کتێب
عومەر سەیدە/ شاعیر/ کەرکووک
هه‌ر رۆژه‌و ده‌بیته کتێبێك به ده‌ستمه‌وه
هه‌موو وشه‌کانی ئازارت تێده‌گه‌م
دێڕه‌کانی شێتیتم له‌به‌ر کردووه
لاپه‌ڕه‌کانی دوودڵیت خێرا هه‌ڵده‌ده‌مه‌وه
له به‌شی دووه‌می گریانت ده‌ڕوانم
به قه‌سیده‌ی مه‌ستیت .. مه‌ست ده‌بم
له چیرۆکی نائومێدیتدا دێڕێك رامده‌گرێت
“ئه‌گه‌ر بێیته ناو ئه‌م باخه‌وه
بێ گومان دارسێوه‌کان شکۆفه ده‌که‌ن”
له نۆڤلێتی شه‌ڕه‌کانتدا
ته‌نها بۆ ته‌رمی خۆم ده‌گه‌ڕێم و
نایدۆزمه‌وه له کام دۆڵ فڕێتداوم؟
له رۆمانی دوورییه‌کانتدا
هه‌موو وشه‌کان و
دێڕه‌کان و
لاپه‌ڕه‌کان و
به‌ش به به‌ش و
سه‌ره‌تا و کۆتاییه‌که‌یشی
چه‌شنی نائومێدی ده‌دره‌وشێته‌وه له چاوانمدا