تابلۆی (خەوبینین لە ئاگایدا ) هونەرمەند (فەلاح شوان) by غازی حەسەنتشرینی دووهم 21, 20249 تابلۆی (خەوبینین لە ئاگایدا ) هونەرمەند (فەلاح شوان) خاوەنی ئەم تابلۆیە هونەرمەند (فەلاح شوان) ە لە ئەمەریکا دەژیت، لەبارەی ئەم تابلۆیەی بەناوی ( خەوبینین لە ئاگایدا ) دەڵێت: ئەگەر لە خوێندنەوەی رەنگەکانەوە ڕێگە بگرین بۆ چوونە نێو وردەکاری کوالێتى ئیستاتیکای کارەکە … تابلۆکە جیهانێکە لە کۆمەلێ ڕەنگی سەوز و زەرد بە تۆنەکانیانەوە پانتای زۆری گرتووە، لە کۆشەی لای ڕاست گۆشەیەکی جگەری زۆرتر بە خوێنێکی وشکەوە بوو دەردەکەوێت، لەگەل هەندێک دڵۆپی گەشی تازە، کە پێ دەچێت بەردەوامی نەزیفێک بێت و گوزارشت لە ستێک بکات . کەوێک ماندوو لە دوای دەربازبوون دەردەکەوێت و لەجیهانی خوێن و تاریکی بۆ ڕووناکی بۆ شوێنە سروشتییەکەی خۆی کە کۆمەلە شاخێکی سەوز و سەرکەشە دەفرێت… خەونبینینە لە کاتی ئاگایی دا .