هونەرمەند فرودباقی کەلەپووروبۆنی رابردوو نوستالۆژیا لەتابلۆکانیدا دیکۆمێنت دەکا
نورەدين جاف/ نووسەر و هونەرمەند/ کەرکووک
فرودباقی هونەرمەندی وێنەکێش خاوەنی ستایلی تایبەت بەخۆیەتی لەوێنەکێشاندا، هونەرمەندێکی داهێنەرە کە لە تابلۆکانیدا جوانی میرات و بۆنی ڕابردوو ڕەنگ دەداتەوە، ئیلهام لە شوێنی نیشتەجێ بوونی دێرین وەردەگرێت کە نەوە یەک لە دوای یەکەکان تێیدا ژیاون. بەرهەمەکانی تیشک دەخەنە سەر ڕۆحی نۆستالۆژیا، بەو پێیەی وردەکارییەکانی ژیانی ڕۆژانە و ئەو نەریتە کولتوورییانەی کە ناسنامەی کۆمەڵگا پێکدەهێنن، وەبیر دەهێنێتەوە. تابلۆکانی بە ڕەنگی گەرم و وردەکاری دەوڵەمەند تایبەتمەندن، وا لە وەرگر دەکات کە هەست بکات وەک ئەوەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کاتە جوانانە. حەزکردنی بۆ زیندووکردنەوەی میرات لە ڕێگەی هونەرەوە ڕەنگدانەوەی بەهای مێژوو و کولتوورە، هەروەها هۆشیاری لە گرنگی پاراستنی ئەم میراتە بۆ نەوەکانی داهاتوو بەرز دەکاتەوە. پێدەچێت ئەو دوو تابلۆیە جوانی نیشتەجێ بوونی کۆن بە وردەکارییە جیاوازەکانیانەوە بەرجەستە بکەن. ئەو ڕەنگ و تەکنیکانەی لە هەر تابلۆیەکدا بەکارهێنراون، هەستکردن بە نۆستالۆژیا ڕەنگ دەدەنەوە، کە تیشک دەخاتە سەر توخمە تەلارسازییە نەریتییەکان. شێوازی هونەری فرودباقی بە چەند توخمێکی دیار دەناسرێتەوە:
١ ٠ *اقیع گەرایی ئەو سەرنجی لەسەر نوێنەرایەتیکردنی شوێنی نیشتەجێبوونی کۆن بە وردی و وردە، وا لە بینەر دەکات هەست بکات کە لەو سەردەمانەدا دەژی.
٢ – رەنگەکان پالێتێکی ڕەنگی گەرم و ئارام بەکاردەهێنێت بۆ بەرزکردنەوەی هەستی نۆستالژیا و یادەوەرییەکان.
. ٣ – وردەکارییەکان گرنگییەکی زۆر بە توخمە تەلارسازییەکان دەدات، وەک پەنجەرە و دەرگا و پلیکانەکان، تیشک دەخاتە سەر مێژوو و کولتووری ناوخۆیی.
٤. ڕووناکی بە شێوەیەکی داهێنەرانە لە ڕووناکی بەکاردەهێنێت بۆ دروستکردنی قووڵی و تیشک خستنە سەر وردەکارییەکان، ئەمەش جوانی تابلۆکان زیاد دەکات.
٥ – شێوازی دەربڕین ئەو هەستی بەهێزی نۆستالژیا و پەیوەندی بە ڕابردووەوە ڕەنگ دەداتەوە، وا دەکات بەرهەمەکانی تەنها فۆتۆگرافی نەبن، بەڵکو دەربڕینێک بۆ ئەزموونی مرۆڤایەتی.
فرۆدباقی لە کارەکانیدا گرنگی بە چەندین شوێنی تەلارسازی نەریتی دەدات، لەوانە:
. ١ – پەنجەرەکان بە تایبەتی پەنجەرەکان بە دیزاینی ئاڵۆز و تۆڕی دار، کە ڕەنگدانەوەی کاری دەستی تەقلیدییە.
٢ – دەرگاکان دەرگای کۆن و قورس کە چیرۆکی مێژوو لە ناو خۆیاندا هەڵدەگرن.
. ٣ – ڕووکارەکان ڕووکارە لێوارەکان و ئەو کەرەستانەی کە لە بیناسازیدا بەکاردەهێنرێن، وەک گڵ و بەرد، ڕەنگدانەوەی ژینگەی ناوچەکەن.
. ٤ – پلیکانە ئەو پلیکانانەی کە دەچنە نهۆمەکانی سەرەوە زۆرجار بە وردەکاری هونەری ڕازێنراونەتەوە.
. ٥ – حەوشەکان حەوشەی ناوەوە کە ناوەندی ژیانی ڕۆژانە لە شوێنی نیشتەجێبوونی کۆن پێکدەهێنن.
. ٦ – دیکۆراتەکان توخمە دیکۆراتییەکان کە ڕەنگدانەوەی کولتوور و نەریتی ناوخۆیین.
ئەم شوێنەوارانە بەشدارن لە دروستکردنی کەشێکی نۆستالژیا بۆ ڕابردوو و بەرزکردنەوەی بەهای میراتی کولتووری لە بەرهەمەکانیدا. هونه رمه ند فرود باقى بۆ ئه زموون وتى : ناتوانم ئەوە بلێم کە من هەر لە منداڵیمەوە هەستم بە بەهرەی هونەری کردووە و ئارەزووی وینەکێشانم هەبوو بیت، بەڵام ئەوەی بۆ یەکەم جار کاریگەری لەسەرم دروست کرد بەرنامەی(المرسم الصغير) بوو کەلەئامادەکردن و پێشکەش کردنی هونەرمەندیکی عێراقی بوو کەساڵانی هەشتاکان لە رۆژانی هەینی نمایش دەکرا لەتەلەفزیونی بەغدا ئەویش هونەرمەند (خالد جبر) بوو، بیرمە هەر لە قۆناغی سەرەتاییمەوە بەدیار ئەو بەرنامەیەوە دادەنیشتم و زۆر جیگەی سەرنجم بوو،،کاتیک گەیشتمە قوناغی خوێندنی ناوەندی ئەوکات قوتابی بووم لەناوەندی ئازادی کوڕان بەدیاریکراوی ساڵی ١٩٨٧ بۆیەکەم جار قەڵەمی خەڵوزم بەکار هێنا لەسەرکارتۆنی (کانسن)،ئەوکاتە ئەوجۆرە کارتۆنەم بۆیەکەم جارلە پەراوگەیەک کڕی لەبازاری سابونکەران ،
ساڵی ١٩٨٨بۆیەکەم جار تیوپی ئاویم کڕی بەڵام بەهەڵە بەکارم هێنا چونکە لەسەر شوشە بەکارم هێنا ئەوەيش نابیت چونکە بۆ رۆژی دوایی بینیم هەموو رەنگەکانم قڵیشا بوون و هەڵ وەرین، لە دواییدا ناچاربووم رەنگێکی تر بدۆزمەوە بۆ شوشە تاوەکوو هەڵ نەوەرێت ئەويش (ڕۆنی) بوو کە لەدواییدا چەند کارێکم پێ ئەنجام دا لەسەر فایبەرو کارتۆن، لە ساڵی ١٩٨٨دا رۆژێک لەسەرای سلێمانی لەبەردەم بەریدەکە کتێب دانرا بوو بۆ فرۆشتن گۆڤارێکم هاتە بەرچاو بەناوی(الجيل الجديد)کە گۆڤاریکی کوێتی بوو کاتیک پەرەکانیم هەڵدایەوە لەکۆتایی پەڕەکانیدا تابلۆیەکم بینی کەزۆر سەرنجی راکێشام ئەویش تابلۆی هونەرمەندی ئینگلیزی(جوشوا رینۆڵدز )بوو، هەر لەو ماوەیەدا هەوڵم دا زۆرێک لەژمارەکانی ئەو گۆڤارە لای خۆم کۆبکەمەوە تەنها لەبەرئەوەی وێنەی تابلۆی پەڕەکانی کۆتاییم دەست بکەوێت ،
هەتا رۆژێک ئەوکەسەی کتێبەکانی دەفرۆشت پێم وت من تەنها لەبەر ئەو پەڕەیەی کۆتایی ئەو گۆڤارە دەکرم ئەویش وتی ئەگەر پێشتر قسەت بکردایە هەموویم بۆ لێ ئەکردیتەوە،ئیتر خولیای کۆکردنەوەی گۆڤار و رۆژنامەکان بووم بەکوردییەکان و عەرەبییەکانیشەوە تەنها لەپێناوی بابەتی شێوەکارییەکان،لەسالێ ١٩٩١کاتێک بوومە خوێندکار لەئامادەیی هەڵکەوتی کوران یەکەم جارم بوومامۆستایەک زۆر بەقوڵی باسی هونەر بکات ئەویش مامۆستا(علی کمال) بوو تەنانەت ئەیوت من ئەتوانم قسە لەسەر ئیمزاکانیشتان بکەم ،هەر خۆیشی چواردەوری دەرگای پۆلەکانی بەزەخرەفە ئەرازاندەوە و بابەتی زۆر جوانی فیر ئەکردین، منیش یەکیک لەکارە رۆنییەکانی خۆمم بۆ هینابۆئەوەی قسەی لەسەر بکات زۆر بەدڵی بوو دوای هەفتەیەک کارەکەمی لەژوری بەریوەبەردا هەڵواسی بوو ئەوەش بۆمن زۆر جیگەی خۆشحاڵی بوو و هەستیکی تایبەتی پێ بەخشیم،لەساڵانی نەوەدەکانیشدا پەرەموچ و رەنگ بەردەوام لەبەردەستم بووە ئەوەی ئارەزوم لێی بوایە ئەمکیشا ،لەماڵی خۆمان لەسابونکەران خانووەکەمان گڵ بوو دیوارەکانی زۆر پان بون لەسەر دیواری ژورەکانی وێنەی سروشتم ئەکیشا،هەروەها بەردەوام سەردانی هۆڵی (سورکیوم) ئەکرد بۆ بینینی پیشانگەی شیوەکاری ،بەتایبەت ئەگەر هەڵەنەبم ساڵی ١٩٩٣ بوو هونەرمەندی بەناوبانگی کوردی رۆژئاوا(عمر حمدی) (مالڤا) لەهۆڵی سورکێو پێشانگەیەکی تایبەتی کردەوە کەبابەتی (گوڵە زەنبەقەکان) بوو رەنگ و تەکنیکەکانی زۆر کاریگەرییان لەسەرم دروست کرد وە تائیستەش لەبیرم ناچیتەوە،هەروەها لەساڵی ١٩٩٨ ەوە بەردەوام سەردانی هۆلێ مۆزەخانەی سلێمانیم ئەکرد بۆ بینیی نمایشەکان،هەرلەوساڵەشدا لەبەشی (هونەر)وەرگیرام لەپەیمانگەی مەڵبەندی مامۆستیایانی سلێمانی،لێرەوە سەرەتایەکی نوێ لەژیانی هونەریمدا دەستی پێ کرد چونکە چەند مامۆستایەکی بەتواناو تایبەت وانەیان پێ ووتم یەک لەو مامۆستایانەی کە زۆرترین کاریگەری لەسەر ژیانم هەبوو مامۆستا(جەزابکر) بوو هەر ئەویش بوو یەکەمین پیشانگەی تایبەتی بۆکردمەوە بۆ کارەکانی پەیمانگەم لە ٢٧/٢/١٩٩٩ وەهەرلەونمایشەمدا یەکەم دیداری تەلەفزیونیم ئەنجام داو قسەم لەسەر یەکەم پیشانگەم کرد ئەمەش (رۆحێکی نوێ ی)بەمن بەخشی.ساڵی ٢٠٠٠ بومە مامۆستا لەگوندێک،لەدوای دووساڵ واتە ساڵی ٢٠٠٢ گەرامەوە سلێمانی و بومە مامۆستا لەئامادەیی ئەزمری کوران ،هەرلەساڵی ٢٠٠٠ وە دوەم قوناغی کارکردنم دەست پێ کرد ئەویش قوناغی(گوزارشتخوازی وئەبستراکت) بوو هەتا ساڵی ٢٠١٣ لەو ستایلە بەردەوام بوو تاوەکوو ١٨/٦/٢٠١٣ هەموو کارەکانی ئەو ماوەیەم لە دووەم نمایشی تایبەتدا کۆکردەوە لە هۆلێ مۆزەخانەی سلێمانی ،سەرەرای ئەوەی لە دەیان نمایشی هاوبەشدا بەشدار بوم لەناوەوە دەرەوەی کوردستان،وەک مامۆستایەکی هونەریش لە چالاکییەکانی خویندنگەکەشدا زۆربەی ساڵەکانی پلەی(نایابم) بەدەست ئەهینا،
تەنانەت لەزۆریک لەفیستیڤالەکانی ناو خویندنگەدا رۆڵێکم وەرئەگرت لە شانۆکانیشدا کە لەگەڵ خویندکارەکانمدا ئامادەمان ئەکرد،هەرلەساڵی ٢٠١٣ لەقۆناغی (گوزارشتخوازی) هاتمە دەرەوەو سێیەم قۆناغم دەست پێ کرد ئەویش ئەو شیوازی کارکردنەی ئیستەمە کەگرنگی دانمە بە بواری کلتوری وەنیشان دانەوەی ڕەسەنایەتی ویادەوەرییەکانی ژیانی جارانە،لەم ستایلەشم سێ یەم پێشانگەی تایبەتم کردەوە لە ٣٠/٤/٢٠١٧ لەهۆڵی مۆزەخانەی سلێمانی ، لەم نمایشەمدا چەند دەزگایەکی حکومی و چەند کەسایەتییەک هەموو کارەکانیان هەڵ گرتەوە ئەوەش بووە جیگەی خۆشحاڵیم چونکە بەردەوامییەکی باشی پێ بەخشیم،هەروەها وەک کاری فۆتۆیشم سەدان فۆتۆی گەرەک و خانوە دیرینەکانی سلێمانیم چرکاندووە وەک ئەرشیف کردنیکی ئەو جیگایانە وە هەروەها زۆربەی ئەو فۆتۆیانەش لەکارەکانی خۆمدا بەکار ئەهینمەوە،کەواتە دوئامانجم بەدی ئەهینم دۆکیومینت کردن وەک فۆتۆ لەهەمان کاتدا بەکاری شێوەکاریش ،،لەئیستەشدا لەخۆئامادەکردندام بۆ نمایشی چوارەمم کە هەمان ئەو کارانەیە وەک بابەتی کلتوری بەلام بەرەنگ و سیمبولی زۆر تایبەتەوە کە تا ئیستا نمایشم نەکردون وە گەراندنەوەی ژیانە بۆ کارەکانم کە لەوانی پیشوترمدا کۆلانیک بوو لیوان لێو لە چۆڵەوانی ….