(له نێوانی زه‌وی و ئاسمان)
مەھاباد ئازاد/ شاعیر/ کۆیە
له كه‌نار ده‌ریا هه‌ورینه‌كان
له نێوانی زه‌وی و ئاسمان
بیر كردنه‌وه‌كه‌ت
به زه‌رده‌په‌ڕ بسپێره
به باڵی شكۆمه‌ندی،
ئێواره‌یه‌ك ده‌یداته‌وه
ده‌ست نیشتمان
ببینه هه‌تاو
به حه‌سره‌ته‌وه
چۆن له ساتی ماڵئاواییدا
روومه‌تی ئاسۆ ماچ ده‌كات
دوایین تیشكی
له شه‌وگاری دڵتدا
نقووم ده‌كات
فه‌زایه‌ك له‌م نێوه‌نده‌دا
كۆمان ده‌كاته‌وه
وه‌ك كۆكردنه‌وه‌ی
ئه‌و ده‌نگانه‌ی له دووره‌وه
به گوێی یه‌كدا ده‌یچرپێنین
ئه‌و باوه‌شانه‌ی بای حه‌سره‌ت
هه‌ناسه به هه‌ناسه
ده‌یانکات
بە ڕه‌شه‌با
رۆژه‌كان تێدەپەڕن و
هه‌رجاره‌ی یه‌كێكمان
له ئاواره‌ییدا
كێڵگه‌ی غه‌ریبی دەکێڵێت
هه‌ر وایه غه‌ریبه‌كان
له‌ناو جه‌رگه‌ی نیشتمانیش
پێخەفە نه‌رمه‌كانی ئەوان
ناکەن بە سەرین
نیشتمان
له مشتیاندایه
نه ده‌توانن
ده‌ست به لیچكی میهره‌بانی
كراسه‌كه‌ی دایكییانه‌وه بگرن
نه‌ده‌توانن
ده‌ست له ملی ئاره‌ززو كه‌ن
وه‌ك چۆن
پێچكه‌ی كورسییه‌كانیش
قەت ناتوانن له باوه‌شكه‌ن
هه‌وای ساردی دووریت
دڵی كردووم به سه‌هۆڵبه‌ندان
وشه‌كانی
وه‌ك چلوره‌ی گوێسوانه‌ی ماڵه‌كه‌م
به‌ستوویه‌تی
تنۆك تنۆك..
نابن به گوتن
پیت به پیت..
نایه‌نه زمان
له كاتێكدا
كانیله‌ی گوتنه‌كانی دڵی ئێمه
کە سه‌ر ده‌كا
رووبارێكی نه‌پساوه‌یه
هێو هێور
ده‌چنەوە قووڵایی ده‌ریا
بێ ئومێد مه‌به
له هه‌ڵدانی تۆڕی بیركردنه‌وه‌كانت
گرتنی ورده ماسی حه‌زه‌كانت
رازیت ناكه‌ن
خه‌م مه‌خۆ
له دره‌نگ كه‌وتنی،
نیگه‌ران به له نه‌هاتنی!
گوڵێك
له‌م نێوه‌نده‌دا ده‌گه‌شێته‌وه
نه‌مامێك چرۆ ده‌كات
حه‌سره‌تێك به ناچاری ده‌مێنێته‌وه
ده‌زانم له هه‌ر كوێ بیت
كه‌شتییه‌كه‌ی تۆ
به پێچه‌وانه‌ی وجودت
سه‌وڵ لێنادات
به ئاڕاسته‌ی
قیبله‌نومای
ئاگایی دڵت ڕێدەکات
بۆ هه‌میشه
بیركردنه‌وه‌م
به‌سه‌ر دۆڵه‌كاندا په‌رش ده‌بێت
شاخه‌كان ده‌كات به مه‌نزڵ
تا ئه‌و كاته‌ی ده‌گه‌مه‌وه
ناو جه‌رگه‌ی
باوه‌شی خۆشه‌ویستیت!
……………………….