فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

ئەگەر هاتی

ئەگەر هاتی…
تەحسین ساڵەیی/ شاعیر و وەرگێڕ / ھەولێر

لەگەڵ خۆت دا
مشتێ بزەی مانگم بۆ بهێنە ،
قومێ ماچی..
پڕحەسرەتت بپڕژێنە،
چۆرێ نیگای..
تریفەییت بە نیگاما بلکێنە،
تاکو منیش..
قژی مانگت بۆ شانە کەم …
جێ ژووانت پڕ کەم ..
لە کچێنی شیعر و غزل
قەیرە قصیدەیەک دەکەم..
بە پێکی شەرابی حەوت ساڵەی قەیرەییت و…
بە وێردێکی سۆفییانە
بانگی ناالحق بڵێینەوە،
ئەگەر هاتی مەهێڵە ..
خشپەی هەناسەی تەزیوت
گڕی قاشی لێوان زڕ خەو بکا.