شێوەکاری کورد خاتوو پەیمان عبدولقادر ئەحمەد لە ژیانی خەونەکانەوە بەرەو ئەزموونێکی قوڵی هونەری شێوەکاری
ئاشتی گەرمیانی / هونەرمەند و نووسەر/ هۆلەندا
شێوەکاری کورد پەیمان عبدالقادر ئەو خانمە دەست ڕەنگینە هونەرمەندەیە کە پتر لە ٣٥ ساڵە لەنێو کاروانی هونەری شێوەکاریدا دەیناسم بە کارو چالاکیە هونەریەکانی کەبۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٨٧لە هۆڵی گۆیژە پێشانگای هونەرمەندانی شاری سلێمانی کرایەوە کارە هونەریەکانم بینی ، کەسایەتیەکی جوانی نێو هونەرمەندانی کورد کە بەردەوام ئامادەیی هەبوە لە نێو چالاکییەکانی هونەرمەندانی کوردا بەتایبەتی ئەو پێشانگایانەی کە هاوبەشی بوون وە لە ڤیستیڤاڵ وچالاکییەکانی نێو شاری سلێمانیدا.
سەرەتایی ژیان وخەون و دەستپێك ئەو هەنگاوانەیە کە مرۆڤ ڕێچکەیەك دەگرێت و ئیدی خۆشەویستی بۆ کارە دەستیەکانی دەبێتە ڕەنگدانەوەیەکی ووردو جوان لە چاوی دەورووبەرەکەی ، بۆ ئەو هەستە جوانەی هونەرمەند پەیمان دەڵێت ((هه ر له منداڵیهوه حهزم به وێنهکێشان بووه ، هه میشه له گهڕهك و قوتابخانه وێنهم بۆ منداڵانی تر دروست دهکردو زۆریان لا خۆش بو ، بهڵام ئهم حهزه له گهڵمدا گهورهبو و زیاتر خۆشهویستی لهلام دروستکرد تهنانهت ئهگهر ڕۆژێك وێنهم نهکێشایه هه ستم دهکرد شتێکم لێ وون بووه ، له هه موو پێشانگاکانی قوتابخانهکاندا هاوبهشیم دهکردو هه موو جارێك وێنهکانی منیان به باشترین وێنه دهدایه قهڵهم )). ئەمە خەونە کویرو قوڵەکەیە کە بۆ هونەرمەند بوو بە بناغەیەکی پڕو چڕو هەنگاوی نا تاوەکو کارە هونەریەکان لە گەورەترو لە پڕکەرەستەو بە کۆمەڵێك ئەزموونی جیاجیادا گوزەر بکات ، تێکەڵ بوونی لەگەڵ جیهانی هونەرمەندان و ڕۆشنبیریەتی هونەری شێوەکاری بە شێوەیەك بوو کە هونەرمەندی ناسراو عومەر ڕەسوڵ بناسێت و ژیانێکی هاوبەشی پێك بهێنن .
من دەمەوێت دیدەیەك لە کارو تابلۆو قۆناغەکانی هونەرمەند بدەم کە بە شێوەیەك وە بەچ ستایلێك هەنگاوە هونەریەکانی بڕیوە ، بێگومان هەروەکو خۆی باسی کرد هێڵکاری و ڕەنگ ئەو بناخە جوانە بوو کە سەرەنجی دەوروبەری بۆلای خۆی ڕاکێشا ،دواتر ئەو کارانەن کە مرۆڤ لەنێو سروشتی هونەریدا دەژیت و چاو لەکارە هونەریە جیهانییەکان و هونەرمەندانی ووڵات دەگریت ، هەربۆیە خاتوو پەیمان هەنگاوێکی تری نا کە پێوانەی کارەکانی وە ستایلی کارەکانی بگۆڕێت بۆ ئەو شێوەیەی کە هونەرەکەی جیاوازترو کارا تر لەچاوی بینەردا خۆیان ببینێتەوە .
قۆناغەکانی کاری هونەری شێوەکاری لە ئەزموونی هونەرمەندا بە هەنگاوی جیاجیادا پەلی هاویشتوە وەکو زانستی قوتابخانەی ئەکادیمی و ڕیالیستی کە بناغە زانستە هونەریەکەیە ،هەموومان ئەو ڕێگەیە دەگرین بۆئەوەی بتوانین بناغەیەکی ئەکادیمی بەهێز بۆ داهاتووی کارە هونەریەکان دابین بکەین ،هونەرمەند خاتوو پەیمان ئەو ڕێچکەیەی بڕیوە بۆیە ئەگەر دیدەیەك لەکارە هونەریەکانی بگریت ئەوا وێنەی سروشت و فۆرمی سروشتی بە شێوەیەکی ڕیالیستی تێگەڵ بەکارە هونەریەکانی کردوە بە قەڵەمی ڕەش یان مەرەکەبی ڕەش .. هێڵکاری بناغەیەکی سەرەکیە بۆ کاری هونەری شێوەکاری ، ئەو تابلۆیانەی تر یان ئەو قوتابخانەیەی کە هونەرمەند کاری تێدا کردوە بەو شێوەیەیە کە مرۆڤ لەدوای کارە ئەکادیمیەکان بابەت و فۆرم هەڵبژاردە دەکەن و دەست دەبەن بۆ قوتابخانە هونەریەکانی تر ، بەڵام چ فۆرم وبابەتێك ئەو بابەتەی کە لە کەلتووری کوردیەوە لەدایك بووە ، واتە بەشێك لە کەلتووری کوردەواری تێکەڵ بوە بە تابلۆکانی هونەرمەند .. ئەکریلیك یان ڕەنگە ڕۆنیەکان و قەڵەمی ڕەش و مەرەکەبی چینی ئەو قۆناغە کارانە بوون کەلە ڕابردوو ئێستادا هونەرمەند سەرقاڵێتی، بۆیە گەڕان بەدوای کەرەستە جیاوازەکاندا یان بەدوای تەکنیکە جیاوازەکاندا هونەرمەند هەردەم سەقاڵێتی وە بیری لێ دەکاتەوە.
ئامادە بوون لە نێو چالاکیەکانی هونەرمەندانی کوردا هونەرمەند خاتوو پەیمان عبدالقادر یەکێکە لەو هونەرمەندانەی کەلە ساڵانی زێڕین هەشتاکان بەشداربویەکی بەرچاو بووە لەنێو هونەرمەندانی کوردستان دا بەشدار بوە لەهەموو چالاکیە هونەریەکان بەتایبەتی ئەو ڤیستڤاڵ و ڕۆژی هونەرو پێشانگایانەی هونەرمەندانی شاری سلێمانی کە ساڵانە دەکرایەوە وە پێشانگای پۆستەر کەلەو ساڵانەدا مانا بەخشێکی زۆری هەبوو لەگەڵ ئەوەی کە بەشێوەی گروپ و دەستە پێشانگای تایبەتیان دەکردەوە ،بێچگە لەکوردستان لە ووڵاتی هۆڵەنداش درێژەی بەو کارو چالاکیانە داوە وە چ بە بەشداری بێت یان هاوبەشی لەگەڵ هونەرمەندانی هۆڵەندی و بیانی … بڕوانامەی دەروونناسی کارێکی ئەوەندە ئاسان و ساکار نیە بەتایبەتی کاتێك خانمە هونەرمەندێك بیت وە بتەوێت هۆکارە دەروونیەکان بگوازیتەوە بۆ نێو تابلۆ ! یان بارە دەروونەیەکان لە نێو تابلۆو کارە وهونەریەکاندا بخەیتە ڕوو ، یان چارەسەری دەروونی لە ڕێگای هونەرەوە .. من ئەوە دەزانم هونەرمەندێکی پەیکەرسازی فەرەنسی لە ساڵانی حەفتاکان بە کاری پەیکەر سازی پۆرترێت چارەسەری بۆ نەخۆشە دەروونیەکان دەکرد ، بۆیە لەئێستادا ئەو کارە بێجگە لەچارەسەری دەروونی وەکو پیشەیەکی هونەریش گرنگ و بەهای خۆی هەیە .
من دەگەڕێمەوە بۆ ڕەنگەکان .. هەردەم ئەوەم ووتوە کە کوردستان ناسراوە بەڕەنگە بریقەییەکان یان گەرمەکان .، وە ئەوروپاش ناسراوە بە ڕەنگی فێنك و سارد کەرەوەکان .. کارەکانی هونەرمەند پەیمان عبدالقادر کارێکی ناسك و نەرم و بابەتی کەلتوورو ڕەنگە فێنك کەرەوەکانن لەگەڵ ئەوەی ڕەنگە دڵخۆشیەکانی لەگەڵ خۆیدا هەڵگرتوە . سوخمە و پۆشاك و کراسی کوردی .. ئەمانە پڕن لە نەخش و هێما و زەخرەفەی جیاجیا سوود وەرگرتن لەو جیهانە بە دیدەی من بەشێکی تری ئەو کارانەن کە مرۆڤ پەیی بۆ بردووە.
لە ڕووی بەشدار بوونی لە یادو بۆنەو ڕۆژە تایبەتییەکان ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە بەتایبەتی ڕۆژی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە ساڵی ١٩٨٨ یان ئەنفال کردنی خەڵکی گوندەکانی کوردستان و کۆڕەوی ساڵی ١٩٩١ وە فۆرمەکانی تری نێو کۆمەڵگا یان ژیانی ڕۆژانەو بەسەرهاتی سەیرو دژوار و گێڕانەوەی ڕووداوەکان بەشێکی گرنگی فۆرمەکانن، لە ڕووی کەلتووری کوردیشەوە هەوەك باسمان کرد هەردەم خامەیەکی زیندووی نێو تابلۆکان بوە ، ئەمە لەکاتێکدا تەکنیك و گۆڕانکاری هونەری هەردەم پلان و بیرکردنەوەی هونەرمەند بوە چونکە ئەو باوەڕی بە گۆڕانکاری و هەڵبژاردەی ڕەنگەکان هەیە . هونەرمەند خاتوو پەیمان عبدالقادر دەڵێت :
هاورێیەتی و پهیوهندیم له گهڵ هونهرمهند عومهر ڕهسوڵدا له یهکێك له پێشانگا هاوبهشیهکاندا بوو به هۆی ئهوهی زیاتر وێنهبکێشم ، له پێشدا تابلۆکانم به ڕهنگی ڕۆنی دهکێشا ، بهڵام که عومهرم ناسی بهڕاستی بوبه هۆی ئهوهی زیاتر کارهکانم بهڕهش وسپی بکێشم و زیاتر بچمه جیهانی هێڵکاریهوه ، دوا بهدوای ئهم هێڵکاریانه چۆته قۆناغێکی ترەوه ئهویش پهنابردنه به ئهکرلیك له سهر خام کە تاوەکو ساڵی ١٩٩٥ بەردوەوام بوە .پەیمان عبدولقادر له ساڵی ١٩٦٥ له سوله یمانی له دایک بووە ئێستا له ووڵاتی هۆڵنده دەژی له شاری ماسلاوس،ئێستا کار دەکات لە گەڵ ئەو مرۆڤانەی کە نەخۆشی دەروونیان هه یە و مدمنن بە مادە بێهۆشکەرەکان.
لەڕێگای کارەکەیەوە هه وڵ دەدات ئەو مرۆڤانە جارێکی تر بیانگێڕینەوە نێو کۆمەڵ وەك مرۆڤێکی سوودبەخش .له ساڵی١٩٨٦ وە به شداری زوربەی پێشانگاکانی ناوەوەی وولاتی کردووه تا ئێستاش به رده وامە له کارکردن .
پەیمان عبدولقادر ئەحمەد
١٩٨٣ ئامادەیی بازرگانیم تەواو کردووە.
١٩٩٠ دەورەی مامۆستاییم تەواو کردووە لە هه ولێر.
٢٠٠٥ بڕوانامەم وەرگرتووە بۆ ڕێنمایی تەندروستی و پەروەردەیی له هۆڵهندا
٢٠٠٥ بڕوانامە ی یارمە تیدەری کۆمەڵایەتیم وەرگرتووە له هۆڵهندا
٢٠١٣ بڕوانامهی دهروونناسی له هۆڵندا
لە ساڵی ٢٠٠٠ دا تابلۆیەکم بە ناوی پایز ، مۆزەخانەی شاری ماسلاوس کڕییان و ، ئێستا لەو مۆزەخانەیەدایە.
١٩٨٧ ھاوبەشی پێشانگای ڕۆژی ھونەری لە گەلەری دەبۆکە
١٩٨٩هاوبەشی پێشانگای هونەرمەندانی سولەیمانی لە هۆڵی گۆیژە
١٩٩٣ پیشانگای پۆسته ر تایبه ت به ڕه وه که هۆڵی گۆیژه
١٩٩٣ پیشانگای پۆسته ر تایبه ت به هه ڵه بجه ی شه هید هۆڵی گۆیژه
١٩٩٣ پیشانگای پۆسته تایبه ت به مین هۆڵی مۆزه خانه ی سوله یمانی
له هه مان ساڵیشدا له ئه ڵه مانیا پێشکه ش کرا
١٩٩٣ هاوبەشی پیشانگای تایبەت بە ڕۆژی ژنان لە هۆڵی میدیا هه ولێر
١٩٩٥ هاوبه شی پیشانگای هونه رمه ندانی ماسلاوس له هۆڵی
De groene stip /هۆڵندا
١٩٩٦ هونه رمه ندانی ماسلاوس له De Groene Stip ماسلاوس
١٩٩٧ پیشانگای هاوبه ش له گه ڵ هونه رمه ند عومەر ڕەسوڵ
له گه له ری Art Leathering شاری ماسلاوس /هۆڵه ندا
١٩٩٨ پیشانگای هابه ش له گه ڵ هونه رمه ند عومەر ڕەسوڵ
له هۆڵی Monsieur Paul شاری ماسلاوس /هۆڵه ندا
١٩٩٨ پێشانگای هاوبه شی هونه رمه ندان به ناوی Atelierroute
له شاری ماسلاوس / هۆڵه ندا
١٩٩٨ پێشانگای هاوبه ش له هۆڵی Luxor theater که به بۆنه ی
ڕۆژی جیهانی که م ئه ندامان پێشکه ش کرا له شاری فلاردنین /هۆڵه ندا
١٩٩٨ هاوبه شی پیشانگای هونه رمه ندانی بییانه له گه ڵ چینی و
ئه فه ریقیدا له هۆڵی Stadsgehoorzaal له شاری فلاردنین / هۆڵه ندا
له م پێشانگایه دا هونه رمه ندی کورد عومەر ڕەسوڵ له گه ڵدا بوو
١٩٩٨ ئەکەم پیشانگای تایبەت لە هۆڵی شارەوانی ماسلاوس ، هه ر لەم پیشانگایەدا
تابلۆیەکم بە یەکەمین تابلۆ هه ڵبژێردراو ، کرا بە کارتی سەری ساڵی ماسلاوس
نزیکەی ٢٠٠٠ دانەی لێچاپ کرا
١٩٩٩ هاوبه شی پێشانگای هونه رمه ندان به ناوی Kunstestafette له
شاری ماسلاوس / هۆڵه ندا، ٦٣ هونه رمه ند هاوبه شی کردبوو، ٣ هونه رمه ندی
کوردی تیادا بوو ،،هونه رمه ندان/ خالید ڕه سوڵ ، عومەر ڕەسوڵ
١٩٩٩ پیشانگای تایبەت بە ڕۆژی پەناهەندە لە شاری ئەپڵ دۆرن لە هۆڵەندا
١٩٩٩ پیشانگای پێشبڕکێی هونەر لە ڕۆتردام هۆڵەندا
٢٠٠٠ پێشانگای هاوبه شی هونه رمه ندان له مۆزه خانه ی ماسلاوس
هۆڵه ندا
٢٠٠٠ پێشانگای هاوبه شی هونه رمه ندانی کورد له شاری دێن هاخ
هونه رمه ندان: ئاشتی گه رمیانی ، خه لیل کاکه یی ، په یمان عبدولقادر
سوعاد ستار،، له هۆڵی R.S.A به ناوی ئه نفاله وه لە هۆڵەندا
٢٠٠٠ هاوبه ش له گه ڵ هونه رمه ند عومەر ڕەسوڵ له گه له ری پێرڤێلا
له فلاردنین لە هۆڵەندا.
٢٠٠١ دووەم پیشانگای تایبەت لە ڕۆتردام SP-Cultuur لە هۆڵەندا
٢٠٠٢ هونه رمه ندانی ماسلاوس له مۆزه خانه ی ماسلاوس به ناوی Perspectief
٢٠٠٢ پیشانگای هاوبه ش له ڤیستیڤاڵی FACES له فنله ندا
٢٠٠٢ پیشانگای هاوبەشی هونەرمەندانی ماسلاوس لە ووڵاتی هه نگاریا
٢٠٠٢ پیشانگای هاوبەش kunst-en atelierroute لە شاری ماسلاوس
٢٠٠٤ پیشانگای هاوبه ش له هۆڵی De Groene Luiken له فلاردنین هۆڵەندا
پیشانگای هاوبەش Salonkunst Kado٢٠٠٥له ماسلاوس پێشانگای هۆڵەندا
٢٠٠٦ ڤیستیڤاڵی ئه نفال و هه ڵه بجه دووباره نه بنه وه له Den Haag هۆڵەندا
٢٠٠٦ڤیستیڤاڵی ١٥ هه مینی بیناڵی له تۆکیۆ یابان
٢٠٠٧ پێشانگای تایبهت له کتێبخانهی ماسلاوس له شاری ماسلاوس
٢٠٠٨ پێشانگای تایبهت له ئاسهی دێڵفسهاڤه له شاری ڕۆتردام
٢٠١٠ بەشداری پێشانگای هونەرمەندانی پەنابەر لە هۆڵی Stadswinkel لە Schidam لە هۆڵەندا
٢٠١٠ پیشانگای هاوبەش لە گەڵ هونەرمەند عومەر ڕ ەسوڵ لە هۆڵی مۆزەخانەی سولەیمانی.
٢٠١١ پێشانگای هاوبهشی هونهرمهندانی ماسلاوس له شاری ماسلاوس
٢٠١٣ پێشانگای هاوبهشی یادی ٢٥ ساڵهی شاڵاوی جینۆسایدی ئهنفال له ساری ڕایسڤایگ
٢٠١٤ ھاوبەشی پێشانگای ھیوای ڕەنگەکان لە گەڵ ھونەرمەندان ( خالید ستار، عومەر ڕەسوڵ ، حەمە نەوڕەس،نەرمین کوردە، ئاڤان عومەر، ڕێبین مەجید، ئاراس حەمە .سعاد ستار)
تا ساڵی ١٩٩٣ مامۆستا بووم لە پەیمانگای ڕەجا ی منداڵە بیرکۆڵەکان، کە م تا زۆر ڕۆڵێکی باشم بینیوە لە و پەیمانگایەدالە ساڵی ١٩٨٧ وە خێزانێکی بچکۆلەمان پێکەوەناوە لە گەڵ هونەرمەندی شێوەکار
عومەر ڕەسوڵ، خاوەنی ٣ منداڵین، ڕۆژ، پروشە، پاتۆ,هه رله منداڵیهوه خهزم به وێنهکێشان بووه ، هه میشه له گهڕهك و قوتابخانه وێنهم بۆ منداڵانی تر دهکردو زۆریان لا خۆش بو ، بهڵام ئهم حهزه له گهڵمدا گهورهبو و زیاتر خۆشهویستی لهلام دروستکرد تهنانهت ئهگهر ڕۆژێك وێنهم نهکێشایه هه ستم دهکرد شتێکم لێ وون بووه ، له هه موو پێشانگاکانی قوتابخانهکاندا هاوبهشیم دهکردو هه موو جارێك وێنهکانی منیان به باشترین وێنه دهدایه قهڵهم ، گرپێدانی پهیوهندی له گهڵ هونهرمهند عومهر ڕهسوڵدا له یهکێك له پێشانگا هاوبهشیهکاندا به به هۆی ئهوهی زیاتر وێنهبکێشم ، له پێشدا تابلۆکانم به ڕهنگی ڕۆنی دهکێشا ، بهڵام که عومهرم ناسی بهڕاستی بوبه هۆی ئهوهی زیاتر کارهکانم بهڕهش وسپی بکێشم و زیاتر بچمه جیهانی هێڵکاریهوه ، دوا زیاتر کارهکانم بهڕهش وسپی بکێشم و زیاتر بچمه جیهانی هێڵکاریهوه ، دوا بهدوای ئهم هێڵکاریانه چومه قۆناغێکی تروه ئهویش پهنابردنه به ئهکرلیك له سهر خام له ساڵهکانی ١٩٩٥تا ٢٠١٣ ،