فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

لە فەرهەنگی فەلسەفەدا  فەیلەسوفە موسلمانەکان 

لە فەرهەنگی فەلسەفەدا 

فەیلەسوفە موسلمانەکان 

د. نەجمەدین کەریم/ مامۆستای زانکۆ/ ستۆکهۆلم

 

١. ئەلفارابی :
———
ساڵی ٩٥٠ زایینی فارابی لە تورکمنستان لەدایکبووە و پاشان لە دیمەشق کۆچی دوایی کردووە . فارابی یەکێکە لە فەیلەسوفە گەورەکانی جیهانی ئیسلام ، لە بەغدا و حەران دەرسی خوێندووە ، لە حەلەبی سەردەمی سەیفی دەولەی حەمدانی ، نازناوی مامۆستای دووەمی پێدراوە ، کە ئەوساکە ئەرستۆ مامۆستای یەکەم بووە . فارابی شارەزاییەکی چاکی لە ماتماتیک و مۆسیقا دا هەبووە ، لە شاکاری ” کۆکردنەوەی ڕای هەردوو حەکیمەکە ” دا هەوڵی داوە ، کە هاوسەنگییەک لە نێوان هزری فەلسەفی ئەفلاتۆن و ئەرستۆ دا دروستبکات ، یا لە نێوان دیدی ئیسلام و فەلسەفەی یۆنانی . ناوبراو نووسراوی زۆرن ، لە نووسینەکانی دا ، پێڕەوی مێتۆدێکی ئەقلانی دەکات .
٢. ئیبن سینا :
ساڵی ٩٨٠ی زایینی ئیبن سینا / ئەبو عەلی، لە ئاسیای ناوەڕاست لەدایک دەبێت و لە بوخارا و ئێران دەژیت ، ساڵی ١٠٣٧ ز . کۆچی دوایی دەکات . فەیلەسوف ڕۆڵێکی گەورەی لە کەلەپووری ئیسلامی و فەلسەفی سەردەمەکەی خۆیدا گێڕاوە ، لە زۆر بواریش پێش ئەوڕوپییەکان کەوتووە ، هەڵگری هزری ڕێنێسانس بووە .
شاکاری سەرەکی ئەویش ” کتابی مەعریفەتە ” ، کە لەوێدا بە کورتی باس لە بیروڕالۆژیکی و فیزیاییەکانی خۆی دەکات
ڕۆڵی سەرەکی ناوبراو لە بڵاوکردنەوەی هزر و کەلەپووری فەلسەفی و زانستی دا هەبووە . لایەنگری بنەما سەرەکییەکانی هزری فەلسەفی ئەرستۆ بووە ، هەندێک جاریش بەرەو لای ئەفلاتۆنیزم شکاوەتەوە ، گەشەیەکی زۆریشی بە لۆژیک ، فیزیا و میتافیزیکای ئەرستۆ داوە ، باوەڕێکی زۆریشی بە نەمری و پەرەسەندنی مەتێریا هەبووە ، بە تووندیش بەرپەچی دیدە ئەفساناوییەکانی داوەتەوە ، شاکاری سەرەکی ئەویش ” کتابی مەعریفەتە ” ، کە لەوێدا بە کورتی باس لە بیروڕالۆژیکی و فیزیاییەکانی خۆی دەکات .
٣ . ئیبن ڕوشد :
ئیبن ڕوشد ساڵی ١١٢٦ لەدایک بووە و ساڵی ١١٩٨ کۆچی دوایی کردووە . ناوبراو زانا و فەیلەسوفێکی گەورەی جیهانی ئیسلامە ، لە ئیسپانیای سەردەمی خەلافەتی ئیسلامی دا ژیاوە . یەکێک بووە لەو فەیلەسوفانەی ، کە لە ئایینی ئیسلام دووردەکەوێتەوە و بەرەو بنەما ماددییەکانی هزری ئەرستۆ ڕێدەکات ، بەردەوام هەوڵی داوە ، کە نەمری و کۆنی مەتێریا و جوولانەوە بسەلمێنێت ، باوەڕی بە نەمریی ڕۆحی تاک نەبووە ، بوو بە دامەزرێنەری ڕێبازی ڕاستییەکی دوو ڕوو و زۆر بە تووندیش دژ بە هزر و ڕێبازی سۆفیگەری و تیۆلۆژی غەزالی دەوەستایەوە ، لەو بوارەشدا، پشتی بە فەلسەفی ئەرستۆی مەزنەوە دەبەست ، بوو بە سەرچاوەیەکی دەوڵەمەدیش بۆ ئەوڕوپییەکان . دیدو بۆچوونەکانی فەیلەسوفیش لە لایەن دەسەڵاتەوە بە تووندی ڕەتدەکرانەوە .
٤.ئیبن خەلدون :
ساڵی ١٣٣٢ عەبدولڕەحمان ئیبن خەلدون لە تونس لەدایک دەبێت و ساڵی ١٤٠٦ یش کۆچی دوایی دەکات . ناوبراو مێژوونووس ، سۆسیۆلۆگ و فەیلەسوف و سیاسەتمەدارێکی دیاری سەردەمەکەی خۆی بوو ، وانەی لۆژیک ، فەلسەفە ، تۆلۆگی و مێژووی خوێندووە . پلەی والی و سەفیری هەبووە . سەفەری میسری ئەوساکەی کردووە و لە ئەزهەریشدا خوێندوویەتی ، پاشان دەبێت بە قازی .
ناوبراو مێژوونووس ، سۆسیۆلۆگ و فەیلەسوف و سیاسەتمەدارێکی دیاری سەردەمەکەی خۆی بوو ، وانەی لۆژیک ، فەلسەفە ، تۆلۆگی و مێژووی خوێندووە . پلەی والی و سەفیری هەبووە
ئیبن خەلدون زانایەکی ژیر و دووربین بووە ، لە شاکارەکانی دا ، زۆر پێشکەوتوو و زانستییانە دواوە ، بەر لە زاناکانی ئەوڕوپا باسی لە فەلسەفەی مێژوو و کۆمەڵگا دا کردووە ، هەربۆیە ، دەکرێت بە دامەزرێنەری زانستی کۆمەڵناسی وەسفبکرێت . شارستانیەتی عەرەبی – ئیسلامیش ڕۆڵێکی گرنگی مێژوویی هەبووە لە گەنجینەی مرۆڤایەتی دا . زۆرانێک شاکاری ” مقەدیمەکەی ئەو بە دەستپێکی سۆسیۆلۆژی و گەنجینەیەکی دەوڵەمەندی زانستەکانی کۆمەڵناسی، ئابووری ، سیاسەت و ئەدەب دادەنێن . هزری ڕەوتی بابەتی و زانستیش لەوانەوە بەرەو پێشکەوتن و گەشانەوە دەچێت ، کە پاشان لەبەر هۆکارگەلێک رێنێسانس و ڕۆشنگەریی لە کۆمەڵگاکانی ئەوڕوپی دا دەردەکەوێت و جیهانی ئیسلامیش بەرەو دواوە دەگەڕێتەوە