فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

بيبلۆمانیا.. (Bibliomania)

بيبلۆمانیا.. (Bibliomania)

سۆما قەرەداغی/ نووسەر /  بەريتانيا

 

یاخود (( نەخۆشی خوێنەر و هەڵکەوتوەکان))

بیبلۆمانیا شێوەیەکە لە نەخۆشی، کەسی توشبوو ئارەزوویەکی بێ سنوری هەیەلە خۆشویستنی کتێب.

سەرهەڵدان و نیشانەکانی ئەم جۆرە نەخۆشییە ھەر لە منداڵییەوە لە ساڵانی{2, 3, 4}دەرئەکەوێت بێ ھیچ ئاماژەیەک

نیشانە سەرەتاییەکانی ئەم نەخۆشییە ئەوەیە کە ئەوکەسە تووشبووە بە بینینی کتێب ھەست بە خۆشیەکی زۆر و لەڕادەبەدەر ئەکات.

پاشان هەنگاوی دواتر کەسی تووشبوو ئارەزوو بە کۆکردنەوەی زۆرترین ژمارەی کتێب ئەکات.

لە لێکۆڵینەوە دەربارەی ئەم ئارەزووە دانی پیانەنراوە کە نەخۆۆشیەکی دەرونیە بەڵکو هەوەسە بەجۆرێک ئەڵێ: کەسی بیبلۆمانی ھەمیشە بیر لەوە دەکاتەوە ئەگەر ماڵەکەی بسووتێ یەکەم کارێک کە بیکات خەمی چۆنیەتی ڕزگارکردنی کتێبەکانییەتی

وە ھەروەھا کەسی بیبلۆمانی دەگاتە لوتکەی چێژ و خۆشی کاتێک سەردانی پێشانگایەکی کتێب ئەکات

ئەوەی جێی سەرسوڕمانە زۆربەی کەسانی بیبلۆمانی ڕاستەقینە تەنانەت مێژووی ھاوسەرگیریەکەیان نازانن یاخود لەبیری ئەکەن، هەروەها نازانن منداڵەکانیان لە چ قۆناغێکی خوێندندان، بەڵام زۆر بەباشی ئەزانێ لە چ سات و بەروارێکا کام کتێبەی کڕیووە!!

بیبلۆمانییەکان زۆرجار وا دائەنێن گەر کاتێک کە پێویستییان بە پارە بوو بەشێک لە کتێبەکانییان ئەفرۆشن، بەڵام هەر زوو پاشگەز ئەبنەوە، بەجۆرێک ئامادەش نین کە تەنانەت بۆ خوێندنەوەش کتێبەکانییان بدەن بە کەس..

ئەم بابەتە سەرنجی ڕاکێشام و وەرم گێڕا چونکە ڕەوانشاد (شێخ محەمەد) ی کاکم یەکێک بوو لەبیبلۆمانیەیەکان هەر ئەوەش بوو کە هەموو

یەکێ لە خێزانەکەمان بوینە دۆستی کتێب

یەکێ لە وێنەکان بەشێکە لە کتێبەکانی کاکم

هــاوڕێیانی ئازیز:

خوازیارم چێژی لێ وەرگرن چونکە

(( ئەتوانین لە توێی کتێبەکانا وەڵامی پرسیارەکان بەدەست بهێنین))

23/April/2021