پـشـووی هـاویـن
ئۆپەرێت:
کـاروان عـەلـی/ شاعیر / ھەولێر
مەبەست:
گـەرمـای هـاوین بـەتینە
کـاتـی پـشــووی هـاوینە
کـارم زۆرە و چەند جۆرە
لـەم پـشـووە کـاتـم زۆرە
کـاتـەکـانم ڕێـک دەخـەم
بە بەرنـامـە بـەبـێ خـەم
خۆم فێردەکەم کۆمپیوتەر
زانسـتیی شـانـۆ و هـونەر
ڕووگەش:
ویـسـت و ئــارەزووم وایـە
خـەونـە و لـە هــزرمــدایـه
دەچــمـە خـولـی فـێـرکـاری
کـوردی و وانـەی بـیـرکـاری
ڕێبین:
هـاوین گـەرمە و گەرمـایـە
وەرزی گـەرمـی خـورمـایـە
تـیـشـکـی خۆر زۆر بەهێزە
پـێـسـتـی خـۆت بــپــارێزە
پـێـویـسـتـە هـەموو کاتێک
خـۆپـارێزبین گشت ساتێک
چرۆ:
بـە زسـتـان و بـە سـەرما
بـه هــاویـن و بـه گـەرما
دەخوێنمەوە و دەخوێنم
زانـیـاری بـە دەسـتـدێنم
کـتێب دەکـەمـە هـاوڕێم
بـۆ ڕۆشــنـی ژیـن و ڕێم
مامۆستا:
هەر ئەم پشـووی هاوینە
کـاتـێــکــی زۆر زێـڕیــنـە
بچنە فێرگە و خۆ فێرکەن
ئــایــنــده مـسـۆگـەرکەن
ئــەم نـشـتیمـانە جـوانـە
چاوی لەدەست هەمووانە
هەمووان:
نـشـتـیـمـان لانـەی ژیـنـە
هەروەک چاومان شیرینە
بـە زانـسـت دەیـپـارێزین
ڕۆڵەی کـوردی بـە هێزین
مامۆستا:
نــاخ و دڵــتــان خـاوێـنـە
بـــێـگـەردە وەک ئـاوێـنـه
چـونکـە ئـێـوە تـێـدەگەن
بۆ نـشـتیـمـان پـێـدەگەن
هەمووان:
سوپاس مامۆستای ئازیز
لە بـیـرت ناکەین هەرگیز
مەبەست:
ئـــــارەزووەکـــانـم زۆرن
هەمەڕەنگ و چەند جۆرن
هـەمـوودەم تـێدەکـۆشـم
بــەری ڕەنـجـم دەنـۆشـم
ئارەزوو:
مــۆسـیـقـا و مـەلـەوانـی
زۆر خـۆشـە گـەر بیزانـی
هەر لەم هـاویـنـە جوانـە
دەچـمـه خـولـی ئـەمـانـە
مامۆستا:
چــــرای ژیــــن و دواڕۆژن
بەسوود وەک تیشکی ڕۆژن
هـیـوام گـەلـێـک پــێــتـانـە
سەرکـەوتـووبن لـەم ژیانـە
هەمووان:
بەهـرەمـەند و لێبوردەین
نەوەی ئێستـا و ئایندەین
هـەمــوو خـۆدەپـارێـزین
وردیـن، ژیـرین، بەڕێـزین
دەخـوێنین و دەخـوێنین
نــەزانـی لــەبـنــدێـنــیـن.

