مـــن ژنـــم …!
ڕێحانە ئەحمەد/ شاعیر / سویسرا
بۆ دەبیژن
هـەر رۆژێک ڕۆژی ژنــــە
هەمووڕۆژەکانی گەردون
هــی منــە
گەرژن نەبێت گۆیی زەمین
سەروبنـــە
مانگ وخۆرو ئەستێرەیش
کــــپ و ڕەشـە
لەجریوەی جوانیــــم
تریفـەی گەشـە …!
ئیلهامی شیعرو ئـــاوازو
ستـــــران
هەمووی بـۆباڵای شەنگی
منــە وتــــــــران
ڕۆمانی عەشق
ڕوداوی پـڕلە چیـــڕۆک
جوانی منـە کردیە
ئەفسانەودیــرۆک …!
منم ،تاڤگـەی ڕەنگاڵەی
عـەشــق و ئـەڤیــن
گـەرمن نەبـــم
واتـایەک نیە بۆژیـن
دەپێـم بڵێـن پیاوان ..؟
بــێ ژن چـۆن دەژیــــــن
وەک باخێکن بەبێگـــوڵن
بـێ پـەرژیـــــن …!
منم بارانی سۆزم دەبـارێنـم
وەک شکۆفەی بەهاردەتـــان
ڕسکێنـــــم
منـم ئامێزی
پڕلـە میهـــرەبــانــــی
منم ڤینوس
خواوەندی تـاکـە جــوانی…!
منم دایک و
خــــوشک وخێـزانی ئێـوە
گەرمن نەبــم
ژیـــن چـــۆن دەچێــت
بـــەڕێـــوە …!
منم بەهــەشت
لەژێر پێـــم ڕاخـراوە
تاجی عەرشی یه زدانم
لەسەرنـــاوە
بــۆژیـــان من
وەک درەخــت چرۆم داوە
ئافریدەنی مرۆڤ
پێم سپێـردراوە …!
لەم گەردوونە
من پێناسەی ژیـانـــــــم
لـەداهـاتویش
مـن دایکی نیشتیمــانـم
ئەم گێتیە
پرلەجوانی و لەسیحــرە
بێ بوونی مـن
تەنیا زەڕبـــی یەک سفـرە
ئیتر چۆن دەبێـژن
یەک ڕۆژهی ژنـــــە
هەرچوار وەرزو
ڕەنگی بەهار هی منە ..!
ئیتر بەس دەستی تاوانتان
درێـــژکــــەن
خـەونـو خـۆزگەو هیواکانمان
تیـــڕۆر کــەن ….!
25 ــ11 ـ2020