فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

لە یادی هاتنەبوونی فروخ، ژنێکی هەمیشە سەوز لە دونیای ئەدەبیات و ئەفسانەی داهێنانی شیعریی…

لە یادی هاتنەبوونی فروخ، ژنێکی هەمیشە سەوز لە دونیای ئەدەبیات و ئەفسانەی داهێنانی شیعریی…

ئامادەکردن؛ ڕۆژا ناسر کاکەمەد/ نووسەر / سوید

ژنە شاعیری سەردەم، ئەفسانەی نایابی ئەدەبیات، کە ئەندێشەی قوڵی داهێنانی و نەهامەتییەکانی بوونە هەوێنی شیعر و نەمری و باڵایی هەمیشەیی لە هەموو سەردەمێکی شیعر، ژن بوونی فروخ و چاونەترسی، دەیان وەرگێڕان بە زمانە جیاوازەکان…
لە یادی هاتنەبوونی ئەم ژنە شاعیر و ئەدیبە مەزنە، لە 29 ی دیسەمبەری ساڵی 1934، پێم خۆشبوو هەندێک بنوسم لەسەر ژیان و ئەزموونی فروخ…
فروخ کاتێک هاتە دونیاوە، باوکی دەستگیرکرابوو لەو سەردەمە و، هەر لەگەڵ ساتی لە دایکبوونی، باوکی ئازادکراوە و مژدەی دوو جەژن و خۆشیان گێڕاوە.. لەبەرئەوە پێیان وابوو فروخ زۆر پێ و قەدەم خێرە، هەمیشە شتی باش ڕوویداوە لەگەڵ هاتن و بوونی فروخ لە جێگەیەک!! ئەو لە خێزانێک، کە دایکێکی سادەدڵی زۆر ناخ جوان کە ڕۆحیەتی ژنێکی پابەندبوو بە ئادابی کۆمەڵگە و باوکێکی بە هەیبەت و توند لە ڕووخسار، بەڵام پیاوێکی جوان و زۆر هۆشیار کتێب خوێن، زۆر خولیای کتێب و کتێبحانە و چوون بۆ مەکتەبی هەبووە. کە لەو سەردەمەدا بە شوێنی زانین و فێربوونیان وتوە “مەکتەب”. باوکی فروخ تەنانەت منداڵەکانی خۆی بۆیان نەبوو دەستکاری کتێبەکانی نێو کتێبخانەکەی ماڵەوە بکەن. گەر نا فەلاقە و تێهەڵدانێکی چاکیان دەخوارد بە دەستی باوکیان، فروخ و خوشک و براکانی.. باوکی فروح دوکانێکی گەورەی خواردن و سەوزەوات فرۆشتنی هەبووە، هەرکاتێک لەگەڵ دایکی فروخ ببوایە بەشەڕیان لە ناو دوکانەکە، دایکی فروخ لە داخا دەیوت بەقاڵ بەقاڵ،، باوکیشی لە دژی بە دەنگی بەرز دەیوت، سۆپەرمارکێت، سۆپەرمارکێت… باوکی فروخ، توند و پیاوسالار بووە چ لەگەڵ مامەڵەکردنی خێزانی و لەگەڵ خودی فروخ… فروخ هیچ کاتێک لە سێبەری باوکی دا هەستی خۆشبەختی و پشتیوانی نەکردووە. لە تەمەنی شانزە ساڵیدا شووی کرد بۆ ئەوەی هیچ نەبێت ڕزگاری ببێت لە دەستی تێهەڵدانەکانی باوکی. کە باوکی نەیدەویست کچەکەی ببینێت کە شیعر دەنوسێت و وەکوو کچێکی چاونەترس و خوێندەوار کە دەهاتە پێش چاو لەگەڵ دونیای کتێب و نوسین و شیعر هەوڵی دەرکەوتنی دەدا.

باوکیشی لە دژی بە دەنگی بەرز دەیوت، سۆپەرمارکێت، سۆپەرمارکێت… باوکی فروخ، توند و پیاوسالار بووە چ لەگەڵ مامەڵەکردنی خێزانی و لەگەڵ خودی فروخ… فروخ هیچ کاتێک لە سێبەری باوکی دا هەستی خۆشبەختی و پشتیوانی نەکردووە

 

 

ژیانی خودی فروخ؛ ئەو ژنێکی زۆر ئینسان بووە. هەتا لە ناو ژیانی خۆی دا درکی پێکراوە، هاوسەرگیری فروخ لە تەمەنی شانزە ساڵی، بێ داواکردنی هیچ شتێک بوو لە هاوسەرەکەی! تەنها خۆشەویستی هاوسەرەکەی بۆی گرنگ بووە. لە تەمەنی بیست ساڵی جیابووەوە کە منداڵێکی هەبوو، بەڵام ئیدی بێ بەشیان کرد لە منداڵەکەی،، بۆ سەبوری دڵی خۆی دایکایەتی بۆ منداڵێک دەکرد کە ناوی مەنسور بووە. هونەرمەندێکی موزیکژەنە و لە وڵاتی ئەڵمانیا دەژی.
لە پاڵ ئینسانی بوونی فروخ، ژنێکی بەدبەخت بووە هەمیشە تەنها و بێ پەنا بووە. پەیوەندییەکی زۆرباشی بووە لەگەڵ فەرەیدونی برای. کە ئەویش یەکێک بوو لە هەرە کەسێتییە دیارەکانی سەردەمی خۆی. فروخ زووتر پێشبینی ئەوەی کردبوو کە یەکەم کەس دەبێت لە خێرانەکەیان دەمرێت و دواتریش فەرەیدون!! کە بە ڕووداوێکی زۆر وەحشییانە لە ئەڵمانیا تیرۆر کرا ساڵی 1992. کە مەرگی فروخ و فەرەیدونی برای دڵتەزێن و شۆک و ناکاو بوو.
فروخ تەنها سی و دوو ساڵ تەمەن ژیا. خاوەنی شەش کتێبی چاپکراوی شیعرییە. شیعرەکانی ئێجگار جوان و قوڵ وپڕ واتا و باڵایە. ئەم ژنە کۆتا ئەشقی کە لە ژیانی دا وجودی هەبوو تا دوا ساتەکانی، کەسێتی دیار و هونەرمەند و فۆتۆگرافەر، ئیبراهیم گوڵستان بوو.. فروخ ئاشقی ئیبراهیم گوڵستان بوو و، ئەم پیاوەیش بە هەمان شێوە.. ئەوان پەیوەندییەکی ئاشقانەی جوان لە نێوانیان هەبوو کە ئیبراهیم گوڵستان نەک هەر وەکوو خۆشەویستێکی فروخ، بەڵکوو باوکایەتی بۆ فروخ دەکرد، ئەرکی خەرجی پارەی فروخ و تۆمارکردنی شیعرەکانی فروخ لە ستۆدیۆکەی و باشترین هاوڕێشی بوو.. مەرگی فروخ قورسترین ڕووداو بووە بۆ ئەم پیاوە،، لە کاتێکدا لە جوانترین و ئاشقانەترین نێوان بوون لەگەڵ فروخ.

 

فروخ تەنها سی و دوو ساڵ تەمەن ژیا. خاوەنی شەش کتێبی چاپکراوی شیعرییە. شیعرەکانی ئێجگار جوان و قوڵ وپڕ واتا و باڵایە

لە ڕۆژی سیانزەی شوباتی ساڵی 1967 فروخ ژیانئاوایی کرد بە مەرگێکی لە ناکاو و پڕ گوماناوی.. کە بەرەبەیانی هەمان ڕۆژ کاتێک لە نێو ئوتومبێلێکی تایبەت بەرەو ستۆدیۆکەی ئیبراهیم گوڵستان دەچێت بۆ تۆمارکردنی شیعر خوێندنەوەکانی خۆی.. لە ڕێگە پاسێکی مەکتبی منداڵان خۆی دەکێشێت بەو ئوتوبێلەی کە فروخ تێیدابووە، لەو شوێنەی کە فروخ لێی دانیشتبوو، بەوێ دا پیاکێشانی ڕووداوەکە بووە،، دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە..
ئەوەی ئەمێنێتەوە لە هەموو بوونی فروخ لە ژیانی دا، نەمری و بەرز و باڵایی ئەدەبیاتی ئەم ژنە شاعیرەیە لە هەموو سەردەمێک جێی ڕامانە. بەردەوام خوێنەر و شوێنکەوتووی ڕەوتی ئەدەبیاتی فروخ بەردەوامە بە بێ لە ناوچوون.ە