رۆشنبیران کاریان چییە؟!
سەڵاح جەڵال/ نووسەر / سلێمانی
رۆشنبیر ئەو کەسەیە دەنگی بەرز دەکاتەوە بۆ ئازادی و مافی نەتەوە و پارستنی بەها…تاد. بەپێیی تیۆری نوێ لای عەلی حەرب. غرامشی. ئیدوارد سەعید. هەمو کەس رۆشنبیرە. هەموی لە تۆری کۆمەلایەتی کار دەکەن و بەکار بەری فەیسبوکن. جياوازي رۆشنبيري. ئاستەکان جیاوازن. بە کورتی ئەو چینە و رۆشنبیرانی تەکنیکی . جەماوەری. راگەیاندن. تەقلیدی وەک مامۆستا و پزیشک و پارێزەران . وتراوەکان دەڵێنەوە. لێرە وتراوەکانیش ناڵێنەوە. دەیکوتنەوە. ئاستی بەرهەمهێنانیش بیرمەندانن. جیاکاری و نوێ بوونەوە ناکەنەوە. بەگشتی پارێزگاری لەهەر شتێک، بەرژەوەندیان لەگەڵیدا هەبێت.کێشە نیيە خراپە یان باشە. بیرمەند ئەو کەسەیە کێشەی لەگەڵ فیکری خۆی دایە. نەک دەمارگرژی سیاسی. گرێی ئۆدیب لێرە لەسیاسەت و رقی شەخسیدایە. فیکر و رۆشنبیری بۆ بازرگانییە نەک داهێنان. بەکورتی ئەنجامی ئەوەیە هیچ ئاستێکی رۆشنبیری ئەرکی خۆی نەکردووە و نایکات. ئەمەیش بۆتە هۆی داڕمانی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی. نەتەوەیی. هێنانی فیکر و ئاین و بەناو عەولەمە و تەیاراتی ئاینی هەمووی بۆ بازرگانییە و مێشکی خەڵکیان شێواندووە. ئەوەتا بێ رەوشتی تێکچونی شیرازەی تاک و کۆمەڵ و خێزان هەمووی تێکچووە. گرانی بازاڕی گرتووە. بەرتیل و زوڵم و زۆر و بێکاری و ..تاد دروست بووە. نەوەکانی ئایندە دەبێت خوار و خێچی راست بکەنەوە. قوڕ بە سەریان دەبێت ببن بەمێرولە شەو و رۆژ کار بکەن.