بەشی185،لە قەسیدە شیعری:-
” ئاوێنەو….یادەکان”ی بەندە.
شنیا عەبدولمەجید/ شاعیر / ھەولێر
چەند ئادگارێکی شرینە ئەو….
کە چاوانی هەڵناگڵۆفێ بێ من!
تەنانەت کەمێکی لێ توڕەبم،
هەڵدەشاخێ بەڕووما
لە ترسی ئەوەی نەبا
.
.
.
.
جێی بێڵم!
ئەو بێ ئاگایە لەوەی….
کە زۆر دەمێکە لەڕۆحما متوربەیەو
خۆی ترنجاندۆتە هەناومەوە!
بێ ئەو، بەناخی قوڕە ڕەشێ دادەچم و..
زامگەلێ هەر لە زایەڵەی سازگاری بانگەڵایی بەیانیانەوە
ڕووم تێ دەکا…. تا قامی قیامەت،
کێڵم ناکاتەوە!
کەچی بێ من ئازار، دەیکرۆژێ و..
لە ختوخۆڕایی دەکەوێتە وێزەیی
دارو بەرد!
ڕق مەئیوسانە، لەسەر ڕوخساری
دەنیشێ و…
بە لێزمەی هەزاران گفت و لفتی شرین لاناچێ!
نائومێدییەک سەر دەخاتە سەری
وەک کۆترە باریکە، بەڕق دادەچێ و
لێم دەچێتە حەل حەلەی عاسمان!
گوێم لە گازندەکانیەتی، قوربانی بم
ئەڵهایی بیستنیانمە!
سەیرکە دڵخوازی شرینم:-
” دەستی شیعرم نابزوێ، تا نەجمێیت!”
وەرە هەم دیس…
بە زڕەیی زەنگێ، دام چڵەکێنە!
گەردی ڕق، لە دڵی ژارم مەگرە شەهیارم
ڕەنگە گەورەترین تاوانی من،
خۆشویستنی زۆرت بێ!
وتم وەک من دڵی سافەو.. ڕەنگە نەختێکیدی ساردبێتەوە،
سەری لە هەردوو کەشنەژنۆکەی
دەربێنێ و….
ئەو ژوورە پەڕپووتەیی جێ بێڵێ
لەو بێ سەرو بەریەیی بێتە دەرو
خۆر لە چلەیی زستانی..
ئاسمانێکی پڕ لە هەور، لە من بێتە دەر!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ