەزا شـوان

نووسەر، نەرويج

کـیژۆڵەی رووسی (ئەلـیسا سادیکۆڤـا)هـارپـ ژەنێکی کلاسیکی بەناوبانگی جیهـانییە.
شایەنی باسیشە، یەکەم ژنی کورد کە هـارپی ژەنی، مـوزیکـژەن و گـۆرانبـێژ خاتـوو (تـارا جـاف)ە. هـارپ (چـەنـگ)ئامـێرێکی مـوزیـکی تەلـدارە (تـاردارە).یەکـێکە لە کـۆنتریـن ئامێرە مـوزیکـییەکان. مـێژووی بۆ زیاتـر لە (٥٠٠٠) ساڵ بـەر لە ئـێـستا دەگەڕێتەوە، سۆمەرییەکان ـ بە رەچەک کوردن ـ بەناوبانگ بـوون لە دروستکـردنی هـارپ. لە شـوێنەوارە کـۆنەکانـدا، هـارپـێکی زێـڕیـن دۆزراوەتـەوە، کە مـیژووی بۆ سەردەمی سـۆمەرییەکان دەگەڕێتەوە. هـارپ نـرخی گـرانە، لە (٢٠)هـەزار دۆلاری ئەمریکـی زیاترە. لە زیاتر لە (٢٠٠) پارچە دروست دەکرێت.ژەنـینیشی ئاسان نییە.

ئەلـیسا سادیکـۆڤـا، لە (٣٠/ ئادار/٢٠٠٣)لە شاری (سانت پـترسبـۆرگ) لە رووسیا لەدایـک بـووە. لە ساڵی (٢٠١٨) دا، قـوتابخـانەی ئامادەیی تایبەت بە مـوزیکی سەر بە پەیـمانگای سانـت پـترسـبۆرگ تەواوکردووە. لە ساڵی (٢٠٢١) دا، لە قوتابخـانەی کـامبریـج میـوزیکی مـۆنـدی لە شاری واتـرلـو لە بەلچـیکا تەواو کردووە. لە ئێستادا دوا ساڵی خوێنـدنیيەتی لە قـوتـابخـانەی جـولـیارد لە شاری نیـویـۆرک لە ئەمریکا.بۆ وەرگـرتنی بـڕوانـامـەی بەکـالـۆریـۆس لە مـوزیکـدا.

لە ساڵی (٢٠١٥) ەوە، دامەزراوەی خـێرخوازی نیۆدەوڵەتی (ڤـلادیـمێر سـپیڤـاکـۆڤ) مووچـەیەکـی مـانگانەیـان بۆ ئەلـیسا سـادیکـۆڤـا بـڕیـیەوە، بۆ درێـژەدان بە چالاکـییە مـوزیکـییەکانی.هەر ئـەم دامەزراوەیە. وەک یارمـەتییەک (سکـۆلـەرشـیـپ ـ خوێندن لەسـەر ئـەرکی دامـەزراوەکە) یان پـێـبەخـشی بـۆ درێـژەدان بە خوێنـدن لە بەلـچـیکا. لە سـاڵی (٢٠٢١) یـش، سکـۆلەشـیپێکی تـری لەلایـەن (دامەزراوەی گـوزیـگ) ەوە، پێبەخشرا. بۆ تەواوکردنی خوێندن و بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە ئەمریکا.

لە کاتێکـدا کە منـداڵە هـاوتـەمەنەکـانی، خەریکی یـاریکـردن بـوون بە یـاریـیەکـانـیان. ئەلیسا سەرقـاڵی فـێربوونی هارپ ژەنین بوو. چێژێکی زۆری لە دەنگەکانی وەردەگرت.

تەمەنی ئەلیسا (٥) ساڵ بـوو. لەو کـاتەی خەریکی هـارپ ـژەنـین بـوو، کە هـارپەکە لە باڵای خۆی بەرزتـر بـوو.هـاوڕێی خـێزانەکەیان (ئـۆڵگا شـیڤـیلـیچ) کە مامـۆستایەکی هـارپ ژەنە، هـات بـۆ ماڵـیان و گـوێی لە ژەنینەکەی ئەلیسا بـوو. زۆر سەرسامی بوو. ئـۆڵـگا یەکـسەر تـێگەیـشـت، کە کەسێکی نـاوازەی دۆزیـیەوە. تا مـاوەیەک بـوو بە راهـێـنەری ئەلـیسا سادیکـۆڤـا.

ئەلـیسا لە تەمەنی (٦) ساڵـیدا بـۆ یەکـەم جار، یەکـەم نمایـشی هـارپ ژەنـینی لە هـۆڵی شاری سانت پترسبۆرگ، زێـدی لەدایکبوونی، پێـشکەش کرد. بینەرانی سەرسام کرد. ئەلیسا لـێرەوە وەک سـۆڵـۆیـست (ژەنیاری بە تەنیا)ناوبانگی دەرکـرد و بە منداڵـێکی بەهـرەمەندی بـلیمەت و ناوازە ناسرا.ئێستا ئەلیسا لەسەر ئاستی جیهانیدا بەناوبانگە.

ئەلـیسا لە (٧) ساڵـیدا، بۆ یەکەم جـار لە هـۆڵی بەنـاوبانگی (گـارنـێگی) هـارپی ژەنی.

ئەلیسا لە تەمەنی (٨) ساڵیدا، لەگەڵ ئـۆرکیستراکانـدا، کۆنـسـێرتـۆی هـارپی ژەنـد، بە سەرکردایەتی ئـۆرکـیسترای بەناوبانگ ڤـلادیـمـێر سپیڤـاکـۆڤ و یـوری تـێمـیرکانـۆف.

لە تەمەنی (٩) ساڵـیدا، یەکەم کۆنـسێرتی تاکە کەسی خـۆی، بۆ مـاوەی یەک کاتـژمێر و نیـو پـێـشکەش کـرد.

لە تەمـەنی (١١) ساڵیـدا، یەکـەم ( سی دی ) خـۆی تـۆمـارکـرد. هـەر لـەم تەمـەنەدا، ئەلیسا سادیکۆڤا، لە ساڵی (٢٠١٤) دا، بچووکترین هـارپ ژەن بوو، کە لە کۆنگـرەی دوانـزەمینی هـارپـدا، کە لە شاری سـیدنی لە ئـوسترالـیادا بەسترا، بەشـداریی کـرد و هـارپی ژەنی.ئەم کۆنگـرەیە سێ ساڵ جارێک دەبەسترێت، لە (٤٠) وڵاتەوە (٢٠٠)هـارپ ژەن بەشـداریی تـێـدا دەکـەن.ئەلـیـسا وەک سـۆڵـۆیــستـێکی هـارپـژەنـیـش، لە هـونگ کۆنگ لە چـین بەشـداری لە کۆنسێرتیکـدا کـرد. ئەلـیسا لە هـۆڵـە زەبـەلاح و بەنـاوبـانگەکـانی سـەرانـسەری جیهـانـدا، نمـایشی هـارپ ژەنـینی پـێـشکەش کـردووە. ناوبـانگ و رێـز و شکـۆداری بـۆ خـۆی و بـۆ نیـشـتـمانـەکەی بەدەسـتهـێـناوە.

ئەلیسا وەک سۆڵۆیـستـێکی هـارپ ژەن و لەگەڵ ئۆرکـیسترا بەناوبانگەکانـدا، لە دەیـان کـۆنسێرت و فـێستیڤـاڵ و لە ئاهەنگی مـوزیکی و لە چەنـدین پـێشبڕکێی نێودەوڵەتیـدا بەشداریی کردووە. لە دەوڵەتانی وەک: ئوسترالیا، نەمسا، رووسیا، ئەڵمانیا، بەلچیکا، نەرویـج، دانـیمارک، ئـینگـلـتەرا، بیـلارووسـیا، کـۆماری چـیک، سـویـسرا، ئەمـریـکا، سـویـد، فەرەنـسا، فـیـنـلەنـدا، چـین، هـۆڵەنـدا، پۆڵەنـدا، ئیـسپانیا، کـرواتیا، ئیـستۆنیا، ئـیسرائیـل، سـلۆڤـینیا، هـەنگاریـا. بە کورتی لـە (١٦) دەوڵـەتـدا، وەک سـۆڵـۆیست و لەگەڵ ئۆرکـيسترای ئەو وڵاتانەدا، (٢٦)کـۆنسـێرتی هـارپ ژەنینی پێشکەش کـردووە. زیاتر لە (١٥بۆ٢٠) هەزار بینەر، ئامادەی کۆنسـێرتەکانی بوونە و سەرسامی بوونە.

ئەلیسا (٥) سی دی موزیکی لە ئەڵمانیا و روسیا و فەرەنسا و بەلچیکادا تۆمارکرووە. تازەترین ئەلبومی بە ناوی (ئەستێرەی هارپ) ە، کە لە (٢٠٠٣) دا، تۆماری کردووە.

ئەلیسا سادیکۆڤـا ئەمساڵیش لە (٩/شوبات/ ٢٠٢٥) دا، لە ویلایەتی داکـۆتای باکوور لە ویلایـەتـە یەکگـرتـووەکانی ئەمـریکا، کـۆنسـێرتێکی هـارپ ژەنـینی پـێـشکەش کـرد.

ئەلیسا سادیکۆڤا، نوێنەری فەرمی و باڵـیۆزی دامەزراوەی لیـۆن و هـێـلی هـاریس و سالـڤی هـاریـسە.

ئەلیسا سادیکۆڤا، تا ئێستا چەندین خەڵاتی شایستەی، لە چەندین پێشبڕکێی نیۆدەوڵەتی لـە وڵاتـانی جیهـانـدا بـۆ مـوزیـک، بەدەسـتهـێـناوە.خـەڵاتـەکـانی بەپـێی ساڵـەکـان:

١ـ لە (٢٠١٠)دا، خەڵاتی یەکەم لە پێشبڕکێی نیۆدەوڵەتی لاوان لە نیویۆرک، ئەمریکا.

٢ـ لە (٢٠١١) دا، خەڵاتی یەکەم لە پێشبڕکێی نیـۆدەوڵەتی، بۆ بەهـرەمەنـدانی مـوزیک لە شاری هـانـیشتاتـن لە ئەڵمانیا.

٣ـ لە (٢٠١١) دا، خەڵاتی یەکەم، لە پێشـبڕکێی نیـۆدەوڵەتی لە هـێلـسیـنگی، فـینلەنـدا.

٤ـ لە (٢٠١٢) دا، خەڵاتی بەناوبـانگی (یـوری تـێـمیـرکانـۆف) ی وەرگـرت.

٥ـ لە (٢٠١٧) دا، خەڵاتی سـێـیەم لە پـێـشبڕکـێی بەهـرەمـەنـدە لاوەکـان لە رووسیا.

٦ـ لە (٢٠١٨) دا، خەڵاتی چـوارەم، لە بـیستەمـین پـێشـبڕکێی هـارپ لە ئـیـسرائیـل.

٧ـ لە (٢٠٢٣) دا، خەڵاتی یەکەم. لە پێشبڕکێی نیودەوڵەتی بۆ موزیک لە سکانـدناڤـیا.

٨ـ لە (٢٠٢٣) دا، خەڵاتی یەکەم. لە پێشبڕکێی خـەڵاتی گەورەی جیهـانی نیـۆدەوڵەتی بۆ مـوزیک.

٩ـ لە (٢٠٢٣) دا، بـراوەی یەکەمی، یازدەهەمین پێـشبڕکێی نێودەوڵەتی سـیـبـێـلـیۆس بـۆ مـوزیـک.

١٠ـ لە (٢٠٢٣) دا، بـراوەی یەکـەم، لە پێـشبڕکیی نیـۆدەوڵـەتی کـلار شـۆمـان.

١١ـ بـێجگە لەو خەڵاتـانە، ئەلـیسا چەنـدیـن خـەڵاتی تـر و رێـزگـرتنی بەدەستهـێـناوە.


تەنیا بە یەک وشە، دەتـوانیـن ستایـشی هـارپ ژەن ئەلـیسا سادیکـۆڤـا بکەیـن ئەویـش ئـەوەیە ـ بـلـیـمەت ـ ە. پـێمـوایە کە ئەلـیـسا داهـاتـوویەکی باڵاتـر و گەشـتری دەبێـت.


بۆ نووسینی ئەم بابـەتە، سـوودم لە چەنـدیـن سایتی ئینگـلـیزی وەرگـرتـووە.